xozga: حاجی باقی حاجی باقی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 02:59:00 مامۆستای خه باتگێڕ و زانای لێهاتووی بیركاری "حاجی باقی حاجی ساڵحی مه نگۆڕ" له ساڵی 1924دا له شاری كۆیه، شاری وێژه و هونه رو خه باتی كوردایه تی چاوی ژیانی هه ڵهێناوه و له پایزی ساڵی 1931دا له قوتابخانه ی سه ره تایی كۆیه خراوه ته به ر خوێندن و هه موو پۆله كانی ئه و قۆناغه ی به زیره كی بڕیوه و له پۆلی شه شه م به پله یه كی به رز و به یه كه می ده رچوو و له به غدا له كۆلیژی مه لیك فه یسه ڵ پۆله كانی ناوه ندی و ئاماده یی بڕیوه كه وانه ی خوێندنیان هه موو به زمانی ئینگلیزی بووه. له ساڵی خوێندنی 1944-1945 چووه ته قوتابخانه ی به رزی مامۆستایان "دارالمعلمین العالیه" كه ئێستاكه بووه ته كۆلێژی په روه رده و له ماوه ی خوێندنه كه ی له و قوتابخانه به رزه دا دۆستایه تی گیانی به گیانی له گه ڵ به ڕێزنا مامۆستا "مسته فا حه سه ن شه عبان" كه ئێستا ماوه و خوا ته مه نی درێژبكات و شاعیری نوێخوازی ئێراقی "به در شاكر ئه لسه یاب" خوالێخۆش بووه و چه نده جار له گه ڵ به در شاكر له سه ر هه ڵوێستی ڕامیاری چه پڕه وییان گیراون. مامۆستا حا جی باقی له دوا ساڵی خوێندنه كه ی دیسان ده گیرێ و كاتێك ئازادی ده كه ن 20 ڕۆژی ده مێنێ بۆ تاقیكردنه وه ی كۆتایی ساڵ هه ر چۆنێك بێت ڕێگه ی پێده د ه ن به شداریی له تاقیكردنه وه كان بكات، چونكه یه كجار زیره ك بووه له بیركاریی بۆیه به كۆششێكی كه م، به پله یه كی به رز ئه و به شه ی بیركاریی له حوزه یرانی 1948دا ته واو كردووه و بڕوانامه ی به كالۆریۆسی له زانستی بیركاریی وه رگرتووه . له پایزی ئه و ساڵه ی 1948دا له دواناوه ندیی هه ولێر به مامۆستای وانه ی بیركاری دامه زاروه و له ناو قوتابی و مامۆستایاندا ڕێزێكی زۆری بووه، به ڵام لێ نه ماوته وه بۆ ساڵی 1949 له سه ر هه ڵوێستی نیشتیمانپه روه ریی گیراوه و كه به ربووه دووریان خستۆته وه بۆ شاری فه للوجه له پارێزگاری ڕومادی و له ویش ماوه یه ك له كۆمپانیای نه وتی ئێراق له كه ركووك به مووچه خۆری كارتی كاری كردووه تاكو شالیاری په روه رده پێویستی به مامۆستای بیركاریی بووه، ئه وجا گه راندوویه تیه وه سه ر كار، به ڵام نه یهێشتووه له هه ولێر بێ و چووه له دواناوه ندی سلێمانی بووه به مامۆستای بیركاریی و له به ر دڵسۆزیی بۆ پیشه ی مامۆستایی و هه ڵوێستی نیشتمانپه روه ریی له شوباتی 1962دا به نوێنه ری مامۆستایانی سلێمانی هه ڵبژێردراوه له گه ڵ د ه سته یه كی دیكه بۆ به شداریی كردن له كۆنگره ی چواره می سه ندیكای مامۆستایانی كۆماری ئێراق و ڕۆڵێكی زۆری بووه له چه سپاندنی داواكارییه كانی مامۆستایانی كورد له بواری خوێندن به زمانی كوردی كه كوردستانی ئێراقدا له 1963.07.04دا به شداریی له خولێكی هاوینه ی فیزیای له به غدا كردووه و له 1963.01.10دا له سه ر چالاكی ڕامیاری له سلێمانی گیراوه و خراوه ته گرتووخانه و له 1963.05.15دا به ربووه و گه ڕاوه ته سلێمانی. مامۆستا حاجی باقی له گوتنه وه ی وانه كانی بیركاری و فیزیادا گه لێك سه ركه وتوو بوو، به مه ش جێگه ی خۆی له نێو دڵی قوتابیانی كردبووه، جگه له زانسته فراوانه كه شی پیاوێكی گه لێك قسه خۆش و ڕۆ ح سووك بوو. له كاتی ده ست پێكردنه وه ی شه ڕ له كوردستان له ڕۆژی 1963.06.09دا به فه رمانی زه عیم سدیق مسته فای سه ركرده ی سوپای پارتی به عسی فاشی له ئۆردووگای سلێمانی به بێ گوێدانه پایه ی كۆمه ڵایه تی و زانیاریی شه هید كرا و هه ر له ناو ئه و ئۆردووگایه شوومه دا له گۆڕێكی به كۆمه ڵ له گه ڵ 82 نیشتمانپه روه ری دیكه ی كورد نێژرا و به م جۆره لاپه ڕه ی ژیانی زانایه كی په روه رده كاری كورد تا هه تایه پێچرایه وه.