بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ پزیشکان داوا له پیاوان ده‌که‌ن سێکس زیاتر بکه‌ن
ئه‌و پیاوانه‌ی کێشه‌ی پیتاندنی هێلکه‌ی ژنانه‌کانیان هه‌یه، ده‌توانن به سێکسی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌دا زاڵببن: له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك و به به‌شداری 118 پیاوی ئوسترالی ده‌رکه‌وتووه، که جۆری سپێرمه خراپه‌کانیان به‌ئه‌نجامدانی سێکسی زۆر به‌ره‌وو باشبوون ده‌ڕۆن.
"David Greening" له "Sydney IVF" له ئوسترالیا پێیوایه، که سێکسی زۆر یارمه‌تی پیاوان ده‌دات، ده‌رئه‌نجامی جووتبوون منداڵ دروست ببێت - به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی کێشه‌یان له‌گه‌ڵ جۆری سپێرمه‌کانیاندا هه‌یه.
ئه‌نجامه‌کان ڕۆژی سێ شه‌ممه، 2009.06.30، له‌میانه‌ی "European Society of Human Reproduction und Embryology" له شاری ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا پێشکه‌شكران.
"David Greening" و هاوه‌ڵه‌کانی بۆیان ده‌رکه‌وت، که له 81%ی 118 به‌شداربوودا ژماره‌ی سپیرمه زیان پێگه‌شتووه‌کان دوای حه‌وت ڕۆژ بۆ له 12% که‌مبوونه‌ته‌وه. ئه‌و به‌شداربووانه‌ش له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه داوایان لێکرابوو، که ڕۆژانه تا بۆیان ده‌کرێت سێکس بکه‌ن.
جۆری سپێرم چه‌ند فاکته‌رێك کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌کات: به‌چوونه ته‌مه‌نه‌وه پیاو جۆری سپێرمه‌کانی خراپ ده‌بێت و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی پیاو له‌ناو ئاوی گه‌رمدا ده‌کرێت کاریگه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر سپێرم هه‌بێت.
زۆرجار پزیشكانی پسپۆری بواری کۆئه‌ندامی زاووزێ هۆشیاری به پیاوان ده‌ده‌ن، که خۆیان له پیتاندنی ده‌ستکرد بۆ گه‌وره‌کردنی ژماره‌ی سپێرمه‌کانیان به‌دوور بگرن. ئێستا پزیشکانی ئوسترالی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که سێکسی زۆر بتوانێت پیتاندن مسۆگه‌ر بکات. لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ئاماژه‌یان به‌باشی جۆری سپێرمدابوو، که به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی پیتاندن به‌رز ده‌بێته‌وه.
"David Greening" ئاشکرای ده‌کات، که ئه‌و له دوای ده‌ستکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه هۆشیاری به پیاوان ده‌دات، که به‌رده‌وام و تا چه‌ند له بۆیان ده‌کرێت سێکس بکه‌ن. ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "زۆر له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌کان به گومانه‌وه ته‌ماشام ده‌که‌ن، کاتێك ئه‌و هۆشیاریه‌یان پێده‌ده‌م. به‌ڵام که‌سانی گه‌نج زۆر به هۆشیارییه‌که‌م دڵخۆش ده‌بن."
"Bill Ledger" له زانکۆی "Sheffield" به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه گه‌شبین نییه. توێژه‌ری ناوبراو پێیوایه، که "DNA" ته‌نها پارچه‌یه‌کی بچوو‌که. "Bill Ledger" له لێدوانێکی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی "David Greening" ده‌ڵێت: "پێیده‌چێت، که پیاوان بتوانن به‌هۆی سێکسه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی پیتاندن مسۆگه‌ر بکه‌ن. به‌ڵام ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌مبه‌ڕ ئه‌م زانیارییه نوێیه‌وه ئه‌نجام بدرێت."
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Sydney IVF
University of Sheffield
European Society of Human Reproduction und Embryology




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه