چۆن کیسه‌ڵی تازه تروکاو ڕێگای ئاو ده‌دۆزێته‌وه؟
به‌چکه کیسه‌ڵ دوای تروکاندن له هێلکه ده‌ستبه‌جێ و به‌پشتبه‌ستن به‌خۆیان ده‌بێت ده‌ستبه‌کاربن و بۆ ژیان تێ‌بکۆشن: گه‌یشتن به ئاوی ده‌ریا ته‌نها ڕێگای مانه‌وه‌یه و هاوکات گه‌یشتن به‌و ڕێگایه‌ش مه‌ترسیترین ڕێگایه. ئێستا و پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانیان توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، چۆن کیسه‌ڵه تازه تروکاوه‌کان له لمێکی نه‌رمدا خێراییه‌کی زۆر به خۆیان ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده کیسه‌ڵی سرخ (Caretta caretta) ته‌نها به‌شێكی که‌می ژیانیان له وشکاییدا به‌سه‌رده‌به‌ن، که‌چی له‌ناو گژوگیا و به‌ربه‌سته‌کاندا زۆر خێرایانه جووڵه ده‌که‌ن. هه‌بوونی ئه‌م تواناییه‌ش زۆر گرنگه، چونکه کیسه‌ڵه گه‌نجه‌کان دوای تروکاندنیان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ ڕێچکه‌ی وشکای به‌ره‌وو ده‌ریا بگرن. تا چه‌ند به‌ره‌وو ده‌ریا خێراتر بڕۆن، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان له ژیاندا زیاتر ده‌بێت.
گه‌وره‌یی به‌چکه کیسه‌ڵه‌کان ته‌نها له‌نێوان 1.6 بۆ 6.9 سانتیمه‌تر ده‌بێت و زیاتر له گه‌وره‌یی له‌شیان خۆیان ماوه‌ی نێوان هێلانه‌کانیان و ده‌ریا له چرکه‌یه‌کدا ده‌بڕن. له‌ڕاستیدا پێیه‌کانیان بۆ ژیان به‌سه‌ربردن له ئاودا دروستبووه: جووڵه‌ی پایده‌رلێدان پاڵێکی هایدرۆدینامیکی به له‌شی کیسه‌ڵه‌کان ده‌به‌خشێت و به‌مجۆره‌ش زیاتر به‌ره‌وو پێشه‌وه‌یان ده‌یانبات.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Biology Letters"دا ده‌نووسن، که کیسه‌ڵ پێیه شێواز په‌ڕییه‌کانیان بۆ پاڵنان به‌لمه‌وه به‌کارده‌هێنن و هه‌نگاوه‌کانیان ده‌بڕن.
"Nicole Mazouchova" و هاو‌ه‌ڵه‌کانی له "Georgia Institute of Technology" له "Atlanta" بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێشووتر چه‌ند کیسه‌ڵێکی ده‌ستکردیان ئاماده‌کردبوو و له‌ناو لمدا جووڵاندیان. وه‌ك ده‌زانرێت، لم کاردانه‌وه‌یه‌کی جیاوازی له‌سه‌ر فشار هه‌یه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که به‌چکه کیسه‌ڵه‌کان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ته‌ختی ڕه‌قدا چنگ له زه‌وی گیر ده‌که‌ن و به‌مجۆره‌ش ناخلیسکێن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Georgia Institute of Technology
Biology Letters
نوێترین هه‌واڵ
- خه‌مۆکی توانا هزرییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه
- سوودوه‌رگرتن له کبریتی هایدرۆجین بۆ گه‌ییشتن به خانه‌ی قه‌دی
- زایینی پێشکاتی بۆ ته‌ندروستی به‌رخۆله باش نییه
- دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکاری 2012
- سپێرم ناتوانێت بۆنی هێلکه بکات
- نۆبه‌ی دڵ: نیشانه‌کانی له‌لای ژنان جیاوازه
- مردنی له‌ناکاوی دڵ: ساته‌کانی ڕۆژ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینن
- که‌شتی ناسا هه‌ساره‌یه‌كی ئاوی ده‌دۆزێته‌وه
- گۆڕی نوێ ئاماژه به نائارامی مێژووی خاکی مانگ ده‌دات
- ڕووه‌كێكی چه‌رخی به‌فرین ئێسته گوڵ ده‌گرێت




بۆچوونی خۆت بنووسه