کاریگه‌ره نه‌گه‌تیڤییه‌کانی هه‌بوونی سترێس له‌کاتی دووگیانه‌یدا
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا به به‌شداری 125 دووگیانه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که فشاره‌کانی کاتی دووگیانه کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر توانا خوێندنه‌وه‌ییه‌کان و هزرییه‌کان منداڵ هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیارکردنێکی چڕ تا گه‌یشتنه قۆناغی گاڵگۆڵکێ ده‌توانێت کاردانه‌وه نه‌گه‌تیڤییه‌کان پێچه‌وانه بکاته‌وه. ئه‌و کۆرپه‌یه‌ی هێشتا له نه‌زاوه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه بڕێکی یه‌کجار زۆر له هۆرمۆنی سترێسی ناسراو به "Cortisol" به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنرێت، له ته‌مه‌نی 17 مانگی‌دا منداڵه له‌دایکبووه‌کان لاوازییه‌ك له توانا هزرییه‌کانیاندا ده‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام ئه‌و دایکانه‌ی سه‌رپه‌رشتییه‌کی چڕی کۆرپه‌کانیان ده‌که‌ن، ڕه‌واندنه‌وه‌ی لاوازیی له تواناکانی منداڵه‌کاندا ده‌که‌ن.
شه‌که‌تی، هه‌ڵچوون و گرژبوونه‌وه وه‌ها ده‌کات، که له‌ش بۆ ڕژاندنی هۆرمۆنی "Cortisol" ئاماده ببێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ یه‌که‌مین جاره ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌نێوان سترێسی دایك و پزه پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه و ده‌ریده‌خات، که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی "Cortisol" کاریگه‌ر ده‌کاته سه‌ر توانا هزرییه‌کانی منداڵ، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Biological Psychiatry"دا نووسیویانه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌روونناسی ئه‌مه‌ریکی "Thomas O'Connor" له زانکۆی "Rochester" له "New York" ده‌ڵێت: "کاردانه‌وه نه‌گه‌تیڤه‌کانی سترێس له‌کاتی دووگیانییدا بۆ سه‌ر شیره‌خۆره به‌ته‌واوه‌تی وون ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دایك دوای خستنه‌وه‌ی منداڵ گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆر به به‌خێوکردنی منداڵه‌که‌ی بدات."
بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران نموونه‌ی ئاوی کۆرپه‌له‌یان (=Amniotic fluid) له 125 ژن له هه‌فته‌ی 17هه‌میندا وه‌رگرت، تا ئاستی هۆرمۆنی "Cortisol" پێوه‌ربکه‌ن. له ته‌مه‌نی 17 مانگانه‌دا ده‌روونناسان پشکنینی توانا هزرییه‌کانی منداڵه بچووکه‌کانیان له‌ڕێگای وازی و کاییه‌وه و بیرکردنه‌وه کرد. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان دایك و کۆرپه شیکارکرایه و کاریگه‌ری دایه‌نییش ته‌ماشاکرا.
ده‌رئه‌نجامه‌کانی شیکارکردنه‌وه ده‌ریانخستووه، که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی "Cortisol" له‌کاتی دووگیانه‌یدا کاریگه‌ری بۆ سه‌ر توانا خوێندنییه‌کان و هزرییه‌کان هه‌یه. به‌ڵام به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان دایك و منداڵی تازه‌زادا کاردانه‌وه نه‌گه‌تیڤییه‌کان به‌ره‌وو ئاستێکی پۆزه‌تیڤ ده‌بات.
دووگیانه‌بوون ناسکترین کاته بۆ ژن
بۆ پاراستنی ده‌روونی دایکان له سترێس و هه‌ڵچوون له‌کاتی دووگیانه‌ییدا، دایکان به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت گرنگی زۆر به ته‌ندروستی و باری ده‌روونی خۆیان بده‌ن.
له‌کاتی دووگیانه‌ییدا دایك ده‌بێت هه‌میشه ده‌روونی هێمن ڕابگرێت و ئاگای له باری ته‌ندروستی خۆی بێت و ده‌بێت خۆی له‌ژینگه‌ی ئاپۆڕ به دوور بگرێت. زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر دووگیانه ڕۆژانه گوێ له مۆسیقای هێمن ڕابگرێت، به جۆرێك، که خۆی له کۆمه‌ڵێك بیرکردنه‌وه‌ی ناپێویست به‌دوور بگرێت. هه‌روه‌ها دایك ده‌بێت هه‌وڵ بدات، سه‌وزه و میوه بخوات، ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنی له‌شی خۆی و کۆرپه‌که‌ی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه