xozga: قاسم سه‌دری ‌قازی قاسم سه‌دری ‌قازی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 03:22:00 سه دری قازی ساڵی 1908 له شاری مه هاباد له دایكبووه و هه ر له مه هابادیش خوێندوێتی. سه دری قازی به وه رگێڕانی زمانی بێگانه ی فارسی و ڕێنوێنی هه ژار و نه خوێنده واره كانی بێتاوانی كورد، به بێ هیچ موچه و پاره یه ك له فه رمانگه ده وڵه تێكاندا یارمه تی ده كردن. له ناو كۆمه ڵانی خه ڵكدا خاوه نی جێگای ڕێز و خۆشه ویستی بووه . سه دری قازی له ده ووره ی چوارده ی گۆنگره ی شورادا، به نوێنه ری مه هاباد هه ڵبژێردراوه . له سه رده می جوڵانه وه ی دیموكراتی كوردستاندا، له تاران نوێنه ری كۆنگره ی شورای میللی بووه. دوای په لاماردانی كوردستان سه دری قازیش گیراو هێنایانه وه مه هاباد. كاتێك له گه ڵ براكه ی پێشه وا و ئامۆزاكه ی حه مه حوسێن خان له چوارچرای مه هاباد هێنایانه ژێر په تی سێداره گوتی: "ئێمه به تاوانی ئه وه ده كوژن، چونكه نه بووینه ناپاکی نه ته وه كه مان".