میرحاج ئه‌حمه‌د

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
میرحاج ئه‌حمه‌د

میرحاج ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1911دا له شاری ئاكرێ له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاكرێ و ناوه‌ندیی له مووسڵ و به‌غدا ته‌واوكردووه و له ساڵی 1931دا له خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی له به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1934دا خوێندنی ته‌واوكردووه و له 1934.10.01ه‌وه تاكو 1935.09.15دا له كۆلیژی سه‌ربازی له به‌غدا وه‌رگیراوه و دوای ساڵێك و مانگێك ده‌رچووه و پله‌ی مولازمی دووه‌می پێدراوه وبۆ ساڵی 1939 كراوه به مولازمی یه‌كه‌م كاتێك كه پارتی هیوا له‌سه‌رهه‌یكه‌لی "كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر" له 1939.05.27دا به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا ڕه‌فیق دامه‌زرا، میرحاج بووه ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد و په‌یوه‌ندیی به‌ گه‌لێك كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و ئه‌فسه‌ری كورده‌وه كردووه هێناوینی بۆ ناوڕیزه‌كانی "پارتی هیوا"وه.

له ساڵی 1942دا مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتووه تاكو به‌نهێنی بچێ بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و تاكو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارتی هیوا په‌یوه‌ندی به دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ.ك" واتا "ژیانه‌وه‌ی كورد" بكات و وابوو پێش 1942.09.16 گه‌یشته مه‌هاباد له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵه ڕامیارییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی "ژ.ك"یان دامه‌زراند.

كاتێك كه شۆڕشی (1943-1945)ی بارزانیی به‌سه‌ركردایه‌تی بارزانی هه‌ڵیگرسا و میری ئێراق كه زانی شه‌ڕ ئه‌و شۆڕشه‌ی پێ ناكوژێته‌وه له‌مانگی كانوونی دووه‌می 1944دا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند و له‌گه‌ڵ بارزانی كه‌وته گفتوگۆ و سه‌ركرده‌ی شۆڕش پێشنیازی كرده ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره كورده‌ دڵسۆزه‌كان ببنه ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیی له‌نێوانی سوپای ئێراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و نه‌قیب مرحاج كرابه ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیی له ئاكرێ و نه‌قیب مسته‌فا خۆشناو له بارزان و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز له (بلێ) تاكو له نزیكه‌وه چاودێری ئاگربه‌سته‌كه بكه‌ن.

كه شه‌ڕ له نێوان به‌غدا و شۆڕشگێرانی ده‌ستی پێكرده‌وه له كۆتایی ساڵی 1944دا میر‌حاج چووه پاڵ شۆڕشگێڕان.

كاتێكیش كه بارزانی نه‌مر له 1945.01.15دا بۆ ڕزگاركردنی بارزانی مسته‌فا به‌سه‌رۆك و میرحاج ئه‌حمه‌د و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز و مسته‌فا خۆشناو و خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی و ئه‌مین ڕه‌واندزی و سه‌یدعه‌زیز شه‌مزینی و هی دیكه به ئه‌ندام هه‌ڵبژێردران.

ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیاره ڕۆڵێكی باشی بینی له‌ ناساندنی شۆڕشی كورد به هه‌موو لایه‌كی ئێراق و ده‌ره‌وه‌یدا و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا میری ئێراق له‌سه‌رچوونه پاڵ شۆڕشی بارزان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی پاشمله‌ی میرحاج و ئه‌فسه‌ره هاوڕێكانی دا.

كاتێك كه میری به‌غدا به‌هێزێكی زۆری سیسته‌می و ناسیسته‌می هێرشی برده سه‌ر شۆڕشی كورد، بارزانی سه‌ركرده، كه بینی ناهاوكوفیه‌كی زۆر له هێزی شه‌ڕكه‌ر و چه‌ك له‌نێوان شۆڕشگێڕانی كورد و میری به‌غدا هه‌یه، بڕیاریدا له ڕۆژی 1945.10.11دا خۆی و چه‌كداره پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێڕه‌كان به‌خاووخێزانه‌وه ئاودیوی كوردستانی ئێران ببن و بچنه پاڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و میرحاج یه‌كێك بوو له‌و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌یشتنه مه‌هاباد و به‌شدارییان له‌دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی كوردستان كرد، كه پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له‌ڕۆژی 1946.01.22دا له گۆڕپانی چوارچرا له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا ڕایگه‌یاند.

كاتێكیش كه بارزانی نه‌مر ویستی پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی ئێراق له‌سه‌رشێوه‌ی پارتی دیموكرایه‌تی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دابمه‌زرێنی، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌فسه‌ره‌كان: میرحاج ئه‌حمه‌د و مسته‌فا خۆشناو و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز و خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر هه‌مزه عه‌بدوڵڵا كۆبووه‌وه بڕیاریان دا ئه‌و پارته دابمه‌زرێنن و هه‌مزه عه‌بدوڵڵا یان نارده‌وه كوردستانی ئێراق بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كانی "شۆڕش" و "ڕزگاری" تاكو خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و له‌جێی ئه‌وان پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێ و وابوو له 1946.08.16دا ئه‌م پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموكراتیه دامه‌‌زراو بارزانی به‌سه‌رۆك و میرحاج به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژدران.

كاتێك كه كۆماری دیموكراتی كوردستان له 1946.12.17 ڕووخێنرا میرحاج چاره‌نووسی خۆی به بارزانیی نه‌مره‌وه به‌سته‌وه و له‌گه‌ڵیدا چوو بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له 1947.07.18ه‌وه تاكو 1958.10.06 له‌و وڵاته‌دا مانه‌وه و له ڕۆژی 1948.01.19دا كورده‌كانی كوردستانی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له شاری "باكۆ"ی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست تاكو ته‌كانێك به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد بده‌ن و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی مسته‌فا به‌سه‌رۆكی سه‌ركردایه‌تی ڕامیاری بزوتنه‌وه‌ی كورد و میرحاج ئه‌حمه‌دیش به ئه‌ندام ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه هه‌ڵبژێردران.

له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958ی ئێراق. له ڕۆژی 1958.08.21 دا بارزانی به‌یاوه‌ریی میرحاج و ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی چوونه ڕۆمانیا له‌و وڵاته‌وه برووسكه‌ی پیرۆزباییان بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی 14ی ته‌ممووز لێداو ڕێگه‌دران بێنه‌وه ئێراق و له هاتنه‌وه‌‌ی بارزانی بۆ كۆماری ئێراق دیسان میرحاج و ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی یاوه‌ری بوون له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان لایاندا لای جه‌مال عه‌بدولناسری سه‌رۆكی میسر و ڕێزێكی زۆریان لێنراو بۆ ڕۆژی 1958.10.06 یاسای لێبوردن "میرحاج"ی گرته‌وه‌ و سزای له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر لاچوو و له 1959.03.24دا به پله‌ی "موقه‌ده‌م" گه‌ڕێنرایه‌وه سوپا به‌ڵام له‌پاش كووده‌تا شوومه‌كه‌ی 8ی شوباتی 1963 گیراو خانه‌نشین كراو له‌به‌ر باری ته‌ندروستی ناهه‌مواری پێی نه‌كرا بچێته پاڵ شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ڵام تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌ر دڵسۆزی ڕێبازی پارتی و بارزانی بوو تاكو له 1988.11.09دا له به‌غدا كۆچی دواییكرد و بۆ 1988.11.13دا ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ شاری ئاكرێ و له‌وێش به‌خاك سپێرا.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
0
ناودارانی دیکه له هه‌مه‌ڕه‌نگدا
Previous
سه‌عید نورسی
سه‌عید نورسی
سه‌عید نورسی له‌ساڵی 1876دا گوندی نورسی سه‌ر به ‌ناوچه‌ی "Xîzan" له باژێری "Bidlîs" له دایك و باوکێك کورد هاتۆته ژیانه‌وه. تا ناوه‌ندی 1920 ناوی سه‌عیدی ...
سوره‌یا به‌درخان
سوره‌یا به‌درخان
سوره‌یا به‌درخان له‌ساڵی 1883 له "Maqtal" له‌دایکبووه و له نووسینه‌کانیدا به‌ناوی "عه‌زیز ئه‌حمه‌د‌" و دکتۆر "Blêç Şêrko" ناسراوه. یه‌كێکه له ئه‌ندامه‌کانی به‌درخانه. باپیری "به‌درخان به‌گ" ...
ئه‌مین عه‌لی به‌درخان
ئه‌مین عه‌لی به‌درخان
ئه‌مین عه‌لی به‌درخان یان محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌لی به‌درخان له‌ساڵی 1851 له‌ دوورگه‌ی "Kreta" له‌دایکبووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی به‌درخان به‌یه‌كێك له داکۆکیکه‌ران و چالاکه‌وانه‌ی چاره‌نووسی کوردی ...
به‌درخان به‌گ
به‌درخان به‌گ
به‌درخان به‌گ له‌ساڵی 1802 یان 1808دا له‌شاری جه‌زیره‌ی پایته‌ختی بۆتان له‌دایکبووه. باوکی ناوی ئه‌بدولڵه به‌گ بووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی به‌درخانییه‌کان به‌یارمه‌تی عوسمانییه‌کان له‌نێوان ساڵه‌کانی 1836 ...
عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان
عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان
عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ كوڕى نه‌جیب پاشاى كوڕه‌ گه‌وره‌ى به‌درخان به‌گه‌، ساڵى 1864دا له‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبووه‌. به‌منداڵى زمانه‌ خۆرهه‌ڵاتى ‌و ئه‌وروپاییه‌كانى خوێندووه‌، له‌رێى زمانى فه‌ره‌نسییه‌وه‌ توانیوێتى له‌ مانا ...
سمایل خانی شكاك
سمایل خانی شكاك
ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كورد كه‌ له‌ مێژوودا به‌ "سمكۆ" ناسراوه‌ ناوی‌ ئیسماعیلی‌ كوڕی‌ محه‌مه‌د پاشای‌ كوڕی‌ عه‌لی‌ خانی‌ كوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شكاكه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ ...
شێخ سه‌عیدی پیران
شێخ سه‌عیدی پیران
"شیخ سه‌عید" له ساڵی 1865دا له‌ناوچه‌ی "پاڵوو" له‌دایکبووه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ شێخه‌ به‌رزه‌کانی نه‌قشه‌به‌ندی له‌ پاش مردنی باپیره‌ی "شیخ عه‌لی" باوکی ناوچه‌ی "پاڵووی" به‌جێهێشتووه‌ و ...
میرحاج ئه‌حمه‌د
میرحاج ئه‌حمه‌د
میرحاج ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1911دا له شاری ئاكرێ له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاكرێ و ناوه‌ندیی له مووسڵ و به‌غدا ته‌واوكردووه و له ساڵی 1931دا له ...
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شێخ مه‌حموودی نه‌مر له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایكبوووه، زانستی شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و داڕشتن و بنچینه‌ی ته‌سه‌وفی خوێندووه و له‌ساڵی 1904دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵیان ...
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ...
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ له‌ساڵی 1860دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له شاره‌كه‌ی خۆی له‌ حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه و ئینجا چووه‌ته قوتابخانه‌ی میریی و قۆناغی ...
مسته‌فا پاشای یاموڵكی
مسته‌فا پاشای یاموڵكی
مسته‌فا پاشای یاموڵكی، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له هۆزی بڵباسه‌و باب و باپیرانی له خورماڵ دانیشتوون و له ساڵی 1866 دا له دایكبووه‌و ماڵی باوكی هاتۆته سلێمانی ...
حاجی باقی
حاجی باقی
مامۆستای خه‌باتگێڕ و زانای لێهاتووی بیركاری "حاجی باقی حاجی ساڵحی مه‌نگۆڕ" له‌ ساڵی 1924دا له شاری كۆیه، شاری وێژه‌ و هونه‌رو خه‌باتی كوردایه‌تی چاوی ژیانی ...
مه‌لا فه‌ندی
مه‌لا فه‌ندی
مه‌لا فه‌ندی له ساڵی 1863 هاتۆته ژیانه‌وه. ناوی ته‌واوی مه‌لا ئه‌بو به‌كر ئه‌فه‌ندی كوڕی ‌حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌لا ئه‌بو به‌كری سێیه‌مه، له ته‌مه‌نی ...
عومه‌ر ساقی
عومه‌ر ساقی
عومه‌ر ساقی له‌باره‌ی ڕۆژ و مانگ و ساڵی له دایكبوونیه‌وه خۆی وتووێتی، که له 1913.11.22دا له دایكبووه. مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و ئاشقی وشه‌ی كوردی عومه‌ر ساقی له ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: