
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

قاسم سه‌دری قازی
سه‌دری قازی ساڵی 1908 له شاری مه‌هاباد له دایكبووه و هه‌ر له مه‌هابادیش خوێندوێتی.
سه‌دری قازی به وه‌رگێڕانی زمانی بێگانه‌ی فارسی و ڕێنوێنی هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واره‌كانی بێتاوانی كورد، به بێ هیچ موچه و پاره‌یه‌ك له فه‌رمانگه ده‌وڵه‌تێكاندا یارمه‌تی ده‌كردن. له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا خاوه‌نی جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستی بووه.
سه‌دری قازی له ده‌ووره‌ی چوارده‌ی گۆنگره‌ی شورادا، به نوێنه‌ری مه‌هاباد هه‌ڵبژێردراوه. له سه‌رده‌می جوڵانه‌وه‌ی دیموكراتی كوردستاندا، له تاران نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شورای میللی بووه.
دوای په‌لاماردانی كوردستان سه‌دری قازیش گیراو هێنایانه‌وه مه‌هاباد. كاتێك له‌گه‌ڵ براكه‌ی پێشه‌وا و ئامۆزاكه‌ی حه‌مه‌حوسێن خان له چوارچرای مه‌هاباد هێنایانه ژێر په‌تی سێداره گوتی: "ئێمه به تاوانی ئه‌وه ده‌كوژن، چونكه نه بووینه ناپاکی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".

Digg
del.icio.us




