شیری دایك بۆ ڕیخۆڵه‌ی کۆرپه زۆر به‌سووده
گومان له سوودمه‌ندی شیری دایك بۆ کۆرپه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان نییه؛ به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی یه‌که‌می دوای له دایکبوون: توێژه‌رانی به‌ریتانی مادده‌یه‌کیان له ناو شیری دایکدا دۆزیوه‌ته‌وه، که ڕیخۆڵه‌ی کۆرپه‌ی ده‌پارێزێت. خانه‌کانی ڕیخۆڵه‌ی کۆرپه زۆر هه‌ستیارن، چونکه تا ئه‌و ساته‌ی منداڵ دێته ژیانه‌وه، نه خۆراك یان خواردنه‌وه‌ی به‌رنه‌که‌وتوون. ئێستا بۆ توێژه‌رانی به‌ریتانی ده‌رکه‌وتووه، که شیری دایك جۆرێك له توێژ به‌سه‌ر خانه‌کانی ڕیخۆڵه‌دا داده‌پۆشرێت.
له هه‌نگاوی یه‌که‌می لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی به‌ریتانی شیری دایکانیان له چه‌ند کاتێکی دوای له دایکبووندا وه‌رگرت و ئاستی "PSTI"یان پێوه‌ر کرد. "PSTI"یش پڕۆتینێکه، که له په‌نکریاسدا خانه‌کان له تێکچوون به‌هۆی شله‌ی هه‌رسکردنه‌وه ده‌پارێزێت. ئه‌و شله‌یه‌ش له ژه‌ك (=Colostrum) به خه‌ستییه‌کی زۆر بوونی هه‌یه.
ئه‌نجامه‌کانی پێوه‌رکردن ئاستی "PSTI" له ژه‌کدا به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ نموونه‌ی شیره‌کانی دیکه‌دا حه‌وت جار زیاتر بوو. توێژه‌ران به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانی "PSTI" له شیری خواردنه‌وه‌دا بدۆزنه‌وه. پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتبوو، که "PSTI" له مه‌مکی مێینه‌کاندا دروست ده‌بێت. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و دروستبوونه‌یان نه‌زانیبوو. ئێستا هۆکاری ئه‌و دروستبوونه له مه‌مکدا ده‌زانن: مادده‌ی ناوبراو له مه‌مکه‌وه ده‌چێته ژه‌که‌وه و له‌ڕێگایه‌وه ڕێخۆڵه‌ی هه‌ستیاری کۆرپه له مه‌ترسییه‌کان ده‌پارێزێت.
دواتر "Tania Marchbank" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Queen-Mary" له شاری له‌نده‌ن کاریگه‌ری "PSTI"یان له‌ناو تاقیگه‌دا له‌سه‌ر ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤ تاقیکرده‌وه. "PSTI" ده‌بێته هۆکاری پاراستنی خانه‌کان له تێکچوون. پڕۆتینی ناوبراو ده‌بێته هۆکاری هاندانی گه‌شه‌کردنی خانه‌کانی دیکه و له شوێنی برینداربوونی خانه‌یه‌کدا وه‌ك له‌زگه‌یه‌ك به شوێنی برینه‌که‌وه ده‌نووسێت. "PSTI" توانیوێتی له تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر جرج به‌ڕێژه‌ی له 75% زیانی خانه‌کان که‌مبکاته‌وه. ئه‌و ساته‌ی توێژه‌ران "PSTI"یان له خانه‌کان بلۆكکردووه، زیانی زۆر به خانه‌کان گه‌یشتوون.
له‌ژێری تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که شیری دایك بۆ کۆرپه گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه و سوودێکی یه‌کجار زۆر به گه‌شه‌کردنی کۆرپه‌ی ساوا ده‌گه‌ێنێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
wissenschaft.de
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه