بیردۆزه‌یه‌کی نوێ سه‌باره‌ت به دروستبوونی مانگ
بیردۆزه‌یه‌کی نوێی ده‌ریده‌خات، که پێش چه‌ند ملیارده ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ناووه‌کی زه‌وی هه‌ژاندووه و پارچه‌ی بۆ ناو گه‌ردوون هاویشتووه. له‌م پارچانه‌وه‌ش مانگ دروستبووه.
هه‌رچه‌نده مرۆڤ چه‌ند جارێك له‌سه‌ر مانگ نیشتۆته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێکهاته‌ی به‌ردینی مانگ کردووه، که‌چی تاکو ئێستا نه‌توانراوه بزانرێت، چۆن و له چییه‌وه مانگ دروستبووه.
تاکو ئێستا زاناکان له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دابوون، که ته‌نێکی ئاسمانی هێنده‌ی قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی بارام (Mars) یاریده‌ده‌ری دروستبوونی مانگ بووبێت. ئه‌و ته‌نه ئاسمانییه‌ش پێیده‌چێت پێش نزیکه‌ی 4.5 ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ر زه‌وی که‌وتبێت و بڕێکی یه‌کجار زۆر له به‌ردی بۆ ناو گه‌ردوون هاویشتبێت، له‌وانه‌شه‌وه چه‌ند هه‌ساره‌یه‌کی گه‌نج دروست بوون. هه‌ندێك له‌و پارچه به‌ردانه‌ش له‌یه‌کتر نزیکبوونه‌وه و بوونه‌ته مانگ. ئه‌م بیردۆزه‌ش له په‌ڕتووکه‌کانی ئێستای خوێندندا هه‌یه و ساڵانێکه ده‌خوێنرێت؛ به‌ڵام ئه‌م بیردۆزه هێنده دروست نییه: له‌ڕاستیدا ده‌کرا جێشوێنی کیمیاوی له به‌رده‌کانی سه‌ر مانگ به‌دیبکرابایه. هه‌ندێك له بیردۆزه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن، که مانگ ته‌نها له مادده‌ی گه‌دروونی پێکهاتبێت. به‌ڵام له کانوونی یه‌که‌می 2007دا زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وت، که زه‌وی و به‌رده‌کانی مانگ زۆر له‌یه‌کترییه‌وه نزیکن.
هاوکات ناکرێت بووترێت، که مانگ له زه‌وییه‌وه دروستبووه. بیردۆزه‌یه‌کی پێش 130 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوونی کردبوویه‌وه، که زه‌وی له ساته زووه‌کاندا هێنده خێرا سووڕاوه‌ته‌وه، به‌ردی بۆ ناو گه‌ردوون هاویشتووه. به‌مجۆره‌ش به‌ردێك له زه‌وی بۆته‌وه و مانگی لێوه دروستبووه.
ئه‌م بیردۆزه کێشه‌یه‌کی هه‌یه: هێزی ده‌رپه‌ڕاندن بۆ ده‌ره‌وه ناکرێت به‌ته‌نها قه‌باره‌یه‌کی وه‌ها گه‌وره له زه‌وی لێبکاته‌وه. ئێستا دوو گیوفیزیکی هۆڵه‌ندی پێیانوایه، که ئه‌وان هێزی ونبوویان دۆزیوه‌ته‌وه: ته‌قینه‌وه‌ی ناووه‌کی له ناوه‌خنی زه‌ویدا هه‌ساره‌یان پارچه‌کردووه، هه‌روه‌ك هه‌ردوو زانای هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Earth, Moon and Planets"دا نووسیویانه.
زاناکان توانیویانه له‌سه‌ر زه‌وی جێشوێنی کارلیکه‌ر‌ی ناووه‌کی سروشتی بدۆزنه‌وه. له ناوه‌ڕاستی ئه‌فه‌ریقیا پێش نزیکه‌ی دوو ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چالاکی تیشکی یورانیوم ناو زه‌وی تێر کردووه، که به‌هۆیه‌وه بۆته دروستکردنی زنجیره‌یه‌ك کاردانه‌وه‌ی ناووه‌کی، ئه‌مه‌ش پێش 150 هه‌زار ساڵ له‌ومه‌به‌ر وه‌ستاوه. "Rob de Meijer" له "University of Western Cape" و "Wim van Westrenen" له زانکۆی "Amsterdam" پێیانوایه، که له کاته‌کانی پێشوودا هه‌مان شت له زه‌وییدا ڕوویداوه.
له قوڵایی 2900 کیلۆمه‌تردا گه‌رماییه‌کی دۆزه‌خانه هه‌یه: له پله‌ی گه‌رمای وه‌ك خۆردا له هه‌ر سانتیمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ك بارسته‌یه‌کی 1300 ته‌نی ده‌چۆڕێت. له به‌رده سیلیکاتییه‌کاندا چالاکی تیشکی یورانیوم و تۆرییوم ده‌دره‌وشێنه‌وه. توێژه‌ران پێیانوایه، که ئه‌گه‌ر هاتوو توخمه‌کان بۆ 20 جار زیادبکرێن، ده‌کرێت زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی ناووه‌كی ڕووبده‌ن، که له کۆتاییدا زه‌وی ده‌ته‌قێته‌وه.
بۆ دروستکردنی زنجیره‌یه‌ك له ته‌قینه‌وه له‌مجۆره‌ش پێویسته ملیۆنه‌ها کیلۆگرام له یورانیومی چالاکی تیشکده‌ر هه‌بێت، که ئه‌وه‌ش کارێکی هێنده ئاسان نییه.
"Ulrich Hansen" له زانکۆی "Münster"ی ئه‌ڵمانی به گومانه ده‌ڕوانێته ئه‌م بیردۆزه نوێیه و هاوکات پێیوایه، که سه‌ره‌ڕای ڕه‌شبینی سه‌رسامه به‌م بیردۆزه نوێیه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه