نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت
گۆشت به گشتی و گۆشتی سوور به‌تایبه‌ت به‌هۆکاری زۆر نه‌خۆشی کوشنده داده‌نرێن - جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ش به‌و نه‌خۆشیانه داده‌نرێن. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانییه‌وه ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی زۆر سه‌وزه ده‌خۆن و خۆیان له خواردنی گۆشت به‌دوور ده‌گرن، که‌متر دووچاری شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه.
ده‌سته‌ی توێژینه‌وه به‌سه‌رپه‌شتی "Tim Key" له زانکۆی "Oxford" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Journal of Cancer"دا نووسیویانه، که سوودمه‌ندی دوورکه‌وتنه له خواردنی گۆشت مرۆڤ له هه‌موو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه ناپارێزێت. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن، میزه‌ڵدان و گه‌ده بپارێزێت. داتاکانی زیاتر له 60 هه‌زار به‌ریتانی ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، که سه‌ره‌ڕای گۆشت نه‌خواردن، مرۆڤ ناتوانێت خۆی له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه بپارێزێت.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌رانی به‌ریتانی و نیوزله‌ندی چاودێری ته‌ندروستی 61566 ژن و پیاویان کرد. له‌نێو ئه‌و ژن و پیاوانه‌شدا هه‌بوو ماسی ده‌خوارد و گۆشتی نه‌ده‌خوارد، هه‌بوو هه‌ردووکیان نه‌ده‌خوارد.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی "BBC" به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌نێو دانیشتووانی به‌ریتانیادا له‌نێوان 33 بۆ 100 هه‌زار که‌س دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی گۆشت ناخۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان له 100ه‌وه بۆ 29 که‌مده‌بێته‌وه. به‌پێی زاناکان، جیاوازییه‌کی گه‌وره له‌نێوان سه‌وزه‌خۆر و گۆشتخۆره‌کاندا هه‌یه. به‌تایبه‌ت بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن و لیمفاوی. سه‌وزه‌خۆره‌کان به‌ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له نیوه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی خوێن نابنه‌وه، له‌کاتێکدا تووشبوونیان به "Multiple Myeloma" به‌ڕێژه‌ی له 75% که‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و به‌شداربووانه‌ی بڕێکی باش له ماسیان خواردووه، که‌متر دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه. هۆکاری ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه‌ش بۆ زاناکان نادیاره، هه‌روه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێداوه. به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ڤایرۆس و په‌ڕین کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر پێکهاته‌ی گۆشت هه‌بێت.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نیشانیانداوه، که سه‌وزه پارێزگارییه‌ك به گه‌ده له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌به‌خشێت.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هێنده زۆر نه‌بووه، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ردوو گروپدا گۆشتیان نه‌خواردووه، به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ که‌متر دووچاری شێرپه‌نجه هاتبوونه‌وه. به‌ڵام تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕێخۆڵه وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی نیشاندابوو. ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی منداڵان له‌نێو سه‌وزه‌خۆره‌کاندا به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ گۆشتخۆره‌کاندا دووئه‌وه‌ند که‌متر بووه.
ژماره‌ی به‌شداربووه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هێنده زۆر نه‌بووه، جابۆیه ده‌کرێت ڕێکه‌وت ڕۆڵێكی له ئه‌نجامه‌کاندا بینیبێت. تیمی لێکۆڵینه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که سیسته‌می خۆراك کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه هه‌بێت، که له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت.
پڕۆفیسۆر "Tim Key" پێیوایه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ناکرێت ببنه بنه‌مایه‌كی بنبڕ بۆ سه‌لماندنی نه‌گه‌تیڤی خواردنی گۆشت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
University of Oxford
American Journal of Clinical Nutrition
British Nutrition Foundation




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه