
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

مسته‌فا پاشای یاموڵكی
سه‌ركرده‌ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامه‌نووس و شالیاری كورد میر لیوا ڕوكن "مسته‌فا پاشای یاموڵكی كوڕی مه‌لا عه‌زیز" له 1926.01.25دا له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و له گردی سه‌یوان نێژرا.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه له هۆزی بڵباسه‌و باب و باپیرانی له خورماڵ دانیشتوون و له ساڵی 1866 دا له دایكبووه‌و ماڵی باوكی هاتۆته سلێمانی و لێی نیشته‌جێ بووه.
مسته‌فا یاموڵكی خوێندنی سه‌ره‌تایی له سلێمانی و خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی سه‌ربازی له شاری به‌غدا ته‌واو كردووه، ئینجا چووه‌ته ئه‌سته‌مبووڵ و له كولێژی ئه‌ركانی سه‌ربازی خوێندوویه‌تی و كه ده‌رچووه "پله‌ی نه‌قیب ڕوكن" یان پێداوه‌و له ساڵی 1888 دا كراوه به ئه‌فسه‌ری ڕوكن له شالیارێتی جه‌نگی عوسمانیداو دوای ساڵێك خزمه‌تكردن گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سوپای عوسمانی له حیجاز و له‌وێ بووه‌ته ئه‌ندازیاری سه‌ربازی له شاری مه‌ككه و له ساڵی 1893 دا كراوه به قونسولی عوسمان له شاری "سه‌لماس"ی باكووری ئێران و له ساڵی 1894یشدا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری "سنه"ی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌یاله‌تی كوردستان له ئێران و دوای 3 ساڵ له 1897دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری قارس له ڕوژهه‌ڵاتی ئه‌رزرۆم.
له ساڵی 1901دا گه‌ڕاندراوه‌ته‌وه بۆ سوپا و كراوه به بریكاری سه‌ره‌ك ئه‌ركانی سوپای شه‌شه‌م له به‌غدا و له ساڵی 1904 دا كراوه به نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له لیژنه‌ی سنووری نێوان ئێران و عوسمانی، ئنجا له ساڵی 1908دا كراوه به سه‌ره‌ك ئه‌ركانی تیپێك سه‌رباز له حامیه‌ی ئه‌نقه‌ره و له ساڵی 1909 دا پایه‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ پله‌ی میر لیوا ڕوكن و كراوه به فه‌رمانده‌ی تیپی بیست و یه‌كه‌می سوپای عوسمانی له به‌غدا.
كاتێك كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ساڵی 1914دا هه‌ڵگیرسا، به هۆی كورد بوونی له دڵسۆزییه‌كه‌ی به‌گومان بوون بۆیه خانه‌نیشینیان كردووه و دوای كۆتایی ئه‌و جه‌نگه جیهانیه به فه‌رمانی داماد "فه‌رید پاشا" كراوه به سه‌رۆكی داگای عورفی سه‌ربازی بۆ دادگایی كردنی مسته‌فا كه‌ماڵ و هه‌ڤاڵانی به تاوانی یاخی بوونیان له ده‌ڤه‌ری ئه‌نازۆڵ له دژی میری سه‌نته‌ری.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه میریی پاشمله به له سێداره‌دانی مسته‌فا كه‌مال و میر لیوا فوئاد پاشا و فه‌ریق مسته‌فا فه‌وزی پاشا ده‌دات.
به‌ڵام كه "مسته‌فا كه‌مال" سه‌كه‌وتن به ده‌ست دێنی. مسته‌فا پاشا توركیا جێدێڵێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستانی باشوور له ساڵی 1921دا له سلێمانی داده‌نیشێ و هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ پێكه‌وه‌نانی كۆمه‌ڵێكی ڕامیاری به‌ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان" و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی پیاو ماقوڵان و ڕووناكبیرانی شاره‌كه له ڕوژی 1922.07.21دا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه ڕامیارییه‌ی كورد به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێ كه بریتی بوو له‌م زایانه‌ی خواره‌وه:
1- مسته‌فا پاشای یامولكی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان
2- ڕه‌فیق حلمی به‌گ ئه‌ندام
3- ئه‌حمه‌د توفیق به‌گ ئه‌ندام
4- فایق مه‌عرووف ئه‌ندام
5- شێخ محه‌مه‌دی گوڵانی ئه‌ندام
6- مامۆستا ساڵح قه‌فتان ئه‌ندام
7- شێخ عه‌لی سه‌ركار ئه‌ندام
8- سدیق ئه‌له‌كه ئه‌ندام
ئه‌م كۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕامیاریان به ناوی "بانگی كوردستان" ده‌رچواند و ژماره‌ی یه‌كه‌می له 1922.08.02دا بڵاوكرایه‌وه.
كاتێك كه شێخ مه‌حموودی حه‌فید له دوا دوای مانگی ئه‌یلوولی 1922دا گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و بووه‌و پاشای كوردستان و له 1922.10.10دا كابینه‌ی دووه‌می فه‌رمانڕه‌واكه‌ی دامه‌زراند، مسته‌فا پاشای كرده و شالیاری مه‌عاریف و ئه‌ویش خزمه‌تێكی زۆر خوێنده‌واریی كرد له كوردستان و گه‌لێك قوتابخانه‌ی تازه كرده‌وه و ڕۆژنامه‌كه‌یشی كرده زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموود و ناونرا ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژی كوردستان".
له دوای نه‌مانی حوكمی شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان، چووه شاری به‌غدا بۆ به‌سه‌ربردنی ساڵانی دوادوای ژیانی تاكو له ساڵی 1936دا كۆچی دواییكرد.

Digg
del.icio.us




