xozga: ته‌حسین ته‌ها ته‌حسین ته‌ها ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:46:00 سترانبێژی لێهاتووی كورد ته حسین ته ها ئامێدی له 25ی تشرینی یه كه می ساڵی 1941دا هاتۆته ژیانه وه. چونكه باوکی فه رمانبه ر بووه، له گه لێك شارو شارۆچكه و ناوچه ی د ه ڤه ری بادینان ژیاوه، بۆیه ته حسین خوێندنی له ناوچه ی مانگیش و باتووفه و شاری دهۆك ته واوكردووه و دوای خوێندنی قۆناغی ناوه ندی، چووه ته به غدا و له په یمانگای هونه ره جوانه كان وه رگیراوه و خۆی فێری ئامێری عوود ژه نین كردووه و پڕۆڤه شی له سه ر سترانبێژی كردووه و هاتوچۆی ئێستگه ی ڕادیۆی كوردی كردووه له به غداو سترانی به سۆزی له و ئێستگه یه دا پێشكه ش به گوێگران كردووه. ئه م هونه رمه نده له هاوینی 1964دا خوێندنی هونه ره جوانه كان ته واو ده كات و بۆ پاییزی ئه و ساڵه ده كرێت به مامۆستای په روه رده ی هونه ر له قوتابخانه ی مه خمووری سه ره تایی له پارێزگای هه ولێر گه لێك چالاكی هونه ریی له بواری مۆسیقا و سروودی نیشتمانی له و شارۆچكه یه دا ده نوێنێ و بزوتنه وه ی شانۆش له شارۆچكه كه پێش ده خات و ماڵه كه شی ده كاته مه ڵبه ندێكی هونه ریی و یانه ی مۆسیقازان و گۆرانیبێژانی كورد. ته حسین له ساڵی 1968دا ده گوێزێته وه بۆ شاری هه ولێر و له قوتابخانه ی یه كه می نموونه یی هه ولێر ده كرێت به مامۆستای سروودو مۆسیقا، گیانی هونه ریی له نێو قوتابییه كانیدا په روه رده ده كات و له ده ره وه ی قوتابخانه شدا له گه ڵ ده سته یه ك له مۆسیقازان و هونه رمه ندی ئه م شاره "تیپی هونه ری هه ولێر" داده مه زرێنێ و خزمه تێكی زۆری هونه ری كوردی ده كه ن. هونه رمه ند ته حسین ته ها له به شی چالاكی هونه ریی سه ر به به ڕێوبه رایه تی گشتی په روه رده ی هه ولێر ده كرێت به ڕاهێنه ری مۆسیقا و سروودی قوتابخانه كان و ده سته یه كی باش له قوتابییه كانی فێری مۆسیقا ده كات. ئاوازه كانی ئه م هونه رمه نده پتر له ئاوازی میللی و كه له پووری هونه ری نه ته وایه تی كورده وه وه رگیرابوون و گیانی ژیانی گوندو لادێیان پێوه دیاربوو، هه موویان له ژیانی كۆمه ڵایه تی و ئه ڤین و خۆشه ویستییه وه سه ریان هه ڵدابوو زۆربه ی ئه و ئاوازانه یشی له سه ر مه قامی (به یات) ده گوتران، چونكه له گه ڵ ده نگه به سۆزه كه ی ده گونجاو له مۆسیقازان و ئاواز دانه ره كانی كورد زۆر ڕای له دڵشاد محه مه د سه عید و ئه نوه ر قه ره داغی بوو، له گۆرانیبێژه كانیش زۆر ڕای له محه مه د عارفی جزیری و تایه ر تۆفیق و شه ماڵ سائیب بوو. ته حسین ته های هونه رمه ند له و سه رده مه ی باری كوردستان سه خت بوو چووه وڵاتی هۆڵه نداو چه ند ساڵێك له و وڵاته دا به ئاواره یی ژیا، تاكو له 1995.05.08دا له نه خۆشخانه یه كی ئه و وڵاته به نه خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد و ته رمه كه ی له 1995.06.04 گه یشته وه كوردستان و له ئامێدی شاری باب و باپیرانی به خاك سپێردرا.