بۆماوه‌یی به‌رانبه‌ر سێکسی هه‌رزه‌کاران لێپرسراوه
له وڵاتانی ڕۆژئاوادا گه‌نجان له ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا سێکس ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێت هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه چی بێت؟ ئێستا تویژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که جینێك له مرۆڤدا به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده بڵاوه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا لێپرسراو بێت.
تا ئێستا زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که فاکته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و خێزانییه‌کان به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاری سێکسی هه‌رزه‌کاران لێپرسراو بوون.
له لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی زانستی توێژه‌رانی زانکۆی "Oregon"دا ده‌رکه‌وتووه، که بۆماوه‌یی دایك و باوك ئه‌گه‌ره‌کانی سێکس له هه‌رزه‌کاریدا به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
پڕۆفیسۆر "Jane Mendle"، سه‌رپه‌شتیاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "کاریگه‌رییه ده‌ره‌کییه‌کان و خێزانییه‌کان به‌ته‌نها هۆکاری سێکس له هه‌رزه‌کاریدا نیین. بۆماوه‌یی دایکان و باوکان ڕۆڵێك له به‌ره‌وو پێشچوونی سێکسی منداڵه‌کانی ئه‌و دایك و باوکانه‌دا ده‌بێنێت."
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووه ده‌رکه‌وتووه، که هه‌ندێك فاکته‌ری دیکه‌ی کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر سێکسی هه‌رزه‌کاران هه‌یه: ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ته‌نها له‌لایه‌ن دایکیانه‌وه به‌خێو ده‌کرێن، زۆر زووتر ده‌ست به سێکس ده‌که‌ن، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوکیانه‌وه به‌خێو ده‌کرێن. سترێس ده‌بێته هۆکاری خێراکردنی پڕۆسه‌ی پێگه‌یشتن. هاوکات ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه ده‌ریده‌خه‌ن، که کاریگه‌ری جینی زۆر له کاریگه‌ییه‌کانی دیکه به‌هێزتره.
"Jane Mendle" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی Oregon له "Eugene" لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 1382 گه‌نجی سه‌روو ته‌مه‌ن 14 ساڵ کرد، که له نێوان ساڵه‌کانی 1979 بۆ 1994 ساڵانه و دواتر به دوو ساڵ جارێك بۆ "National Longitudinal Survey of Youth" پرسیاریان لێکرابوو. توێژه‌ران به‌راوردی که‌سایه‌تی منداڵه به‌شداربووه‌کانیان کرد - دووانه، خوشك و پورزا و خاڵۆزا و ئامۆزا - و له باری ژیانی خێزانییان وردبوونه‌وه. هاوکات بۆماوه‌یی به‌شداربووان و چۆنێتی باری کۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندن و باوه‌ڕیان وه‌رگیرا. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که هاوشێوه‌یه‌کی بۆماوه‌یی له گه‌نجه‌کاندا هه‌یه، که له هه‌رزکارییه‌وه سێکس ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له‌وه‌ی باوك له خێزاندا هه‌بێت یان نه‌بێت.
"Simon Blake" له "Brook Advisory Centre" هۆکاری دیکه بۆ دیارده‌ی سێکسی هه‌رزه‌کاران ده‌بینێت: "ئاستی خوێندن، هاوڕێ و کاریگه‌ری مێدیا ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ سه‌ر وروژاندنی هه‌ستی سێکسی هه‌رزه‌کاران هه‌یه. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه له بیرنه‌کرێت، که کچانی ئێستا زۆر زووتر له کچانی جاران سووڕی مانگانه‌یان بۆ دێت."
درێژه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Child Development"دا بڵاویانکردۆته‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه له‌لایه‌ن زاناکانی دیکه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێگراوه. له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "New Scientist"دا "Bruce Ellis" له زانکۆی "Arizona" له "Tucson" ده‌نووسێت، که له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا نه‌توانراوه کاریگه‌ری جین و فاکته‌ر کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه بسه‌لمێنرێت. ناوبراو پێیوایه، که بۆماوه‌یی منداڵانی دوو خوشك زۆر که‌م له‌یه‌ك ده‌چن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
University of Oregon




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه