لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌مین فه‌یزی به‌گ

ئه‌مین فه‌یزی به‌گ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ

ئه‌مین فه‌یزی به‌گ له‌ساڵی 1860دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له شاره‌كه‌ی خۆی له‌ حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه و ئینجا چووه‌ته قوتابخانه‌ی میریی و قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه‌ و چووه‌ته به‌غدا و قۆنا‌غی خوێندنی ناوه‌ندیی به‌ پله‌یه‌كی به‌رز ته‌واو كردووه‌ و ڕووی كردۆته شاری ئه‌سته‌مبووڵ و له قوتابخانه‌ی سه‌ربازی خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی وه‌رگرتووه‌ و به‌پله‌ی مولازم له‌ سوپای عوسمانی دامه‌زراوه‌ و دوای ماوه‌یه‌ك كراوه‌ به "قوڵ ئاغاسی" و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و له‌و ده‌مه‌دا په‌رتووكێكی زانستی به ناونیشانی "اجمالی نتائج" نووسیوه، كه پوخته‌یه‌كی پته‌وی زانسته‌كانی بیركاری و فیزیایه‌، چونكه خۆی له‌و دوو زانسته‌دا ده‌ست باڵابووه و له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سوپادا گه‌لێك لێهاتوو بووه، بۆیه‌ پایه‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه و كراوه‌ به قوماندانی لیوا یه‌ك سه‌رباز له‌ سلێمانی و پله‌ی "میر ئالا"ی پێداروه و ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به چاكی دابین كردووه و له هه‌مان كاتیشدا له وێژه‌كانی دا گه‌لێك به‌هره‌دار و به‌توانابووه.

بۆیه مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له به‌رگی یه‌كه‌می شیعری و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا له‌م باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "ئه‌مین فه‌یزی به‌گ سه‌ربازێكی زانا و وێژه‌زانێكی سه‌ربازی بووه! ئه‌م به‌هره‌‌یه‌ش به ده‌گمه‌ن له كه‌سێکدا كۆده‌بێته‌وه كه زانست و وێژه و كاروباری سه‌ربازی به‌ یه‌كه‌وه بگرێته‌و خۆ". 

ئه‌مین فه‌یزی به‌گی ئه‌فسه‌ر له ده‌ور و به‌ری ساڵی 1914دا، واته به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی و ناكۆكی له‌گه‌ڵ "پارتی یه‌كگرتن و پێشكه‌وتن"ی فه‌رمانڕاویدا خانه‌نشین كراوه و له شاری ئه‌سته‌مبووڵ ژیاوه و بۆ ساڵی 1915دا چۆته وڵاتی شام و له شاری حه‌ڵه‌ب ماوه‌یه‌ک ژیاوه.

ئه‌مین فه‌یزی به‌گ ئه‌م په‌رتووكه زانستی و وێژه‌یانه‌ی خواره‌وه‌ی به زمانی توركی داناوه:

1- إجمالی نتائج
2- ته‌فره‌قه‌ی ریاضیات (ئه‌مه‌یان له تفاضل و تكامل)ه‌وه‌ ده‌دوێت
3- هه‌وای نه‌سیمی
4- شوعاعات

جگه له‌م به‌رهه‌مانه‌شی په‌رتوكێكی له‌سه‌ر مێژووی وێژه‌ی كوردی به‌ناوی "ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبان" به كوردی داناوه و له ساڵی 1920 دا له ئه‌سته‌مبووڵ دا چاپكراوه و نرخ و به‌های ئه‌م په‌رتووكه‌ی له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌می په‌رتووكی كوردییه‌ له مێژووی وێژه‌ی و وێژه‌ناسانی كورد و شاعیره پێشه‌نگه‌كانه‌وه بدوێ.

پایه‌ی سه‌ربازی و زانستی و وێژه‌ی ئه‌مین فه‌یزی به‌گ وای له شاعیران كردبوو ڕێزی لێ بنێن و ستایشی خۆی و كرده‌وه به‌رزه‌كانی بكه‌ن، یه‌كێک له‌و شاعیرانه شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بووه.

له‌و كاته‌ی كه ئه‌مین فه‌یزی به‌گ بووه‌ته سه‌ركرده‌ی سوپا له سلێمانی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی به‌ر قه‌رار كردووه و به‌م ‌دێڕه شیعره پێشوازی لێكردووه هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:

كه ته‌شریفی شه‌ریفی هات ئه‌مین فه‌یزی به‌میوانی
له عوهده‌ی شوكری ده‌رناچم مه‌گه‌ر خۆم كه‌م به قوربانی

شێخ ڕه‌زا، كه ناوداربووه به هه‌جووكردنی كاربه‌ده‌ستان، كه‌چی له‌به‌ر گه‌وره‌یی و چاكه‌خوازی ئه‌مین فه‌یزی به‌گ به‌مجۆره ستایشی كردووه.

