xozga: ئه‌مین فه‌یزی به‌گ ئه‌مین فه‌یزی به‌گ ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 04:13:00 ئه فسه ری پایه به رز و زانا و كه سایه تی ناوداری كورد ئه مین فه یزی به گ هه شتا و یه ك ساڵ له مه وبه ر له 1925.02.16دا كۆچی دواییكردووه و تۆماری ژیانی ئه و ناوداره ی كورد پێچراوه ته وه و چووه ته ڕیزی نه مرانی كورد و كوردستانه وه. ئه م كه سایه تیه ی كورد له ساڵی 1860دا له شاری سلێمانی له دایكبووه و له شاره كه ی خۆی له حوجره ی مزگه وته كانی ده ستی به خوێندن كردووه و ئینجا چووه ته قوتابخانه ی میریی و قۆناغی سه ره تایی ته واو كردووه و چووه ته به غدا و قۆنا غی خوێندنی ناوه ندیی به پله یه كی به رز ته واو كردووه و ڕووی كردۆته شاری ئه سته مبووڵ و له قوتابخانه ی سه ربازی خوێندوویه تی و بڕوانامه ی ده رچوونی وه رگرتووه و به پله ی مولازم له سوپای عوسمانی دامه زراوه و دوای ماوه یه ك كراوه به "قوڵ ئاغاسی" و به ڕێوه به ری قوتابخانه ی سه ربازی له به غدا و له و ده مه دا په رتووكێكی زانستی به ناونیشانی "اجمالی نتائج" نووسیوه، كه پوخته یه كی پته وی زانسته كانی بیركاری و فیزیایه ، چونكه خۆی له و دوو زانسته دا ده ست باڵابووه و له هه مان كاتیشدا له به ڕێوه بردنی كاروباری سوپادا گه لێك لێهاتوو بووه، بۆیه پایه ی سه ربازی به رزكراوه ته وه و كراوه به قوماندانی لیوا یه ك سه رباز له سلێمانی و پله ی "میر ئالا"ی پێداروه و ئاسایشی ئه و ناوچه یه ی به چاكی دابین كردووه و له هه مان كاتیشدا له وێژه كانی دا گه لێك به هره دار و به توانابووه. بۆیه مامۆستا ڕه فیق حیلمی له به رگی یه كه می شیعری و ئه ده بیاتی كوردیدا له م باره یه وه گوتوویه تی: "ئه مین فه یزی به گ سه ربازێكی زانا و وێژه زانێكی سه ربازی بووه! ئه م به هره یه ش به ده گمه ن له كه سێکدا كۆده بێته وه كه زانست و وێژه و كاروباری سه ربازی به یه كه وه بگرێته و خۆ". ئه مین فه یزی به گی ئه فسه ر له ده ور و به ری ساڵی 1914دا، واته به ر له هه ڵگیرسانی جه نگی یه كه می جیهانی له سه ر هه ڵوێستی كوردایه تی و ناكۆكی له گه ڵ "پارتی یه كگرتن و پێشكه وتن"ی فه رمانڕاویدا خانه نشین كراوه و له شاری ئه سته مبووڵ ژیاوه و بۆ ساڵی 1915دا چۆته وڵاتی شام و له شاری حه ڵه ب ماوه یه ک ژیاوه. ئه مین فه یزی به گ ئه م په رتووكه زانستی و وێژه یانه ی خواره وه ی به زمانی توركی داناوه: 1- إجمالی نتائج 2- ته فره قه ی ریاضیات (ئه مه یان له تفاضل و تكامل)ه وه ده دوێت 3- هه وای نه سیمی 4- شوعاعات جگه له م به رهه مانه شی په رتوكێكی له سه ر مێژووی وێژه ی كوردی به ناوی "ئه نجوومه نی ئه دیبان" به كوردی داناوه و له ساڵی 1920 دا له ئه سته مبووڵ دا چاپكراوه و نرخ و به های ئه م په رتووكه ی له وه دایه كه یه كه می په رتووكی كوردییه له مێژووی وێژه ی و وێژه ناسانی كورد و شاعیره پێشه نگه كانه وه بدوێ. پایه ی سه ربازی و زانستی و وێژه ی ئه مین فه یزی به گ وای له شاعیران كردبوو ڕێزی لێ بنێن و ستایشی خۆی و كرده وه به رزه كانی بكه ن، یه كێک له و شاعیرانه شێخ ڕه زای تاڵه بانی بووه. له و كاته ی كه ئه مین فه یزی به گ بووه ته سه ركرده ی سوپا له سلێمانی و ئاسایشی ناوچه كه ی به ر قه رار كردووه و به م دێڕه شیعره پێشوازی لێكردووه هه روه ك ده ڵێت: كه ته شریفی شه ریفی هات ئه مین فه یزی به میوانی له عوهده ی شوكری ده رناچم مه گه ر خۆم كه م به قوربانی شێخ ڕه زا كه ناوداربووه به هه جووكردنی كاربه ده ستان كه چی له به ر گه وره یی و چاكه خوازی ئه م زاته ئه مین فه یزی به گ به م جۆره ستایشی كردووه.