
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

عومه‌ر ساقی
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و ئاشقی وشه‌ی كوردی عومه‌ر ساقی (1913-1973) له سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بووه‌ته مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌كار له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستان و زۆر به‌دڵسۆزییه‌وه نه‌وه‌ی نوێی كوردی پێگه‌یاند و له په‌نجاكانی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ش كرابه سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌رده‌یی و زۆری حه‌ز ده‌كرد هه‌موو وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بكات به كوردی و فێری قوتابیه‌كانی بكات و ته‌نانه‌ت ناوی خۆیشی كردبووه كوری و له جیاتی عومه‌ر ساقی "ته‌مه‌نی ئاودێر"ی به‌كارده‌هێنا هه‌رچه‌نده وه‌رگێڕانه‌كه پڕ پێستی واتای "عومه‌ر" نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رشانازی به‌م ناوه كوردییه‌ی خۆیه‌وه ده‌كرد.
مامۆستا عومه‌ر ساقی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد - لقی هه‌ولێر و كاتێک دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار وه‌ك نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی گشتی بۆ باسی كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ولێر له به‌غداوه هاته هه‌ولێر له 1970.08.15دا له په‌رتووكخانه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ پتر له 15 نووسه‌ری ئه‌م شاره كۆببووه‌وه و مامۆستا عومه‌ر ساقی یه‌كێك بوو له‌و ئه‌دیبانه كه بریتی بوون له محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م و مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی و كه‌ریم شاره‌زا و عومه‌ر ساقی و مه‌دحه‌ت بێخه‌و و به‌درخان سندی و پیرباڵ مه‌حموود و عه‌بدوڵڵا په‌شێو و یوسف ده‌رگه‌ڵه‌یی و هی دیكه و له‌گه‌ڵ عه‌بدووڵلا حه‌داد و و مه‌حموود زامدار و بڕیاردرا داواكارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی لقی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له هه‌ولێر پێشكه‌ش بكرێ و كه له 1971.01.15یشدا كۆنفراسی یه‌كه‌می لقه‌كه به‌سترا.
داوا له مامۆستا عومه‌ر ساقی كرا خۆی بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری لقه‌كه بپاڵێوێ، كه‌چی ڕازی نه‌كردو گوتی ئه‌م ئه‌ركه‌م پێ هه‌ڵناگیرێ و من له گۆڕه‌پانی بۆ شاعیر و نووسه‌ره گه‌نجه‌كان چۆڵ ده‌كه‌م.
به‌ڵام به‌رده‌وام له هه‌موو كۆڕ‌و سیمینار و كۆنفرانس و كۆنگره‌كانی یه‌كێتی نووسه‌ران به‌شداریی ده‌كرد و پێشنیاری به كه‌ڵكی پێشكه‌ش ده‌كرد و هه‌مێشه پێی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی وێژه‌ی كوردی دا ده‌گرت.
له‌باره‌ی ڕۆژ و مانگ و ساڵی له دایكبوونیه‌وه خۆی ده‌یگوت له 1913.11.22دا له دایكبووم، بۆیه له‌م مانگه‌دا یادی له دایكبوونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له 7-8-1973دا ئه‌م مامۆستا‌و نووسه‌ره خۆبه‌ختكه‌ره ڕۆح سووكه كۆچی دوایی كرد، له گۆڕستانی گه‌وره‌ی شای هه‌ولێر به‌خاك سپێردار و شاندێكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ئاماده‌بوون و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر مامۆستای نه‌مر "عزه‌دین فه‌یزی" تاجه‌گوڵینه‌ی نووسه‌رانی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانا‌و مامۆستا "كه‌ریم شاره‌زا"ی سكرتێری لقی هه‌ولێریش وتاری یه‌كێتی نووسه‌رانی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌نرخه‌كانی كرد.

Digg
del.icio.us




