
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

تایه‌ر تۆفیق
هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا 20.10.1987 "تایه‌ر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی كورد له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی له كوردستان و هونه‌ر دۆستانی كرد‌و له شاره‌كه‌ی كۆیه له نێو شه‌پۆلی خه‌م و په‌ژاره‌ی هونه‌ر په‌روه‌ران به خاكی نیشتمان سپێردار.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی كورد له ساڵی 1922دا له‌شاری كۆیه هاتۆته دنیاوه، له‌باوه‌شی خێزانێكی هه‌ژار چاوی كردۆته‌وه و خوێندنی تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی بووه و له ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له‌و كاته‌ی كه قوتابی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه به‌هره‌ی گۆانیبێژی له لا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته سردوو بێژێكی ده‌نگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
كاك تایه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كه‌وتووته به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه كه‌وتووته به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌كانی ئه‌وسا كۆیه‌ی وه‌ك "سێوه" و "مه‌لا ئه‌سعه‌د" و سوودێكی زۆریشی له هونه‌رمه‌ند "ئه‌حمه‌دی حه‌مه مه‌لا" وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاتێك كه بازووی هونه‌ری گۆرانی گوتنی به‌هێز بووه، هه‌وڵی داوه ده‌نگ و ڕێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه بووه‌ته گۆرانیبێژێكی خاوه‌ن ده‌نگ و ڕێبازی تایبه‌تی خۆی.
تایه‌ر تۆفیق له ساڵی 1945ه‌وه بووه‌ته سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قابێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی كورد و گه‌لێك گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی چڕێوه و گوێگرانی سه‌رسام كردووه، چونكه هه‌م خاوه‌ن ده‌نگێكی زوڵاڵی هه‌م خاوه‌ن ده‌نگێكی زوڵاڵی دڵکێش بووه و هه‌م باشترین ده‌قی شاعیره مه‌زنه‌كانی كوردی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئاوازه‌كانی.
هه‌ركه‌سێك كه‌مێك ئاشنایی هونه‌ری ئاوازی و گۆرانی كوردی بێ و گوێی له ناوی تایه‌ر تۆفیق بێت، یه‌كسه‌ر ئاوازی گۆراییه ڕه‌سه‌نه‌كانی "له‌سه‌ر شه‌و و ڕۆژی داناوه"ی حاجی قادری كۆیی و "له‌باخان ئاه و ناڵێن دێ"ی وه‌فایی و غه‌زه‌له ته‌ڕو پاڕاوه‌كانی مسته‌فا به‌گی كوردی و سافی هیرانی و عوسمان عه‌ونی و "گولی سه‌ربه‌ستی"ی به‌ختیار زێوه‌ر و "بیست و حه‌وت ساڵه"كه‌ی فایه‌ق بێ كه‌س و "شیرین به‌هاره"ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی ناسكی "هه‌ژار" و "هێمن" و "گۆران" و "مه‌دهۆش" و "دڵدار" و "دڵزار" و "مه‌جید ئاسنگه‌ر" و "بێ خه‌و" و "شاره‌زا" دێته یاد.
تایه‌ر تۆفیق گۆرانیبژێكی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی بووه، له هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گۆرانی بۆ كاردبه‌ده‌ستانی میری نه‌گوتووه و هه‌موو گۆرانیه‌كی بۆ كورد و بۆ شاركردنی دڵی هونه‌ر دۆستانی چڕیوه و له‌ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌كه و په‌رتوكی به‌و ده‌قه شیعریانه‌ی به گۆرانی گوتوونی به چاپ گه‌یاندووه و له هه‌مویان باشترین په‌ڕتووكه‌که‌ی "گوڵی سه‌ربه‌ستی"یه كه به پێشه‌كی كه‌ریم شاره‌زا له ساڵی 1983 به‌چاپیگه‌یاندووه، سڵاو له گیانی پاكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی كورد.

Digg
del.icio.us




