
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

كه‌مال سابیر
كه‌مال سابیر له ساڵی 1944 له خێزانێكی مام ناوه‌ندی له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له سلێمانی چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ر له سلێمانی ته‌واوكردووه، هه‌ر له مناڵییه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌ری بووه، له ناو هاوڕێكانی دا به‌قسه خۆش و نوكته چی ناسراوه، وه وهونه‌رمه‌ند له ساڵی 1970دا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه خێزانێكی مام ناوه‌ندی دروست كردووه، دوو كوڕ و دوو كچی له پاش خۆی به‌جێهێشتووه به‌ناوی "هه‌ردی"، "هه‌ڤاڵ"، "هه‌ڵاڵه" و "هه‌رێز" وه له چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌شی دا هه‌رده‌م وه‌ك هاوڕێ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا كردوون.
مامۆستا كه‌مال هه‌رچۆن له بواری هونه‌ریدا خه‌ریك بووه ئاوه‌هاش شان به‌شانی هونه‌ره‌كه‌ی خه‌ریكی كاری ڕامیاری و كوردایه‌تی بووه، هه‌رگیز به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا چۆكی دا نه‌داوه‌و بوێرانه له ڕوویاندا وه‌ستاوه‌ته‌وه و سووربووه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی، كه‌مال سابیر مرۆڤێكی دڵپاك و ڕه‌وشت به‌رزبوو، مرۆڤێكی كۆمیدی زۆر گه‌وره‌ی میلله‌تی كورد بوو.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ناو میلله‌ته‌كه‌یدا به گه‌وره و سه‌ربه‌رز و خۆشه‌ویست ناوی ده‌ركردوو بوو، هه‌موو ماڵێكی كوردستان كه‌مال سابیری هونه‌رمه‌ند و مرۆڤیان ده‌ناسی و خۆشیان ده‌ویست.
له به‌رواری 1997.06.02 دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له هونه‌ر و خۆشه‌ویستانی كرد و به‌م كۆچه‌ی كه‌لێنێکی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا دروست كرد.
له‌و وێستگه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه‌مال سابیر به‌درێژایی ژیانی
- ساڵی 1964 - 1965 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه
- له ساڵی 1969 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه
تاكو ساڵی 1972 ئه‌ندامی تیپی هاوڕێ یانی گه‌زیزه بووه
- له‌ساڵی 1973 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی بووه
- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه ساڵی (1983 - 1993) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه
- ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه
- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌لی كوردستان بووه ساڵی 1991
- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی كه‌شکۆڵ بووه
- به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌رێمی كوردستان بووه ساڵی (1994 -1995)
- 1983 - 1984 بوێرانه كۆمێته‌ی شاروشاخی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی به‌یه‌كه‌وه گرێ داوه
- 1996 - 1997 سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری بووه له مه‌ڵبه‌ندی هۆی فێركردن







del.icio.us
Digg