لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | زانستی | جگه‌ره‌کێشان له ماڵدا کێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ منداڵان هه‌یه

جگه‌ره‌کێشان له ماڵدا کێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ منداڵان هه‌یه

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
جگه‌ره‌کێشان له ماڵدا کێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ منداڵان هه‌یه

توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی بڵاویانکردۆته‌وه، که ئه‌و دایك و باوکانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له ده جگه‌ره له ماڵه‌وه ده‌کێشن، ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵه‌کانیان به کێشه‌کانی نه‌خۆشی دڵ به‌رز ده‌که‌نه‌وه. له باره ناهه‌مواره‌کاندا پێیده‌چێت، که منداڵان دواتر دووچاری نۆبه‌ی دڵ ببنه‌وه.

توێژه‌رانی زانکۆی "Ulm" و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی له شاری "Stuttgart" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی دایك و باوکه‌کانیان له ماڵه‌وه جگه‌ره له‌سه‌ر جگه‌ره ده‌کێشن، له‌ناو خوێنه‌کانیاندا گۆڕانکاری بێوکیمیاوی ڕووده‌دات. هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانیانداوه.

ماوه‌یه‌ك ده‌زانرێت، که له که‌سانی گه‌وره‌دا شێوازی هه‌وکردن و میتابۆلیزم به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه یان وه‌ستان له‌ته‌ك جگه‌ره‌کێشه‌وه تووشبوون به "Atherosclerosis" له‌بارتر ده‌بێت. به‌ڵام تاکو ئێستا له‌سه‌ر منداڵان هیچ زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌بووه.

بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌ توێژه‌ران ئاستی خوێنی 383 قوتابی پۆلی چواریان پشکنی. هاوکات له‌هه‌مبه‌ڕ جگه‌ره‌کێشانه‌وه پرسیاریان ئاڕاسته‌ی دایك‌ و باوکی منداڵان کرد.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌‌ری گۆڤاری "European Heart Journal"دا بڵاویانکرده‌وه و تێیدا ده‌رده‌که‌وێت، که پاش پێکه‌وه‌گرێدانی ئاستی خوێنی منداڵان و وه‌ڵامی ڕاپرسی ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌گه‌ر دایکان و باوکان ڕۆژانه زیاتر له ده جگه‌ره‌ بکێشن، نیشانده‌ری هه‌وکردنی خوێنی منداڵه‌کانیان زیاتر به‌رز ده‌بێت، هاوکات ده‌رکه‌وتنی نیشانده‌ره‌ی میتابۆلیزمی له‌به‌رانبه‌ردا نزمبۆته‌وه.

له‌به‌ر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه دکتۆر "Wolfgang Koenig"، سه‌رپه‌رشتیاری لێکۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌و گۆڕانکار نه‌گه‌تیڤ ده‌بێته هۆکاری زوو تووشبوونی منداڵان به 'Atherosclerosis'."

