
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

ئیبراهیم خه‌یات
ناوی "ئیبراهیم محه‌مه‌د موسته‌فا"یه له ساڵی 1931 له خێزانیکی هه‌ژاری شاری سلێمانی له دایکبووه، ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵان بووه، که باوکی کۆچی دوای کردووه، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا ئه‌چێته قوتابخانه، له‌به‌ر هه‌ژاری ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت و لای وه‌ستا تۆفیقی برای ئه‌بێت به شاگردی خه‌یات. ئیبراهیم خه‌یات له ساڵی 1956 خێزان پێک ئه‌هێنی و ده‌بێته باوكی چوار کوڕ‌و پێنچ کچ.
له‌سه‌رده‌می لاوی‌دا بووه به ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و چه‌ندین به‌رهه‌می له‌گه‌ڵدا ئاماده‌کردوون، له شۆڕش چوارده‌ی ته‌مموزدا سروودی نیشتمانی ووتووه، هه‌روها گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی و تووه، له ساڵی 1958 بانگهێشت کراوه بۆ ڤیینا، که هه‌موو تیپه لاوه‌کانی جیهان بانگهێشت کرابوون و ئه‌مانیش به‌شداریان کردبوو، که سروودی نیشتمانیان وتووه.
دواتر بووه به ئه‌ندامی تیپی موزیکی سلێمانی و هه‌موو تیپه موزیکیه‌کانی به‌تیپی خۆی زانیوه، هه روه ها له ساڵه‌كانی 1960دا له ڕادیۆی به‌غداد چه‌ندین گۆرانی تۆمارکردووه له‌وانه‌ش: "بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت کردم، ئیستعماری گه‌ڕ ، حیلفی به‌غداد، تۆ جوانتری له گوڵ و خۆشم ئه‌وی ووڵاته‌که م."
ئیبراهیمی خه‌یات ده‌ستی بۆ هه‌ر هه‌ڵبه‌ستێك بردبێ و كردبێتی به‌گۆرانی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بووه به‌هۆی ناساندنی هه‌ڵبه‌ستوانه‌كه، بۆ وێنه كه ده‌چینه نێو گوڵزاری گۆرانییه‌كانی، له‌گه‌ڵ "عه‌بدوڵڵا به‌گی گۆران"دا ده‌ستمان ده‌گرێ و به‌گشت كوردستاندا ده‌مانگێڕێ، دۆڵاو دۆڵی وڵات، شار‌و دێ و هه‌موو قه‌دپاڵ وجوانییه‌كی نیشتمانمان پیشان ئه‌دات، جارێكی دیكه "ژیان" به‌به‌ر گۆرانیا ده‌كاو ده‌یهێنێته‌وه ئه‌م "جیهان"ه و له‌گه‌ڵ كوڕان و كیژانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌و نه‌وه‌كانی داهاتوودا ئاشنای ده‌كا، ته‌نیا به‌وه هه‌دا نادا، به‌ڵكو بارگه‌و بنه‌ی سه‌فه‌ری له "سۆران"ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی "گۆران" له‌كوڵ ده‌كاو تا ده‌گاته ئه‌وێ، بۆ ساتێكیش ڕاناوه‌ستێ، له‌وێش دوای پشوویه‌كی كورت، لایه‌ك له "ست فاتیمه"ی هه‌ردی ده‌كاته‌وه و ده‌یدا به‌گوێی سابڵاخدا، هه‌ر ئه‌و ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌ی ئه‌میشه ده‌بێ به‌هۆی ناساندنی "خه‌لیل سدیق"ی و ده‌یباته ڕیزی نه‌مرانه‌وه.
به‌ده‌گمه‌ن ده‌ستی بۆ وتنی سروود بردووه، به‌ڵام به‌ته‌نیا سروودێك و به‌هه‌ڵبه‌ستێكی پڕِ له‌هه‌ستی "كاكه‌ی فه‌للاح" وای لێكردووین، پڕِ به‌دڵ بڵێین: "خۆشمان ده‌وێی مامه برایم، چونكه به‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و سرووده جارێكی تر فێرت كردین كوردستان‌مان خۆش بوێ و كاكه‌ی فه‌للاح به‌رز بنرخێنین."
خاڵێكی دیكه‌ی جێگای باسی هونه‌ری ئه‌م نه‌مره، شێوازی گۆرانی وتنی بووه، ئه‌و وه‌ك چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌دا توانیویه‌تی زانایانه هه‌نگاو بنێ، ئاواش له‌ده‌ربڕِینی ده‌نگدا وه‌ستایانه جوڵاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كێشی هۆنراوه‌دا، ده‌نگ و سۆزێكی ئه‌وتۆی داوه به‌گوێی بیسه‌راندا كه ده‌ستبه‌جێ بۆی له‌مل بدا‌و بڵێ: "به‌ڕِاستی كاڵا به‌قه‌د باڵایه."
گۆرانییه‌كانی ئیبراهیمی خه‌یات ته‌نیا شوێنی له‌سه‌ر خه‌ڵك دانه‌ناوه، به‌ڵكو بووه به‌هه‌وێنی خوڵقاندنی گه‌لێك به‌هره‌ی دیكه له‌نێو خێزانه‌كه‌یدا، بۆ وێنه "گۆران ئیبراهیم" هه‌ر كه ڤیۆلینه‌كه‌ی ده‌ست ده‌داتی و ئاوازێك ده‌ژه‌نێ، بیسه‌ر ده‌با بۆ جیهانییه‌كی ئه‌فسوناوی.
سه‌یری سه‌كۆی شانۆ ده‌كه‌ی، "ژیان ئیبراهیم" ده‌بینی، كه ئه‌كته‌رێكی به‌توانایه و فێری كوردایه‌تی و به‌رخۆدانت ده‌كا.
له‌گۆرانیدا "جیهان ئیبراهیم" و "كیژان ئیبراهیم" دوو ده‌نگی جیاواز و ده‌گمه‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه هونه‌رییه‌ن.
ئاوڕ له "سۆران" ده‌ده‌یته‌وه، قوتابییه‌كی باشی "گۆران ئیبراهیم" و په‌نجه‌یه‌كی شیرینی هه‌یه، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ن، كه مامۆستا ئیبراهیم هه‌م وه‌ك باوك و هه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ند كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌ره‌تانی داون خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه،.
له‌ناوه‌رڕاستی هه‌شتاكاندا كه گۆرانی (ئێمه‌ن گیانێكین)ی تۆمار كرد له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكدا بڵاوكرایه‌وه، سۆلۆژه‌نی گۆرانییه‌كه گۆرانی كورِیه‌تی.
ئیبراهم خه‌یات زیاتر له 100 گۆرانی پێشكه‌شی گه‌لی كورد كردووه، كه دواهه‌مین به‌رهه‌م به‌ناوی "سه‌رنج" بوو، ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2000دا پێشکه‌ش به‌ئه‌نجامی گه‌یاند، هه‌روه‌ها دوو مه‌قام و گۆرانییه‌کی پێشوویی نوێكرده‌وه، ئه‌وانه‌ش "ست فاتمه و دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه و به‌هار."
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی دڵپاك و كوردێكی خودان هه‌ڵوێستیش بووه، كۆچی یه‌كجاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌مره كه به‌بێده‌نگی له‌شه‌وی 3 له‌سه‌ر 2005.05.04 به‌جێیهێشتین.
لینكی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us




