xozga: مسته‌فا پاشای یاموڵكی مسته‌فا پاشای یاموڵكی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 04:03:00 سه ركرده ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامه نووس و شالیاری كورد میر لیوا ڕوكن "مسته فا پاشای یاموڵكی كوڕی مه لا عه زیز" له 1926.01.25دا له ته مه نی 70 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و له گردی سه یوان نێژرا. ئه م كه سایه تییه له هۆزی بڵباسه و باب و باپیرانی له خورماڵ دانیشتوون و له ساڵی 1866 دا له دایكبووه و ماڵی باوكی هاتۆته سلێمانی و لێی نیشته جێ بووه. مسته فا یاموڵكی خوێندنی سه ره تایی له سلێمانی و خوێندنی ناوه ندی و ئاماده یی سه ربازی له شاری به غدا ته واو كردووه، ئینجا چووه ته ئه سته مبووڵ و له كولێژی ئه ركانی سه ربازی خوێندوویه تی و كه ده رچووه "پله ی نه قیب ڕوكن" یان پێداوه و له ساڵی 1888 دا كراوه به ئه فسه ری ڕوكن له شالیارێتی جه نگی عوسمانیداو دوای ساڵێك خزمه تكردن گوێزراوه ته وه بۆ سوپای عوسمانی له حیجاز و له وێ بووه ته ئه ندازیاری سه ربازی له شاری مه ككه و له ساڵی 1893 دا كراوه به قونسولی عوسمان له شاری "سه لماس"ی باكووری ئێران و له ساڵی 1894یشدا گوێزراوه ته وه بۆ شاری "سنه "ی مه ڵبه ندی ئه یاله تی كوردستان له ئێران و دوای 3 ساڵ له 1897دا گوێزراوه ته وه بۆ شاری قارس له ڕوژهه ڵاتی ئه رزرۆم. له ساڵی 1901دا گه ڕاندراوه ته وه بۆ سوپا و كراوه به بریكاری سه ره ك ئه ركانی سوپای شه شه م له به غدا و له ساڵی 1904 دا كراوه به نوێنه ری ده وڵه تی عوسمانی له لیژنه ی سنووری نێوان ئێران و عوسمانی، ئنجا له ساڵی 1908دا كراوه به سه ره ك ئه ركانی تیپێك سه رباز له حامیه ی ئه نقه ره و له ساڵی 1909 دا پایه ی سه ربازی به رزكراوه ته وه بۆ پله ی میر لیوا ڕوكن و كراوه به فه رمانده ی تیپی بیست و یه كه می سوپای عوسمانی له به غدا. كاتێك كه جه نگی یه كه می جیهانی له ساڵی 1914دا هه ڵگیرسا، به هۆی كورد بوونی له دڵسۆزییه كه ی به گومان بوون بۆیه خانه نیشینیان كردووه و دوای كۆتایی ئه و جه نگه جیهانیه به فه رمانی داماد "فه رید پاشا" كراوه به سه رۆكی داگای عورفی سه ربازی بۆ دادگایی كردنی مسته فا كه ماڵ و هه ڤاڵانی به تاوانی یاخی بوونیان له ده ڤه ری ئه نازۆڵ له دژی میری سه نته ری. ئه م كه سایه تییه میریی پاشمله به له سێداره دانی مسته فا كه مال و میر لیوا فوئاد پاشا و فه ریق مسته فا فه وزی پاشا ده دات. به ڵام كه "مسته فا كه مال" سه كه وتن به ده ست دێنی. مسته فا پاشا توركیا جێدێڵێ و ده گه ڕێته وه كوردستانی باشوور له ساڵی 1921دا له سلێمانی داده نیشێ و هه وڵێكی زۆر ده دات بۆ پێكه وه نانی كۆمه ڵێكی ڕامیاری به ناوی "كۆمه ڵه ی كوردستان" و له كۆبوونه وه یه كی گشتی پیاو ماقوڵان و ڕووناكبیرانی شاره كه له ڕوژی 1922.07.21دا ده سته ی به ڕێوه به ری ئه و كۆمه ڵه ڕامیارییه ی كورد به زۆرینه ی ده نگ هه ڵده بژێردرێ كه بریتی بوو له م زایانه ی خواره وه: 1- مسته فا پاشای یامولكی سه رۆكی كۆمه ڵه ی كوردستان 2- ڕه فیق حلمی به گ ئه ندام 3- ئه حمه د توفیق به گ ئه ندام 4- فایق مه عرووف ئه ندام 5- شێخ محه مه دی گوڵانی ئه ندام 6- مامۆستا ساڵح قه فتان ئه ندام 7- شێخ عه لی سه ركار ئه ندام 8- سدیق ئه له كه ئه ندام ئه م كۆمه ڵه ڕۆژنامه یه كی ڕامیاریان به ناوی "بانگی كوردستان" ده رچواند و ژماره ی یه كه می له 1922.08.02دا بڵاوكرایه وه. كاتێك كه شێخ مه حموودی حه فید له دوا دوای مانگی ئه یلوولی 1922دا گه ڕایه وه سلێمانی و بووه و پاشای كوردستان و له 1922.10.10دا كابینه ی دووه می فه رمانڕه واكه ی دامه زراند، مسته فا پاشای كرده و شالیاری مه عاریف و ئه ویش خزمه تێكی زۆر خوێنده واریی كرد له كوردستان و گه لێك قوتابخانه ی تازه كرده وه و ڕۆژنامه كه یشی كرده زمانحاڵی حكومه ته كه ی شێخ مه حموود و ناونرا ڕۆژنامه ی "ڕۆژی كوردستان". له دوای نه مانی حوكمی شێخ مه حموودی مه لیكی كوردستان، چووه شاری به غدا بۆ به سه ربردنی ساڵانی دوادوای ژیانی تاكو له ساڵی 1936دا كۆچی دواییكرد.