سێکس و ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان
ئایا ئه‌نجامدانی سێکس له ته‌مه‌نێکی زۆر گه‌نجییه‌وه په‌یوه‌ندی به تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدانه‌وه هه‌یه؟ "International Agency for Research on Cancer" له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ناوبراو دووئه‌وه‌نده به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر کچان له ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا هاوجێگای له‌گه‌ڵ پیاودا بکه‌ن. پشکنینێك له‌سه‌ر ژنانی هه‌ژار نیشانی ده‌دات، که ئه‌وانه‌ی چوار ساڵ پێشتر له‌وانه‌ی سێکس له‌گه‌ڵ پیاوێکدا ده‌که‌ن، زۆر زیاتر دووچاری شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان ده‌بنه‌وه.
درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Journal of Cancer"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، که هۆکاره‌کانی زیاتر تووشبوونی ژنان به شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان له‌ناوچه هه‌ژاره‌کاندا بۆ ناله‌به‌ری ڕاژه ته‌ندروستییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌کی زۆره جیاوازی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌نێو ژنانی هه‌ژار و زه‌نگینه‌کاندا ده‌زانرێت، به‌ڵام هۆکاره‌که‌ی نادیار بووه. ڤایرۆسی ناسراو به "Humanen Papilloma-Viren"، که به‌کورتکراوه‌ی به "HPV" ده‌ناسرێت، له‌کاتی جووتبووندا ده‌گوێزرێته ناو له‌شی ژن و به هۆکاری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان داده‌نرێت. له‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌دا داتای 20 هه‌زار ژن هه‌ڵسه‌نگێنراو و ده‌رئه‌نجام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه، که زۆری ژماره‌کانی نه‌خۆشی په‌یوه‌ندی به ڤایرۆسی "HPV" نییه.
هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که زیاتر تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان په‌یوه‌ندی زیاتری به ئه‌نجامدانی سێکس له ته‌مه‌نێکی زۆر گه‌نجیدا هه‌یه. ته‌مه‌نی ژنان له‌و ساته‌یه‌کی یه‌که‌مین منداڵیان خستۆته‌وه، ڕۆڵێکی گرنگ له ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ناوبراودا ده‌بینێت. هه‌روه‌ها "Screening" کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی تووشبووندا هه‌یه. زۆری پیاو بۆ جوتبوون یان جگه‌ره‌کێشان هیچ ڕۆڵێك له‌جیاوازی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵداندا نابینێت، هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن نیشانیانداوه.
"Silvia Franceschi"، سه‌رپه‌شتیاری لێكۆڵینه‌وه، ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌نجامدانی سێکس له ته‌مه‌نێکی گه‌نجیدا ڕێگای به "HPV" ده‌دات، تا خۆی له‌ناو له‌شی ژناندا سه‌قامگیر بکات و ئه‌گه‌ری له‌بارکردنی تووشکردن به شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان سانا ده‌کات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
International Agency for Research on Cancer
British Journal of Cancer




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه