جگه‌ره‌کێشان له ماڵدا کێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ منداڵان هه‌یه
توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی بڵاویانکردۆته‌وه، که ئه‌و دایك و باوکانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له ده جگه‌ره له ماڵه‌وه ده‌کێشن، ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵه‌کانیان به کێشه‌کانی نه‌خۆشی دڵ به‌رز ده‌که‌نه‌وه. له باره ناهه‌مواره‌کاندا پێیده‌چێت، که منداڵان دواتر دووچاری نۆبه‌ی دڵ ببنه‌وه.
توێژه‌رانی زانکۆی "Ulm" و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی له شاری "Stuttgart" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی دایك و باوکه‌کانیان له ماڵه‌وه جگه‌ره له‌سه‌ر جگه‌ره ده‌کێشن، له‌ناو خوێنه‌کانیاندا گۆڕانکاری بێوکیمیاوی ڕووده‌دات. هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانیانداوه.
ماوه‌یه‌ك ده‌زانرێت، که له که‌سانی گه‌وره‌دا شێوازی هه‌وکردن و میتابۆلیزم به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه یان وه‌ستان له‌ته‌ك جگه‌ره‌کێشه‌وه تووشبوون به "Atherosclerosis" له‌بارتر ده‌بێت. به‌ڵام تاکو ئێستا له‌سه‌ر منداڵان هیچ زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌بووه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه توێژه‌ران ئاستی خوێنی 383 قوتابی پۆلی چواریان پشکنی. هاوکات له‌هه‌مبه‌ڕ جگه‌ره‌کێشانه‌وه پرسیاریان ئاڕاسته‌ی دایك و باوکی منداڵان کرد.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Heart Journal"دا بڵاویانکرده‌وه و تێیدا ده‌رده‌که‌وێت، که پاش پێکه‌وه‌گرێدانی ئاستی خوێنی منداڵان و وه‌ڵامی ڕاپرسی ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌گه‌ر دایکان و باوکان ڕۆژانه زیاتر له ده جگه‌ره بکێشن، نیشانده‌ری هه‌وکردنی خوێنی منداڵه‌کانیان زیاتر به‌رز ده‌بێت، هاوکات ده‌رکه‌وتنی نیشانده‌ره‌ی میتابۆلیزمی له‌به‌رانبه‌ردا نزمبۆته‌وه.
له‌به‌ر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه دکتۆر "Wolfgang Koenig"، سه‌رپه‌رشتیاری لێکۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌و گۆڕانکار نه‌گه‌تیڤ ده‌بێته هۆکاری زوو تووشبوونی منداڵان به 'Atherosclerosis'."
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Universität Ulm
Landesgesundheitsamt Baden-Württemberg
European Heart Journal




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه