xozga: حه‌سه‌ن زیره‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:42:00 ناوی حه سه نی كوڕی عه بدوڵایه ، ساڵی 1926 له بۆكان له دایك بووه . له ته مه نی پێنج ساڵیدا باوكی كۆچی دواییكردووه و حه سه ن زیره ك ناچار بووه له و ته مه نه وه كار بكات بۆ په یدا كردنی بژێوی ڕۆژانه ی . هه ژاری و بێده ره تانی زۆریان بۆ هێناوه و بۆ ئیشكردن زۆربه ی شارۆچكه كانی ئێران گه ڕاوه و ته نانه ت له به سره و به غدا و هه ولێر و كه ركوكیش كاری كردووه . چه ند جارێكیش زیندانی كراوه ، به هۆی ڕووداوێكه وه له ئێران سازادراوه و حه سه ن به قاچاخی ڕووی كردۆته به غداو له وێ، که زانراوه هونه رمه ندێكی ده نگخۆشی بێ هاوتایه، له ئێستگه ی كوردی دایانمه زراندووه . له مه وه ناوبانگێكی زۆری په یدا كردووه ، که گه ڕاوه ته وه ئێران ده ستبه جێ له ڕادیۆی تاران و ڕادیۆی كرماشان كاریان پێسپاردووه . دواتر له كرماشان تیپێكی هونه ری دامه زراند و خزمه تی هونه ر و مۆسیقای كوردی كرد. ئه م ده نگ خۆشه بلیمه ته خوێنده واری نه بووه كه چی زۆربه ی شیعری گۆرانییه كانی به رهه می خۆیه تی . شیعره كانی حه سه ن زیره ك له دووتوێی په رتووكێكدا چاپ كراون به ناونیشانی "چریكه ی كوردستان". له 26ی حوزه یران 1972دا، گۆرانیبێژی كورد حه سه ن زیره ك له شاری "بۆكان"ی كوردستانی ڕۆهه ڵات كۆچی دواییكرد و هه ر له و شاره دا نێژرا، به ڵام له دواییدا له سه ر ڕاسپاده ی خۆی، ئه وه ی له ژیاندا گوتبووی، ته رمه كه ی گوێزرایه وه بۆ چیای "ناڵه شکێن"ی به رامبه ر بۆكانی ژینگه ی خۆی.