
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

محه‌مه‌دی ماملێ
ناوی "محه‌مه‌د كوڕی سه‌عید كوڕی عه‌لی"یه، ساڵی 1925 له شاری مه‌هاباد (سابڵاخ) له‌دایكبووه، بنه‌ماڵه‌ی ماملێ یه‌كێكه له بنه‌ماڵه هه‌ره كۆنه‌كانی دانیشتووی مه‌هاباد، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌ده‌نگ خۆشی و هونه‌رمه‌ندی ناسراون. محه‌مه‌دیش كه له‌و ژینگه‌یه‌دا په‌روه‌رده‌كراوه هه‌ر زوو به‌هره‌ی خۆشخوانی تێدا ده‌ركه‌وتووه، له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا یه‌كه‌مین گۆرانی له بۆنه‌یه‌كدا پێشكه‌ش ده‌كات و لێهاتوویی خۆی ئه‌سه‌لمێنێ.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته له‌ماوه‌ی 56 ساڵی ژیانی هونه‌رییدا نزیكه‌ی 328 گۆرانی تۆمار كردووه.
محه‌مه‌دی ماملێ، ئه‌وه‌ی به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی هونه‌ر و مۆسیقای كوردی داده‌نرێت، ته‌نیا به‌یته فۆلكلۆرییه‌كانی نه‌كردووه به‌گۆرانی، به‌ڵكو شیعری گه‌لێ شاعیری گه‌وره‌شی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی خۆی كردووه به‌گۆرانی، له‌وانه شیعره‌كانی وه‌فایی، هێمن، هه‌ردی، گۆران....هتد.
محه‌مه‌دی ماملێ هانی ده‌نگ خۆشانی بنه‌ماڵه‌كه‌یشی داوه هه‌مان ڕێباز بگرن و وه‌ك مامۆستایه‌كی به‌ئه‌زموون ڕێنمایی كردوون.
بنه‌ماڵه‌ی ماملێ له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییه‌كانیشدا ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره محه‌مه‌دی ماملێ جگه له‌وه‌ی كه له به‌رهه‌مه‌كانیدا باسی ئازادی و پێشخستنی كۆمه‌ڵ ده‌كات، باوكی شه‌هیدێكی كوردستانیشه، ماملێ له ساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار كرد، له‌و ساڵه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بوو و دوای پێنج ساڵ به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دواییکرد و له‌پاش خۆی ناوبانگێكی گه‌وره و بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ر په‌روه‌ر و خه‌رمانێ له ئاواز و گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی بۆ نه‌وه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.

Digg
del.icio.us




