xozga: كه‌مال سابیر كه‌مال سابیر ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:55:00 كه مال سابیر له ساڵی 1944 له خێزانێكی مام ناوه ندی له گه ڕه كی مه ڵكه ندی له سلێمانی چاوی به دنیا هه ڵهێناوه، خوێندنی سه ره تایی و ناوه ندی و خانه ی مامۆستایانی هه ر له سلێمانی ته واوكردووه، هه ر له مناڵییه وه خه ریكی كاری هونه ری بووه، له ناو هاوڕێكانی دا به قسه خۆش و نوكته چی ناسراوه، وه وهونه رمه ند له ساڵی 1970دا ژیانی هاوسه ری پێكه وه ناوه خێزانێكی مام ناوه ندی دروست كردووه، دوو كوڕ و دوو كچی له پاش خۆی به جێهێشتووه به ناوی "هه ردی"، "هه ڤاڵ"، "هه ڵاڵه" و "هه رێز" وه له چوارچێوه ی خێزانه كه شی دا هه رده م وه ك هاوڕێ ڕه فتاری له گه ڵدا كردوون. مامۆستا كه مال هه رچۆن له بواری هونه ریدا خه ریك بووه ئاوه هاش شان به شانی هونه ره كه ی خه ریكی كاری ڕامیاری و كوردایه تی بووه، هه رگیز به رامبه ر دوژمندا چۆكی دا نه داوه و بوێرانه له ڕوویاندا وه ستاوه ته وه و سووربووه له سه ر ڕێبازه كه ی، كه مال سابیر مرۆڤێكی دڵپاك و ڕه وشت به رزبوو، مرۆڤێكی كۆمیدی زۆر گه وره ی میلله تی كورد بوو. هه ر بۆیه ش ئه م هونه رمه نده له ناو میلله ته كه یدا به گه وره و سه ربه رز و خۆشه ویست ناوی ده ركردوو بوو، هه موو ماڵێكی كوردستان كه مال سابیری هونه رمه ند و مرۆڤیان ده ناسی و خۆشیان ده ویست. له به رواری 1997.06.02 دڵه مه زنه كه ی له لێدان كه وت و ماڵئاوایی له هونه ر و خۆشه ویستانی كرد و به م كۆچه ی كه لێنێکی گه وره ی له هونه ری كوردیدا دروست كرد. له و وێستگه كانی هونه رمه ند كه مال سابیر به درێژایی ژیانی - ساڵی 1964 - 1965 خانه ی مامۆستایانی ته واو كردووه - له ساڵی 1969 ده ستی به كاری هونه ری كردووه تاكو ساڵی 1972 ئه ندامی تیپی هاوڕێ یانی گه زیزه بووه - له ساڵی 1973 ئه ندامی ده سته ی دامه زرێنه ر و ئه ندامی ده سته ی به ڕێوبه ری تیپی پێشڕه وی شانۆی كوردی بووه - ئه ندامی ده سته ی دامه زرێنه ری یه كێتی هونه رمه ندانی كوردستان بووه ساڵی (1983 - 1993) ئه ندامی كۆمیته ی باڵای یه كێتی هونه رمه ندانی كوردستان بووه - ئه ندامی سكرتاریه تی ئه نجوومه نی باڵای یه كێتی هونه رمه ندانی كوردستان بووه - ئه ندامی ده سته ی دامه زرێنه ری ته له ڤزیۆنی گه لی كوردستان بووه ساڵی 1991 - ئه ندامی ده سته ی دامه زرێنه ری به رنامه ی كه شکۆڵ بووه - به ڕێوبه ری ته له ڤزیۆنی هه رێمی كوردستان بووه ساڵی (1994 -1995) - 1983 - 1984 بوێرانه كۆمێته ی شاروشاخی یه كێتی هونه رمه ندانی كوردستانی به یه كه وه گرێ داوه - 1996 - 1997 سه رپه رشتیاری هونه ری بووه له مه ڵبه ندی هۆی فێركردن