ئه‌فسه‌ری پایه‌ به‌رز و زانا و كه‌سایه‌تی ناوداری كورد ئه‌مین فه‌یزی به‌گ له 1925.02.16دا كۆچی دواییكردووه و تۆماری ژیانی ئه‌و ناوداره‌ی كورد پێچراوه‌ته‌وه و چووه‌ته ڕیزی نه‌مرانی كورد و كوردستانه‌وه.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
2.00
ناودارانی دیکه له هه‌مه‌ڕه‌نگدا
Previous
سه‌عید نورسی
سه‌عید نورسی
سه‌عید نورسی له‌ساڵی 1876دا گوندی نورسی سه‌ر به ‌ناوچه‌ی "Xîzan" له باژێری "Bidlîs" له دایك و باوکێك کورد هاتۆته ژیانه‌وه. تا ناوه‌ندی 1920 ناوی سه‌عیدی ...
سوره‌یا به‌درخان
سوره‌یا به‌درخان
سوره‌یا به‌درخان له‌ساڵی 1883 له "Maqtal" له‌دایکبووه و له نووسینه‌کانیدا به‌ناوی "عه‌زیز ئه‌حمه‌د‌" و دکتۆر "Blêç Şêrko" ناسراوه. یه‌كێکه له ئه‌ندامه‌کانی به‌درخانه. باپیری "به‌درخان به‌گ" ...
ئه‌مین عه‌لی به‌درخان
ئه‌مین عه‌لی به‌درخان
ئه‌مین عه‌لی به‌درخان یان محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌لی به‌درخان له‌ساڵی 1851 له‌ دوورگه‌ی "Kreta" له‌دایکبووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی به‌درخان به‌یه‌كێك له داکۆکیکه‌ران و چالاکه‌وانه‌ی چاره‌نووسی کوردی ...
به‌درخان به‌گ
به‌درخان به‌گ
به‌درخان به‌گ له‌ساڵی 1802 یان 1808دا له‌شاری جه‌زیره‌ی پایته‌ختی بۆتان له‌دایکبووه. باوکی ناوی ئه‌بدولڵه به‌گ بووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی به‌درخانییه‌کان به‌یارمه‌تی عوسمانییه‌کان له‌نێوان ساڵه‌کانی 1836 ...
عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان
عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان
عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ كوڕى نه‌جیب پاشاى كوڕه‌ گه‌وره‌ى به‌درخان به‌گه‌، ساڵى 1864دا له‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبووه‌. به‌منداڵى زمانه‌ خۆرهه‌ڵاتى ‌و ئه‌وروپاییه‌كانى خوێندووه‌، له‌رێى زمانى فه‌ره‌نسییه‌وه‌ توانیوێتى له‌ مانا ...
سمایل خانی شكاك
سمایل خانی شكاك
ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كورد كه‌ له‌ مێژوودا به‌ "سمكۆ" ناسراوه‌ ناوی‌ ئیسماعیلی‌ كوڕی‌ محه‌مه‌د پاشای‌ كوڕی‌ عه‌لی‌ خانی‌ كوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شكاكه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ ...
شێخ سه‌عیدی پیران
شێخ سه‌عیدی پیران
"شیخ سه‌عید" له ساڵی 1865دا له‌ناوچه‌ی "پاڵوو" له‌دایکبووه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ شێخه‌ به‌رزه‌کانی نه‌قشه‌به‌ندی له‌ پاش مردنی باپیره‌ی "شیخ عه‌لی" باوکی ناوچه‌ی "پاڵووی" به‌جێهێشتووه‌ و ...
میرحاج ئه‌حمه‌د
میرحاج ئه‌حمه‌د
میرحاج ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1911دا له شاری ئاكرێ له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاكرێ و ناوه‌ندیی له مووسڵ و به‌غدا ته‌واوكردووه و له ساڵی 1931دا له ...
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شێخ مه‌حموودی نه‌مر له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایكبوووه، زانستی شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و داڕشتن و بنچینه‌ی ته‌سه‌وفی خوێندووه و له‌ساڵی 1904دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵیان ...
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ...
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ له‌ساڵی 1860دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له شاره‌كه‌ی خۆی له‌ حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه و ئینجا چووه‌ته قوتابخانه‌ی میریی و قۆناغی ...
مسته‌فا پاشای یاموڵكی
مسته‌فا پاشای یاموڵكی
مسته‌فا پاشای یاموڵكی، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له هۆزی بڵباسه‌و باب و باپیرانی له خورماڵ دانیشتوون و له ساڵی 1866 دا له دایكبووه‌و ماڵی باوكی هاتۆته سلێمانی ...
حاجی باقی
حاجی باقی
مامۆستای خه‌باتگێڕ و زانای لێهاتووی بیركاری "حاجی باقی حاجی ساڵحی مه‌نگۆڕ" له‌ ساڵی 1924دا له شاری كۆیه، شاری وێژه‌ و هونه‌رو خه‌باتی كوردایه‌تی چاوی ژیانی ...
مه‌لا فه‌ندی
مه‌لا فه‌ندی
مه‌لا فه‌ندی له ساڵی 1863 هاتۆته ژیانه‌وه. ناوی ته‌واوی مه‌لا ئه‌بو به‌كر ئه‌فه‌ندی كوڕی ‌حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌لا ئه‌بو به‌كری سێیه‌مه، له ته‌مه‌نی ...
عومه‌ر ساقی
عومه‌ر ساقی
عومه‌ر ساقی له‌باره‌ی ڕۆژ و مانگ و ساڵی له دایكبوونیه‌وه خۆی وتووێتی، که له 1913.11.22دا له دایكبووه. مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و ئاشقی وشه‌ی كوردی عومه‌ر ساقی له ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: