
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

ته‌حسین ته‌ها
سترانبێژی لێهاتووی كورد ته‌حسین ته‌ها ئامێدی له 25ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1941دا هاتۆته ژیانه‌وه. چونكه باوکی فه‌رمانبه‌ر بووه، له‌گه‌لێك شار‌و شارۆچكه و ناوچه‌ی د‌ه‌ڤه‌ری بادینان ژیاوه، بۆیه ته‌حسین خوێندنی له ناوچه‌ی مانگیش و باتووفه و شاری دهۆك ته‌واوكردووه و دوای خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی، چووه‌ته به‌غدا و له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه و خۆی فێری ئامێری عوود ژه‌نین كردووه و پڕۆڤه‌شی له‌سه‌ر سترانبێژی كردووه و هاتوچۆی ئێستگه‌ی ڕادیۆی كوردی كردووه له به‌غداو سترانی به‌سۆزی له‌و ئێستگه‌یه‌دا پێشكه‌ش به گوێ‌گران كردووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له هاوینی 1964دا خوێندنی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو ده‌كات و بۆ پاییزی ئه‌و ساڵه ده‌كرێت به مامۆستای په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر له قوتابخانه‌ی مه‌خمووری سه‌ره‌تایی له پارێزگای هه‌ولێر گه‌لێك چالاكی هونه‌ریی له‌بواری مۆسیقا و سروودی نیشتمانی له و شارۆچكه‌یه‌دا ده‌نوێنێ و بزوتنه‌وه‌ی شانۆش له شارۆچكه‌كه پێش ده‌خات و ماڵه‌كه‌شی ده‌كاته مه‌ڵبه‌ندێكی هونه‌ریی و یانه‌ی مۆسیقازان و گۆرانیبێژانی كورد.
ته‌حسین له‌ساڵی 1968دا ده‌گوێزێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و له قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می نموونه‌یی هه‌ولێر ده‌كرێت به مامۆستای سروود‌و مۆسیقا، گیانی هونه‌ریی له‌نێو قوتابییه‌كانیدا په‌روه‌رده ده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌شدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له مۆسیقازان و هونه‌رمه‌ندی ئه‌م شاره "تیپی هونه‌ری هه‌ولێر" داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌ها له به‌شی چالاكی هونه‌ریی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت به ڕاهێنه‌ری مۆسیقا و سروودی قوتابخانه‌كان و ده‌سته‌یه‌كی باش له قوتابییه‌كانی فێری مۆسیقا ده‌كات.
ئاوازه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پتر له ئاوازی میللی و كه‌له‌پووری هونه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی كورده‌وه وه‌رگیرابوون و گیانی ژیانی گوند‌و لادێیان پێوه دیاربوو، هه‌موویان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدابوو زۆربه‌ی ئه‌و ئاوازانه‌یشی له‌سه‌ر مه‌قامی (به‌یات) ده‌گوتران، چونكه له‌گه‌ڵ ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی ده‌گونجاو له مۆسیقازان و ئاواز دانه‌ره‌كانی كورد زۆر ڕای له دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید و ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بوو، له گۆرانیبێژه‌كانیش زۆر ڕای له محه‌مه‌د عارفی جزیری و تایه‌ر تۆفیق و شه‌ماڵ سائیب بوو.
ته‌حسین ته‌های هونه‌رمه‌ند له‌و سه‌رده‌مه‌ی باری كوردستان سه‌خت بوو چووه وڵاتی هۆڵه‌نداو چه‌ند ساڵێك له‌و وڵاته‌دا به ئاواره‌یی ژیا، تاكو له 1995.05.08دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته به‌نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له 1995.06.04 گه‌یشته‌وه كوردستان و له ئامێدی شاری باب و باپیرانی به‌خاك سپێردرا.

Digg
del.icio.us




