
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

سه‌روه‌ت سه‌وز
سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌ر سه‌وز، له ساڵی 1954 له شاری سلێمانی له دایکبووه. له ماوه‌ی خوێندنی ناوه‌ندیدا به‌شداری چه‌ندین پێشانگه‌ی چالاکی قوتابخانه‌ی کردووه.
ساڵی 1970 له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا وه‌رگیراوه. له‌وێ به‌شی گرافیکی به پله‌یه‌كی به‌رز ته‌واو کردووه. پاشان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌چێته ئه‌ورووپا و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان.
یه‌که‌م پێشانگه‌ی له زانکۆی سلێمانی به هاوبه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له ساڵی 1976دا کردۆته‌وه. دوای ئه‌وه چه‌ندین پێشانگه‌ی له شاره‌کانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، به‌غدا و شاره‌کانی دیکه‌ی ئیراق کردۆته‌وه.
ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "نامیق عه‌لی قادر" پێشانگه‌یه‌کیان له شاری پاریس کرده‌وه. ساڵی 1993 له‌سه‌ر بانگهێشتنی "فرانسوا میته‌ران" پێشانگه‌یه‌کی هاوبه‌شی بووه له گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد. هه‌روه‌ها له وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ك به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا پێشانگه‌ی بووه. چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "سامان که‌ریم" كردۆته‌وه.
له نه‌وه‌ده‌کاندا سه‌وزی هونه‌رمه‌ند بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له ڕێکخراوی "MAG"دا کاری مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی کردووه.
دواهه‌مین پێشانگه‌ی هاوبه‌شی 2004.03.16 بوو بۆ یادی ساڵڕۆژی شازده‌ی مانگی مارت. هه‌ر له‌و ڕۆژ‌شدا ئۆتۆمۆبیلێك لێ ده‌دات و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. له 2004.03.28 له نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌لجادریه"ی شاری به‌غدا، کاژمێر پێنجی ئێواره گیانی له ده‌ستدا.
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us




