xozga: تایه‌ر تۆفیق تایه‌ر تۆفیق ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 06:00:00 هه ژده ساڵ له مه وبه ر له ڕۆژێكی وه كو ئه مڕۆدا 20.10.1987 "تایه ر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی هونه رمه ندی مه زنی كورد له ته مه نی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی له كوردستان و هونه ر دۆستانی كردو له شاره كه ی كۆیه له نێو شه پۆلی خه م و په ژاره ی هونه ر په روه ران به خاكی نیشتمان سپێردار. ئه م هونه رمه نده مه زنه ی كورد له ساڵی 1922دا له شاری كۆیه هاتۆته دنیاوه، له باوه شی خێزانێكی هه ژار چاوی كردۆته وه و خوێندنی تا پۆلی سێیه می ناوه ندیی بووه و له ناوه ڕاستی سییه كانی سه ده ی بیسته مه وه له و كاته ی كه قوتابی پۆلی پێنجه می سه ره تایی بووه به هره ی گۆانیبێژی له لا ته قیوه ته وه و بووه ته سردوو بێژێكی ده نگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ. كاك تایه ر له سه ره تای ژیانی هونه ریدا كه وتووته به ر كاریگه ریی گۆرانیبێژه كه وتووته به ر كاریگه ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه كانی ئه وسا كۆیه ی وه ك "سێوه " و "مه لا ئه سعه د" و سوودێكی زۆریشی له هونه رمه ند "ئه حمه دی حه مه مه لا" وه رگرتووه، به ڵام كاتێك كه بازووی هونه ری گۆرانی گوتنی به هێز بووه، هه وڵی داوه ده نگ و ڕێبازی تایبه تی خۆی هه بێ و له ناوه ڕاستی چله كانی سه ده ی ڕابووردووه وه بووه ته گۆرانیبێژێكی خاوه ن ده نگ و ڕێبازی تایبه تی خۆی. تایه ر تۆفیق له ساڵی 1945ه وه بووه ته سه ر ده سته ی مه قابێژانی سه ر شانۆی ئاهه نگه كانی نه ورۆزی كورد و گه لێك گۆرانی نیشتمانی و نه ته وه یی به ده نگه خۆشه كه ی چڕێوه و گوێگرانی سه رسام كردووه، چونكه هه م خاوه ن ده نگێكی زوڵاڵی هه م خاوه ن ده نگێكی زوڵاڵی دڵکێش بووه و هه م باشترین ده قی شاعیره مه زنه كانی كوردی هه ڵبژاردووه بۆ ئاوازه كانی. هه ركه سێك كه مێك ئاشنایی هونه ری ئاوازی و گۆرانی كوردی بێ و گوێی له ناوی تایه ر تۆفیق بێت، یه كسه ر ئاوازی گۆراییه ڕه سه نه كانی "له سه ر شه و و ڕۆژی داناوه "ی حاجی قادری كۆیی و "له باخان ئاه و ناڵێن دێ"ی وه فایی و غه زه له ته ڕو پاڕاوه كانی مسته فا به گی كوردی و سافی هیرانی و عوسمان عه ونی و "گولی سه ربه ستی"ی به ختیار زێوه ر و "بیست و حه وت ساڵه"كه ی فایه ق بێ كه س و "شیرین به هاره "ی ئیبراهیم ئه حمه د و چه ند هۆنراوه یه كی ناسكی "هه ژار" و "هێمن" و "گۆران" و "مه دهۆش" و "دڵدار" و "دڵزار" و "مه جید ئاسنگه ر" و "بێ خه و" و "شار ه زا" دێته یاد. تایه ر تۆفیق گۆرانیبژێكی هونه رمه ندی خاوه ن هه ڵوێستی نیشتمانی بووه، له هیچ كۆڕ و كۆبوونه وه یه كدا گۆرانی بۆ كاردبه ده ستانی میری نه گوتووه و هه موو گۆرانیه كی بۆ كورد و بۆ شاركردنی دڵی هونه ر دۆستانی چڕیوه و له ماوه ی ژیانیدا شه ش نامیله كه و په رتوكی به و ده قه شیعریانه ی به گۆرانی گوتوونی به چاپ گه یاندووه و له هه مویان باشترین په ڕتووكه که ی "گوڵی سه ربه ستی"یه كه به پێشه كی كه ریم شاره زا له ساڵی 1983 به چاپیگه یاندووه، سڵاو له گیانی پاكی ئه م هونه رمه نده مه زنه ی كورد.