xozga: شه‌ریف پاشای خه‌ندان شه‌ریف پاشای خه‌ندان ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 02:51:00 ناوی محه مه د كوڕی سه عید پاشای كوڕی حسێن پاشای كوڕی ئه حمه د ئاغای خه ندانه . بنه ماڵه ی خه ندان هاوكارێكی نزیكی پاشاكانی بابان بووه و دوای كۆتایی هاتنی ده سه ڵاتی بابانه كان. له ناوه ڕاستی سه ده ی نۆزده هه مدا سه عید پاشا چۆته ئه سته مبوڵ. شه ریف پاشا كه هاوپۆلی شێخی نه مر بووه له حوجره كه ی خواجه ئه فه ندیدا، له ئه سته مبوڵ درێژه به خوێندن ئه دات و له وێ ئیتاڵی و فه ره نسی و یۆنانی فێر ئه بێت. ساڵی 1885 ئه چێته پاریس و خوێندنی عه سكه ریی ته واو ئه كات و ئه بێ به ژه نه ڕاڵ. ساڵی 1890 خێزان پێكه وه ده نێت. هاوسه ره كه ی كچی عه باس حیلمی و ئامۆزای مه لیك فاروقی پاشای میسره . ساڵی 1898 ده كرێته باڵیۆزی ده وڵه تی عوسمانی له سوید. ساڵی 1908 ئه گه ڕێته وه ئه سته مبوڵ و له گه ڵ ئه مین عالی به درخان و شێخی شه مزینی دا كۆمه ڵه ی "ته عالی و ته ره قی كورد" دائه مه زرێنێت. لێره وه كه سایه تی شه ریف پاشا وه ك سیاسه تمه دارێكی كورد په روه ر به رجه سته ئه بێت. له سه ر ئه م هه ڵوێسته ئیتیحادییه كان پشتی تێ ئه كه ن وهیچ پۆستێكی ئیداری ناده نێ . ساڵی 1909 له پاریس حزبی "رادیكالی عوسمانلی " دائه مه زرێنێت و هه ر هه مان ساڵیش گۆڤاری "مه شرووتییه ت" له پاریس ده رئه كات. ئه م گۆڤاره ، ئه وه ی 55 ژماره ی لێ ده رچووه ، بانگه واز بۆ دامه زراندنی ده وڵه تێكی ده ستووری په رله مانی ئه كات له و بیروباوه ڕه ی شه ریف پاشاوه سه رچاوه ی گرتووه كه مافی هه موو نه ته وه و كۆمه ڵه یه كی ژێر ده سته ته نیا له ده وڵه تێكی دیموكرات و ده ستووریدا پارێزراوه . ساڵانی جه نگی یه كه می جیهانی شه ریف پاشا چالاكییه كی ئه وتۆی نه نواندو خۆی بۆ رووداوه كانی پاش جه نگ ئاماده كرد به و هیوایه ی بتوانێ له بارودۆخێكی گونجاوتردا داكۆكی له مافی نه ته وه كه ی بكات. له كۆتایی حوزه یرانی ساڵی 1918 دا له شاری مارسیل چاوی به "سێر پێرسی كۆكس" كه وت و داوای لێ كرد وه ك كاربه ده ستێكی حكومه تی بریتانیا چاره نووسی نه ته وه ی كورد پشت گوێ نه خات. گه وره ترین چالاكی سیاسی شه ریف پاشا له مانگی ئازاری 1919دا ده ركه وت، ئه و كاته ی كه به ناوی نوێنه رێكی متمانه پێ به خشراوی كورده وه یاداشتێكی پێشكه شی كۆنگره ی ئاشتی پاریس كردو نه خشه ی كوردستانی گه وره ی كرد به پاشكۆی یاداشته كه ی و داوای كرد ده وڵه تێكی سه ربه خۆ بۆ كورد دابمه زرێ . ئه م یاداشته ی شه ریف پاشا بووبه بنه مایه ك بۆ چه سپاندنی مافه كانی گه لی كورد له په یمانی سیڤه ردا كه مانگی ئابی ساڵی 1920 په سه ند كرا. سێ ساڵ پاش ئه وه و له كۆنفرانسی لۆزان دا هه موو ئاواته كانی شه ریف پاشا هه ره سیان هێنا. ئه م زوڵمه گه وره یه كارێكی خراپیان كرده سه ر باری ده روونی ئه م سه ركرده لێهاتووه ی كوردو رووبه ڕووی قۆناغێكی خه ته رناكی ژیانی پڕ نائومێدی و چه رمه سه ری بووه وه . ئه م گه وره پیاوه ی كورد، شه ریف پاشای خه ندان، له كۆتایی ساڵی 1945دا له ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی قاهیره گۆڕ غه ریب بوو.