
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

یه‌ڵماز گیونای
"یه‌ڵماز گیونای" ناوی ته‌واوه‌تی "یه‌ڵماز پیوتیون"ه، له ساڵی 1937.09.09 له‌یه‌كێك له دێهاته‌كانی شاری "ئه‌ده‌ن"ه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نازۆڵ له باوكێكی هه‌ژاری جوتیار له دایكبووه.
"یه‌ڵماز گیونای" سه‌ره‌ڕای ساده‌ی ژیانی، كه‌چی توانیوێتی خوێندنی باڵا له به‌شی ئابووری له زانكۆی ئه‌ستنه‌بوڵ و خوێندنی باڵا به‌شی مافناسین له زانكۆی ئه‌نكه‌ره ته‌واو بكات.
له ساڵی 1958دا پاش ئه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بۆ دروستكرد، كه گوایه "یه‌ڵماز گیونای" سه‌ر به‌پارتی كۆمۆنیسته بۆ ماوه‌ی 18 مانگ فه‌رمانی به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند. به‌هۆی به‌ندكردنیه‌وه له كاری هونه‌ری وه‌ك ئه‌كته‌ری دابڕا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕۆڵی له چه‌ندین فیلمی جۆراوجۆردا هه‌بوو و ناوێكی تایبه‌تمه‌ندی په‌یدا كردبوو.
له ساڵی 1966دا گیونای له فیلمی "Hudutlarin Kanunu" (=یاساكانی سنوور) ڕۆڵی "ئومه‌ر لیوفتی ئاكادش"دا بینی. ئه‌و فیلمه‌ش به‌یه‌كێك له‌كیله‌كانی كاری بزوتنه‌وه‌ی سینه‌مای (Ulusal Sinema Hareketi) ئه‌و كه‌سه داده‌نرێت، هه‌ر بۆ خۆشی سیناریۆكه‌ی نووسیبوو. دوای ئه‌م به‌رهه‌مه گیونای ڕێگای ده‌رهێنانی گرته‌به‌ر.
كاره‌كانی گیونای باسی له توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ده‌كرد و ئه‌و جیاوازیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق له فیلمه‌كانیدا ده‌خسته ڕوو هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنانی فیلمی له‌ساڵی 1986دا به‌ناوی "Seyyit Han" (=بووكی زه‌وی) و پاشان فیلمی "Aç Kurtlar" (=گورگه برسییه‌كان) له‌ساڵی 1969دا، كه هه‌ردووكیان كاریگه‌ری نوێی ڕیالیزمی ئیتاڵیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام هه‌ردوو فیلمی ناوبراو بایكۆت كران.
گیونای بۆ یه‌كه‌مجار توانای خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاره‌كه‌ی وه‌د‌ه‌ست بیهێنێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر فیلمی "Umut" (=هیوا) له ساڵی 1970د،ا ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ڤیستڤاڵی (كان)ی سینه‌ماییدا، ئه‌و فیلمه‌ش باس له هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی ده‌كات، هه‌ربۆیه نه‌توانرا په‌خش بكرێت.
به‌دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی وه‌ده‌ستی هێنا، چه‌ندینی به‌رهه‌می دیكه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاند له‌وانه‌ش:
Umutsuzlar (=بێئومێده‌کان) له ساڵی 1971دا
Agit (=ئازا، به‌جه‌رگ) له ساڵی 1971دا
Aci (=ئازار) له ساڵی 1971دا
دوای ئه‌و كوداتا سه‌ربازیه‌یی له ساڵی 1971 له توركیا ڕویدا، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌ی هه‌یبوو ساڵ و نیوێك ژیانی له به‌ندیخانه به‌سه‌ربرد.
پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له به‌ندیخانه و فیلمه كۆمه‌ڵایه‌تییه ڕه‌خنه‌گرییه‌كان، بوونه كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی و له‌هه‌مان كا‌تدا دڕكێك بوون له چاوی سه‌ربازانی فه‌رمانڕه‌وا له توركیا. به‌ڵام گیونای توانی له ساڵی 1974دا فیلمی "Arkadas" (=هاوڕی) و فیلمی "Zavallilar" (هه‌ژاران) ئه‌نجام بدات.
هه‌رهه‌مان ساڵ جارێكی دیكه به‌تۆمه‌تی كوشتنی پارێزه‌رێك خرایه به‌ندیخانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گیونای ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌توندی ڕه‌تكرده‌وه، كه‌چی 19 ساڵ فه‌رمانی به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند. له‌كاتی به‌سه‌ربردنی ژیانی له به‌ندیخانه‌دا كه‌وته نووسینه‌وه‌ی سیناریۆ بۆ فیلم و به‌شێوه‌ی قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌یان ده‌كرد و ده‌كرانه فیلم له‌وانه‌ش "Sürü" (=له‌و‌ه‌ڕگا) ساڵی 1978دا، كه ئه‌وه‌ش لهده‌رهێنانی "Zeki Ökten" و "Düsman".
له‌ساڵی 1981دا پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه، گیونای له‌ڕێگای یۆنانه‌وه به‌ره‌و ئه‌ورپای ڕۆژئاوا به‌ڕێده‌كه‌وێت و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌یه‌کێك له شاره‌كان ده‌ژی. له ساڵی 1981دا ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی لێده‌سه‌نرێته‌وه و له ساڵی 1982 فیلمی "Yol"ی (ڕێگا) به‌رهه‌مهێنا.
"Yol" یه‌کێك بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ی، كه گیونای به هه‌موو جیهانی هونه‌ر ناساند و له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێرێنی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ش له میانه‌ی ڤیستیڤاڵی كا‌نی سینه‌ماییدا، پاش 16 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1999دا له‌سه‌ر سینه‌ماكانی توركیا نیشاندرا.
دوا به‌رهه‌می "Duvar" (=دیوار) ساڵی 1983دا بوو، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هه‌مان كڤالیتیه‌تی فیلمه‌كانی پێشووی نه‌بوو.
یه‌ڵماز له 1984.09.09 له پاریس كۆچی دواییكرد.
سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی
1958 Alageyik
1958 Bu Vatanin Çocuklari
1959 Karacaoglan'in Kara Sevdasi
1961 Yaban Gülü
1963 Ölüme Yalniz Gidilir
1963 Ikisi de Cesurdu
1964 Hergün Ölmektense
1964 Kamali Zeybek
1964 Koçero
1965 Kasimpasali
1965 Kasimpasali Recep
1965 Konyakçi
1965 Krallar Krali
1966 Burçak Tarlasi
1966 Aslanlarin Dönüsü
1966 Esrefpasali
1966 Hudutlarin Kanunu
1966 Yedi Dagin Aslani
1966 Tilki Selim
1966 The Horse, The Woman And The Gun
1967 Bullets Cannot Pierce Me
1967 My Name Is Kerim
1967 At Hirsizi Banus
1967 Seytanin Oglu
1967 Benim Adim Kerim
1968 Pire Nuri
1968 Seyyit Han
1968 Nuri The Flea
1968 Bride Of The Earth
1968 Azrail Benim
1968 Kargaci Halil
1969 Belanin 7 Türlüsü
1969 The Hungry Wolves
1969 An Ugly Man
1970 Hope
1970 Osman The Wanderer
1970 The Seven Bastards
1970 Imzam Kanla Yazilir
1970 Sevgili Muhafizim
1970 Seytan Kayaliklari
1971 Vurguncular
1971 The Fugitives
1971 The Wrongdoers
1971 The Example
1971 Tomorrow Is The Last Day
1971 The Hopeless Ones
1971 Pain
1971 Elegy
1971 The Father
1974 Friend
1974 The Anxiety
1975 Izin
1975 Bir Gün Mutlaka
1975 The Poor Ones
1978 The Herd
1979 The Enemy
1982 Yol
1983 The Wall

Digg
del.icio.us




