xozga: محه‌مه‌دی ماملێ محه‌مه‌دی ماملێ ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:36:00 ناوی "محه مه د كوڕی سه عید كوڕی عه لی" یه ، ساڵی 1925 له شاری مه هاباد (سابڵاخ) له دایكبووه ، بنه ماڵه ی ماملێ یه كێكه له بنه ماڵه هه ره كۆنه كانی دانیشتووی مه هاباد، زۆربه ی ئه ندامه كانی به ده نگ خۆشی و هونه رمه ندی ناسراون. محه مه دیش كه له و ژینگه یه دا په روه رده كراوه هه ر زوو به هره ی خۆشخوانی تێدا ده ركه وتووه ، له ته مه نی سیانزه ساڵیدا یه كه مین گۆرانی له بۆنه یه كدا پێشكه ش ده كات و لێهاتوویی خۆی ئه سه لمێنێ . ئه م هونه رمه نده بلیمه ته له ماوه ی 56 ساڵی ژیانی هونه رییدا نزیكه ی 328 گۆرانی تۆمار كردووه . محه مه دی ماملێ، ئه وه ی به ئه ستێره یه كی گه شی ئاسمانی هونه ر و مۆسیقای كوردی داده نرێت ، ته نیا به یته فۆلكلۆرییه كانی نه كردووه به گۆرانی ، به ڵكو شیعری گه لێ شاعیری گه وره شی به ده نگه خۆشه كه ی خۆی كردووه به گۆرانی ، له وانه شیعره كانی وه فایی ، هێمن، هه ردی ، گۆران....هتد. محه مه دی ماملێ هانی ده نگ خۆشانی بنه ماڵه كه یشی داوه هه مان ڕێباز بگرن و وه ك مامۆستایه كی به ئه زموون ڕێنمایی كردوون. بنه ماڵه ی ماملێ له چالاكییه كۆمه ڵایه تی و ڕامیارییه كانیشدا ڕۆڵی دیاریان هه بووه ، هونه رمه ندی گه وره محه مه دی ماملێ جگه له وه ی كه له به رهه مه كانیدا باسی ئازادی و پێشخستنی كۆمه ڵ ده كات، باوكی شه هیدێكی كوردستانیشه ، ماملێ له ساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار كرد، له و ساڵه وه تووشی نه خۆشییه كی سه خت بوو و دوای پێنج ساڵ به و نه خۆشییه كۆچی دواییکرد و له پاش خۆی ناوبانگێكی گه وره و بنه ماڵه یه كی هونه ر په روه ر و خه رمانێ له ئاواز و گۆرانی ڕه سه نی كوردی بۆ نه وه كه ی جێده هێڵێت .