
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

ڕه‌سووڵ گه‌ردی
له ڕۆژی 1994.10.17 دڵه گه‌وره‌كه‌ی حه‌یرانبێژی ناوداری كورد ڕه‌سووڵ گه‌ردی كوڕی محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵڵا گه‌ردی له باڵه‌خانه بێنازه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری هه‌ولێر له لێدان كه‌وت و له‌نێو شه‌پۆلی غه‌م و به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ند و دۆست و یارانی به‌خاك سپێردرا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه‌ی كورد له ساڵی 1924دا هاتۆته دنیاوه، له شاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره په‌روه‌رده بووه چۆته به‌ر خوێندن و بۆته خوێنده‌وارێكی ڕووناكبیرو هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌هره‌ی هونه‌ری حه‌یرانبێژی له‌مێشكدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌و ده‌نگی سازگاری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره مه‌قام و به‌سته‌یه‌كی كوردیدا تاقیكردته‌وه‌و هه‌ستی كردووه له حه‌یرانبێژیدا له‌هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی گۆرانی كوردی سه‌ركه‌وتووتره، بۆیه خۆی داوه‌ته ئه‌و هونه‌ره ناسكه‌ی كورد‌و بۆته مه‌زنترین حه‌یرانبێژی كوردستان و له هه‌موو لایه‌كی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1947دا چۆته به‌غدا و له ئێستگه‌ی ڕادیۆی كوردی هه‌فتانه ئاهه‌نگێكی گۆرانی ڕاسته‌وخۆی پێشكه‌شكردووه‌و ناوبانگی هونه‌ریی به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا بڵاوبۆته‌وه.
له‌ماوه‌ی كاركردنی له‌و ئێستگه‌یه‌دا پتر له 615 گۆرانی و مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی تۆماركردووه‌و زۆربه‌یان حه‌یران و به‌سته‌ن و له‌پاڵ گۆرانی گوتنیشی ده‌ستی شیعر هۆنینه‌وه‌یش بووه‌و نازناوی شاعیری "بێزار" بووه، بۆیه حه‌زی ده‌كرد پێی بڵێن "ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی" و له‌ماوه‌ی ژیانیدا ئه‌م په‌رتووكانه‌ی له شیعری خۆی و شیعری شاعیرانی دیكه‌ی كورد چاپ و بڵاوكردۆته‌وه:
1- بژاری لاوك و حه‌یران -- ساڵی 1957دا له به‌غدا چاپی كردووه‌و 106 لاپه‌ڕه‌یه
2- گوڵه مێلانه‌ی كوردستان -- له 1960دا له به‌غدا چاپی كردووه‌و 154 لاپه‌ڕه‌یه
3- شیلان و شلێر --- له 1967دا له به‌غدا چاپكراوه‌و 130 لاپه‌ڕه‌یه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی كورد خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی بوو، گه‌لێك دڵسۆزبوو بۆ نه‌ته‌وه نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، بۆیه له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ماوه‌یه‌ك چووه پاڵ شۆڕش به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له به‌هاری 1974دا وه‌ك هه‌موو ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی خۆی گه‌یانده شاخ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ر به نه‌مری له دڵ و ویژدانی هونه‌ردۆست و سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد ده‌مێنێته‌وه.

Digg
del.icio.us




