xozga: عومه‌ر ساقی عومه‌ر ساقی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 02:53:00 مامۆستای په روه رده كار و ئاشقی وشه ی كوردی عومه ر ساقی (1913-1973) له سه ره تای سییه كانی سه ده ی ڕابردوودا بووه ته مامۆستایه كی په روه رده كار له قوتابخانه سه ره تاییه كانی كوردستان و زۆر به دڵسۆزییه وه نه وه ی نوێی كوردی پێگه یاند و له په نجاكانی ئه و سه ده یه ش كرابه سه رپه شتیاری په روه رده یی و زۆری حه ز ده كرد هه موو وشه یه كی عه ره بی بكات به كوردی و فێری قوتابیه كانی بكات و ته نانه ت ناوی خۆیشی كردبووه كوری و له جیاتی عومه ر ساقی "ته مه نی ئاودێر"ی به كارده هێنا هه رچه نده وه رگێڕانه كه پڕ پێستی واتای "عومه ر" نه بوو، به ڵام هه رشانازی به م ناوه كوردییه ی خۆیه وه ده كرد. مامۆستا عومه ر ساقی ڕۆڵێكی به رچاوی هه بوو له دامه زراندنی یه كێتی نووسه رانی كورد - لقی هه ولێر و كاتێک دكتۆر مارف خه زنه دار وه ك نوێنه ری مه ڵبه ندی گشتی بۆ باسی كردنه وه ی لقی هه ولێر له به غداوه هاته هه ولێر له 1970.08.15دا له په رتووكخانه ی گشتی له گه ڵ پتر له 15 نووسه ری ئه م شاره كۆببووه وه و مامۆستا عومه ر ساقی یه كێك بوو له و ئه دیبانه كه بریتی بوون له محه مه د مه ولوود مه م و مه لا شه ریفی ڕه نگه ڕێژانی و كه ریم شاره زا و عومه ر ساقی و مه دحه ت بێخه و و به درخان سندی و پیرباڵ مه حموود و عه بدوڵڵا په شێو و یوسف ده رگه ڵه یی و هی دیكه و له گه ڵ عه بدووڵلا حه داد و و مه حموود زامدار و بڕیاردرا داواكارییه ك بۆ كردنه وه ی لقی یه كێتی نووسه رانی كورد له هه ولێر پێشكه ش بكرێ و كه له 1971.01.15یشدا كۆنفراسی یه كه می لقه كه به سترا. داوا له مامۆستا عومه ر ساقی كرا خۆی بۆ ده سته ی به ڕێوبه ری لقه كه بپاڵێوێ، كه چی ڕازی نه كردو گوتی ئه م ئه ركه م پێ هه ڵناگیرێ و من له گۆڕه پانی بۆ شاعیر و نووسه ره گه نجه كان چۆڵ ده كه م. به ڵام به رده وام له هه موو كۆڕو سیمینار و كۆنفرانس و كۆنگره كانی یه كێتی نووسه ران به شداریی ده كرد و پێشنیاری به كه ڵكی پێشكه ش ده كرد و هه مێشه پێی له سه ر هه ڵوێستی كوردایه تی و به رژه وه ندی وێژه ی كوردی دا ده گرت. له باره ی ڕۆژ و مانگ و ساڵی له دایكبوونیه وه خۆی ده یگوت له 1913.11.22دا له دایكبووم، بۆیه له م مانگه دا یادی له دایكبوونی ده كه ینه وه، كه له 7-8-1973دا ئه م مامۆستاو نووسه ره خۆبه ختكه ره ڕۆح سووكه كۆچی دوایی كرد، له گۆڕستانی گه وره ی شای هه ولێر به خاك سپێردار و شاندێكی یه كێتی نووسه رانی كورد له سه ر گۆڕه كه ی ئاماده بوون و سه رۆكی لقی هه ولێر مامۆستای نه مر "عزه دین فه یزی" تاجه گوڵینه ی نووسه رانی له سه ر گۆڕه كه ی داناو مامۆستا "كه ریم شاره زا"ی سكرتێری لقی هه ولێریش وتاری یه كێتی نووسه رانی له سه ر گۆڕه كه ی خوێنده وه و ئاماژه ی به نرخه كانی كرد.