هۆرمۆن به‌رانبه‌ر به‌شێك له په‌یوه‌ستبوون به ئه‌لکهوله‌وه لێپرسراوه
پێیده‌چێت، که هۆرمۆنی ناسراو به "Ghrelin" ڕۆڵێکی گرنگ له په‌یوه‌ستبوون به ئه‌لکهوله‌وه ببینێت: هۆرمۆنی ناوبراو له‌ناو گه‌ده‌دا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ برسێتی ده‌رده‌هاوێژرێت. ئێستا "Elisabet Jerlhag" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Göteborg" له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مشك بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که هۆرمۆنی "Ghrelin" به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ستبوون به ئه‌لکهول لێپرسراوه.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا نووسیویانه، که به نه‌بوونی هۆرمۆنی ناوبراو ئه‌لکهول نابێته چالاککردنی ناوه‌ندی خه‌ڵاتکردن له مێشكدا. ئه‌و کاریگه‌رییه‌ش به هۆکاری تووشبوون به په‌یوه‌ستبوون داده‌نرێت.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر نیشانیانداوه، که هۆرمۆنی "Ghrelin" چ له مرۆڤ و چ له جرجدا وام بۆ خۆراك ده‌ووروژێنێت. هۆرمۆنی ناوبراو هه‌روه‌ك له "Hypothalamus" مێشک‌دا چالاکی هه‌یه - له‌م به‌شدا برسێتی و توونوێتی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن -، هه‌روه‌ها له به‌شی خه‌ڵاتکردنیشدا. به‌م جۆره‌ش ده‌رده‌که‌وێت، که پڕۆسه‌ی خه‌ڵاتکردن به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵ له په‌یوه‌ستبوون به خۆراك و ئه‌لکهولدا ده‌بینێت.
بۆ سه‌لماندنی بیردۆزه‌ی لێپرسراوێتی "Ghrelin" به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ستبوون به ئه‌لکهوله‌وه، توێژه‌رانی سوێدی هۆرمۆنی "Ghrelin"یان ڕاسته‌وخۆ به ده‌رزی گه‌یانده ناوه‌ندی خه‌ڵاتکردنی مێشکی مشکه‌وه. دواتر مشكه‌کان بۆیان هه‌بوو له‌نێوان ئاو و گیراوه‌ی ئه‌لکهول (ئاو و ئه‌لکهول)دا هه‌ڵبژێرن و یه‌کێکیان بخۆنه‌وه. ئه‌و مشکانه‌ی هۆرمۆنی "Ghrelin"یان لێدرابوو، له 45% زیاتر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی ئه‌لکهولیان کردبوو.
هاوکات ئه‌و مشکانه‌ی مادده‌ی کیمیاوییان بۆ بلۆککردنی چالاکی هۆرمۆنی "Ghrelin" وه‌رگرتبوو، زۆر که‌متر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی ئه‌لکهولیان ده‌کرد. بلۆککردنی چالاکی هۆرمۆنی ناوبراویش ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "Dopamin". هه‌رچی "Dopamin"یشه له ناو مێشک‌دا وه‌ك جۆرێك له هۆرمۆنی خه‌ڵاتکردنی ده‌رده‌هاویژرێت و هه‌ستی دڵخۆشکردن دروست ده‌کات.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران ده‌گه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که "Ghrelin" ده‌بێته ورووژاندنی سیسته‌می خه‌ڵاتکردن، ئه‌م سیسته‌مه‌ش ده‌بێته دروستکردنی "Dopamin" و هه‌ستی دڵخۆشکردنی ده‌هێنێته ئاراوه، که ده‌کرێت ڕێگاخۆشکه‌ری په‌یوه‌ستبوون بێت.
توێژه‌ران زۆر بێگومانن، که مشکه‌کان ئه‌لکهولیان به‌هۆی کالۆرینه‌که‌ی نه‌خواردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر توانرا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا ده‌کرێت ڕێگا چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ په‌یوه‌ستبوون به ئه‌لکهوله‌وه مسۆگه‌ر بکرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Göteborg University
Proceedings of the National Academy of Sciences




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه