xozga: یه‌ڵماز گیونای یه‌ڵماز گیونای ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:28:00 "یه ڵماز گیونای" ناوی ته واوه تی "یه ڵماز پیوتیون"ه، له ساڵی 1937.09.09 له یه كێك له دێهاته كانی شاری "ئه ده ن"ه له باشووری ڕۆژهه ڵاتی ئه نازۆڵ له باوكێكی هه ژاری جوتیار له دایكبووه. "یه ڵماز گیونای" سه ره ڕای ساده ی ژیانی، كه چی توانیوێتی خوێندنی باڵا له به شی ئابووری له زانكۆی ئه ستنه بوڵ و خوێندنی باڵا به شی مافناسین له زانكۆی ئه نكه ره ته واو بكات. له ساڵی 1958دا پاش ئه وه ی پڕۆپاگه نده ی ئه وه یان بۆ دروستكرد، كه گوایه "یه ڵماز گیونای" سه ر به پارتی كۆمۆنیسته بۆ ماوه ی 18 مانگ فه رمانی به ندكردنیان به سه ردا سه پاند. به هۆی به ندكردنیه وه له كاری هونه ری وه ك ئه كته ری دابڕا، ئه مه ش پاش ئه وه ی ڕۆڵی له چه ندین فیلمی جۆراوجۆردا هه بوو و ناوێكی تایبه تمه ندی په یدا كردبوو. له ساڵی 1966دا گیونای له فیلمی "Hudutlarin Kanunu" (=یاساكانی سنوور) ڕۆڵی "ئومه ر لیوفتی ئاكادش"دا بینی. ئه و فیلمه ش به یه كێك له كیله كانی كاری بزوتنه وه ی سینه مای (Ulusal Sinema Hareketi) ئه و كه سه داده نرێت، هه ر بۆ خۆشی سیناریۆكه ی نووسیبوو. دوای ئه م به رهه مه گیونای ڕێگای ده رهێنانی گرته به ر. كاره كانی گیونای باسی له توێژه جیاجیاكانی كۆمه ڵگای ده كرد و ئه و جیاوازیانه ی به شێوه یه كی زه ق له فیلمه كانیدا ده خسته ڕوو هه ر بۆیه یه كه م كاری ده رهێنانی فیلمی له ساڵی 1986دا به ناوی "Seyyit Han" (=بووكی زه وی) و پاشان فیلمی "A Kurtlar" (=گورگه برسییه كان) له ساڵی 1969دا، كه هه ردووكیان كاریگه ری نوێی ڕیالیزمی ئیتاڵیان له سه ر بوو، به ڵام هه ردوو فیلمی ناوبراو بایكۆت كران. گیونای بۆ یه كه مجار توانای خه ڵاتێكی نێوده وڵه تی بۆ كاره كه ی وه د ه ست بیهێنێت، ئه ویش له سه ر فیلمی "Umut" (=هیوا) له ساڵی 1970د،ا ئه مه ش له میانه ی ڤیستڤاڵی (كان)ی سینه ماییدا، ئه و فیلمه ش باس له هه ژاری و نه هامه تی خه ڵكی ده كات، هه ربۆیه نه توانرا په خش بكرێت. به دوای ئه و سه ركه وتنانه ی وه ده ستی هێنا، چه ندینی به رهه می دیكه ی به ئه نجام گه یاند له وانه ش: Umutsuzlar (=بێئومێده کان) له ساڵی 1971دا Agit (=ئازا، به جه رگ) له ساڵی 1971دا Aci (=ئازار) له ساڵی 1971دا دوای ئه و كوداتا سه ربازیه یی له ساڵی 1971 له توركیا ڕویدا، له سه ر ئه و بۆچوونه جیاوازانه ی هه یبوو ساڵ و نیوێك ژیانی له به ندیخانه به سه ربرد. پاش هاتنه ده ره وه ی له به ندیخانه و فیلمه كۆمه ڵایه تییه ڕه خنه گرییه كان، بوونه كه ره سه ی به رهه مه كانی و له هه مان كا تدا دڕكێك بوون له چاوی سه ربازانی فه رمانڕه وا له توركیا. به ڵام گیونای توانی له ساڵی 1974دا فیلمی "Arkadas" (=هاوڕی) و فیلمی "Zavallilar" (هه ژاران) ئه نجام بدات. هه رهه مان ساڵ جارێكی دیكه به تۆمه تی كوشتنی پارێزه رێك خرایه به ندیخانه وه. سه ره ڕای ئه وه ی گیونای ئه و تۆمه ته ی به توندی ڕه تكرده وه، كه چی 19 ساڵ فه رمانی به ندكردنیان به سه ردا سه پاند. له كاتی به سه ربردنی ژیانی له به ندیخانه دا كه وته نووسینه وه ی سیناریۆ بۆ فیلم و به شێوه ی قاچاغ ڕه وانه ی ده ره وه ی به ندیخانه یان ده كرد و ده كرانه فیلم له وانه ش "Sr" (=له و ه ڕگا) ساڵی 1978دا، كه ئه وه ش لهده رهێنانی "Zeki kten" و "Dsman". له ساڵی 1981دا پاش وه رگرتنی مۆڵه ت بۆ به سه ربردنی پشوو له ده ره وه ی به ندیخانه ، گیونای له ڕێگای یۆنانه وه به ره و ئه ورپای ڕۆژئاوا به ڕێده كه وێت و بۆ ماوه یه ك به شێوه یه كی نهێنی له یه کێك له شاره كان ده ژی. له ساڵی 1981دا ڕه گه زنامه ی توركی لێده سه نرێته وه و له ساڵی 1982 فیلمی "Yol"ی (ڕێگا) به رهه مهێنا. "Yol" یه کێك بوو له و به رهه مانه ی، كه گیونای به هه موو جیهانی هونه ر ناساند و له سه ر ئه م كاره ی خه ڵاتی چڵه خورمای زێرێنی وه رگرت، ئه وه ش له میانه ی ڤیستیڤاڵی كا نی سینه ماییدا، پاش 16 ساڵ بۆ یه كه مجار له ساڵی 1999دا له سه ر سینه ماكانی توركیا نیشاندرا. دوا به رهه می "Duvar" (=دیوار) ساڵی 1983دا بوو، به ڵام ئه م به رهه مه ی هه مان كڤالیتیه تی فیلمه كانی پێشووی نه بوو. یه ڵماز له 1984.09.09 له پاریس كۆچی دواییكرد. سه رجه م به رهه مه كانی 1958 Alageyik 1958 Bu Vatanin ocuklari 1959 Karacaoglan'in Kara Sevdasi 1961 Yaban Gl 1963 lme Yalniz Gidilir 1963 Ikisi de Cesurdu 1964 Hergn lmektense 1964 Kamali Zeybek 1964 Koero 1965 Kasimpasali 1965 Kasimpasali Recep 1965 Konyaki 1965 Krallar Krali 1966 Burak Tarlasi 1966 Aslanlarin Dns 1966 Esrefpasali 1966 Hudutlarin Kanunu 1966 Yedi Dagin Aslani 1966 Tilki Selim 1966 The Horse, The Woman And The Gun 1967 Bullets Cannot Pierce Me 1967 My Name Is Kerim 1967 At Hirsizi Banus 1967 Seytanin Oglu 1967 Benim Adim Kerim 1968 Pire Nuri 1968 Seyyit Han 1968 Nuri The Flea 1968 Bride Of The Earth 1968 Azrail Benim 1968 Kargaci Halil 1969 Belanin 7 Trls 1969 The Hungry Wolves 1969 An Ugly Man 1970 Hope 1970 Osman The Wanderer 1970 The Seven Bastards 1970 Imzam Kanla Yazilir 1970 Sevgili Muhafizim 1970 Seytan Kayaliklari 1971 Vurguncular 1971 The Fugitives 1971 The Wrongdoers 1971 The Example 1971 Tomorrow Is The Last Day 1971 The Hopeless Ones 1971 Pain 1971 Elegy 1971 The Father 1974 Friend 1974 The Anxiety 1975 Izin 1975 Bir Gn Mutlaka 1975 The Poor Ones 1978 The Herd 1979 The Enemy 1982 Yol 1983 The Wall