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Spiegel

لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Universität Ulm

Landesgesundheitsamt Baden-Württemberg

European Heart Journal

تۆماری بکه له:: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed بۆچوونه‌کان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ
5.00
Video
هه‌واڵ و ده‌نگ
هه‌واڵی زیاتر له زانستیدا
Previous
چۆن ڕووه‌که‌کان به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن؟
چۆن ڕووه‌که‌کان به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن؟
زۆرێك له ئێمه بۆچوونمان هه‌یه، که ڕووه‌كه‌کان وه‌ك گیانله‌به‌ره‌کان ناتوانن له‌‌ژێر چنگی مشه‌خۆره‌کانیان هه‌ڵبێن و ده‌بنه قوربانی ئامێره کوشنده‌کانیان - بێگومان هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه سه‌باره‌ت ...
خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن کێش که‌مده‌کاته‌وه
خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن کێش که‌مده‌کاته‌وه
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پێیانوایه، که خوادنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن ده‌بێته هۆکاری دابه‌زاندنی کێش. توێژه‌رانی "Virginia Tech" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که مرۆڤ به خواردنه‌وه‌ی دوو گلاس له ئاو پێش ...
خۆراکی سه‌وزه‌ ده‌توانێت ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره که‌مبکاته‌وه
خۆراکی سه‌وزه‌ ده‌توانێت ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره که‌مبکاته‌وه
توێژه‌رانی به‌ریتانی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ك سپێناخ و که‌له‌رم ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره که‌مده‌که‌نه‌وه. توێژه‌رانی زانکۆی "Leicester" شه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سوودمه‌ندی خواردنی میوه و ...
خواردنی شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش سوودی بۆ دڵ هه‌یه
خواردنی شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش سوودی بۆ دڵ هه‌یه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی نوێ ده‌ریده‌خات، که ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نانه‌ی جارێك یان دووجار له‌هه‌فته‌یه‌کدا شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش ده‌خۆن، خۆیان له کێشه‌کانی دڵ به‌دوور ده‌گرن. هاوکات توێژه‌ران نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن، ...
دایکان و باوکان به‌هۆی کێشه‌ی منداڵه‌کانیانه‌وه ده‌ناڵێنن
دایکان و باوکان به‌هۆی کێشه‌ی منداڵه‌کانیانه‌وه ده‌ناڵێنن
تاکو ئێستا به‌مجۆره ده‌زانرا، که دایکان و باوکان به‌هۆی کێشه‌ی منداڵه‌کانیانه‌وه دووچاری بارێكی ده‌روونی ناله‌بار ده‌بنه‌وه. ڕاپرسییه‌ك ده‌ریخستووه، که دایکان و باوکان باری ده‌روونیان باشتر ...
هۆکاری چییه، که هه‌ندێك مرۆڤ خه‌ویان قورسه و هه‌ندێکیش خه‌ویان قورسه
هۆکاری چییه، که هه‌ندێك مرۆڤ خه‌ویان قورسه و هه‌ندێکیش خه‌ویان قورسه
هۆکاری چییه، که هه‌ندێك مرۆڤ خه‌ویان قورسه و به خشپه و گیزه‌گیزی مێشووله به‌ئاگانابنه‌وه؟ هۆکاری چییه، هه‌ندێك مرۆڤ شه‌وان چه‌ند جارێك له‌به‌ر پڕخه‌ی خه‌وی هاوسه‌ره‌کانیان ...
کاریگه‌ری سۆزی دایك بۆ سه‌ر به‌رخۆله‌که‌ی چییه؟
کاریگه‌ری سۆزی دایك بۆ سه‌ر به‌رخۆله‌که‌ی چییه؟
ئه‌و کۆرپه‌ ساوایانه‌ی سۆزێکی زۆری دایکانه‌ وه‌رده‌گرن، له قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ته‌مه‌ندا ده‌توانن به‌ره‌نگاری کێشه‌کانی ژیان ببنه‌وه. توێژه‌رانی زانکۆی "Duke" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له‌ئامێزگرتن، ماچکردن و ...
دایکانی قه‌ڵه‌و منداڵی قه‌ڵه‌و ده‌خه‌نه‌وه
دایکانی قه‌ڵه‌و منداڵی قه‌ڵه‌و ده‌خه‌نه‌وه
زۆرخواردن له‌کاتی دووگیانه‌ییدا ئاساییه‌، به‌ڵام خۆراکی زۆر زیانی بۆ کۆرپه‌ هه‌یه. توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که دایکانی قه‌ڵه‌و به‌گشتی منداڵی قه‌ڵه‌و ده‌خه‌نه‌وه - به‌مجۆره‌ش دایکان ته‌ندروستی ...
بیبه‌ری توون په‌ستانی خوێن له جرجدا که‌مده‌کاته‌وه
بیبه‌ری توون په‌ستانی خوێن له جرجدا که‌مده‌کاته‌وه
ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردنی بیبه‌ری توون ده‌کات، پێیده‌چێت ته‌ندروست بژی. زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که جرجی ناو تاقیگه‌ی تووشبوو به په‌ستانی خوێنی درێژخایان کاردانه‌وه‌ی باشی بۆ مادده‌ی ...
فیزکردن مرۆڤ نائاسووده ده‌کات
فیزکردن مرۆڤ نائاسووده ده‌کات
ئه‌و که‌سه‌ی به‌خراپه بیر له که‌سێکی دیکه ده‌کاته‌وه، کێشه‌یه‌کی هه‌یه: توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که که‌سانی فیزکه‌ر زۆرجار نائاسووده ده‌ژین - ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه دووچاری نه‌خۆشی ...
خه‌وی له‌‌ناکاوی درێژخایان کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه
خه‌وی له‌‌ناکاوی درێژخایان کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه
ئه‌وانه‌ی تێرخه‌و نابن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌کێشه‌ی ته‌ندروستی زۆره. به‌ڵام ئێستا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ته‌نانه‌ت خه‌وی له‌‌ناکاوی درێژخایان کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ...
ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه
ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه
هاوسه‌ر و هاوڕێ سوودیان چییه له ژیانی مرۆڤێکدا؟ زۆرجار ده‌بیستین، که ته‌نیایی ته‌نها بۆ خوا باشه. به‌هۆی ته‌نیاییه‌وه مرۆڤ دووچاری زۆر کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه: ئێستا ...
ئه‌ستێره‌کانی ناو گه‌ردوون هاوڕێیه‌کی ڕۆشنیان بۆ په‌یدا ده‌بێت
ئه‌ستێره‌کانی ناو گه‌ردوون هاوڕێیه‌کی ڕۆشنیان بۆ په‌یدا ده‌بێت
"R136a1" ده ملیۆن جار له خۆر ڕووناکتره و قه‌باره‌ی له‌ قه‌باره‌ی ئه‌ستێره‌ تا ئێستا ناسراوه‌کانی گه‌ردوون گه‌وره‌تره. ئه‌م ئه‌ستێره نوێیه گه‌ردوونناسانی خستۆته گومانه‌وه: به‌پێی بیردۆزه‌کان ...
ڕێگا له خۆکوشتن ده‌گیرێت؟
ڕێگا له خۆکوشتن ده‌گیرێت؟
کێشه‌کانی ژیان و تێکچوونی ده‌روونی به‌ هۆکاره‌کانی خۆکوشتن داده‌نرێن: زۆرێك له‌وانه‌ی دووچاری کێشه‌ ده‌بنه‌وه، کۆتایی هێنان به ژیانی خۆیان به‌ته‌نها ڕێگاچاره‌سه‌ر داده‌نێن. ساڵ دوای ساڵ ...
پێڵاوی پاژنه‌به‌رز ڕێشاڵه‌کانی ماسولکه کورت ده‌کاته‌وه
پێڵاوی پاژنه‌به‌رز ڕێشاڵه‌کانی ماسولکه کورت ده‌کاته‌وه
که‌وشی پاژنه‌به‌رز یارمه‌تی ژنان ده‌دات، که‌مێك باڵابه‌رزتر ده‌ربکه‌ون و که‌مێك زیاتر سه‌رنجڕاکێشتر بن. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشانی ده‌دات، که له‌پێکردنی که‌وشی پاژنه‌به‌رز ده‌بێته دروستکردنی گۆڕانکاری ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: