xozga: سه‌روه‌ت سه‌وز سه‌روه‌ت سه‌وز ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:23:00 سه روه ت ئه نوه ر سه وز، له ساڵی 1954 له شاری سلێمانی له دایکبووه . له ماوه ی خوێندنی ناوه ندیدا به شداری چه ندین پێشانگه ی چالاکی قوتابخانه ی کردووه . ساڵی 1970 له په یمانگه ی هونه ره جوانه کانی به غدا وه رگیراوه . له وێ به شی گرافیکی به پله یه كی به رز ته واو کردووه . پاشان بۆ ماوه ی دوو ساڵ ده چێته ئه ورووپا و دیسان ده گه ڕێته وه کوردستان. یه که م پێشانگه ی له زانکۆی سلێمانی به هاوبه شی چه ند هونه رمه ندێكی تر له ساڵی 1976دا کردۆته وه . دوای ئه وه چه ندین پێشانگه ی له شاره کانی سلێمانی، هه ولێر، دهۆك، به غدا و شاره کانی دیکه ی ئیراق کردۆته وه . ساڵی 1992 له گه ڵ هونه رمه ند "نامیق عه لی قادر" پێشانگه یه کیان له شاری پاریس کرده وه . ساڵی 1993 له سه ر بانگهێشتنی "فرانسوا میته ران" پێشانگه یه کی هاوبه شی بووه له گه ڵ چه ند هونه رمه ندێكی كورد . هه روه ها له وڵاتانی دیکه ی وه ك به ریتانیا، ئه ڵمانیا و ئیتاڵیا پێشانگه ی بووه . چه ندین پێشانگه ی هاوبه شی له گه ڵ هونه رمه ند "سامان که ریم" كردۆته وه . له نه وه ده کاندا سه وزی هونه رمه ند بۆ ماوه ی چه ند ساڵێك له ڕێکخراوی "MAG"دا کاری مین هه ڵگرتنه وه ی کردووه. دواهه مین پێشانگه ی هاوبه شی 2004.03.16 بوو بۆ یادی ساڵڕۆژی شازده ی مانگی مارت. هه ر له و ڕۆژ شدا ئۆتۆمۆبیلێك لێ ده دات و به سه ختی بریندار ده بێت. له 2004.03.28 له نه خۆشخانه ی "ئه لجادریه" ی شاری به غدا، کاژمێر پێنجی ئێواره گیانی له ده ستدا. لینکی په یوه ندیدار: سه روه ت سه وز