گوێی ڕاست باشتر ده‌بیستێت
هه‌ردوو ده‌روونناسی ئیتاڵی "Luca Tommasi" و "Daniele Marzoli" له زانکۆی "Gabriele d'Annunzio" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Naturwissenschaften"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زیاتر ئاره‌زوو ده‌کات، به گوێی ڕاستی گوێبیستی په‌یڤه وتراوه‌کان بێت.
نه‌ك ته‌نها له تاقیگه‌کاندا وه‌ك پێشتر زانستیانه سه‌لمێنرابوو: یه‌که‌مین جاره توێژه‌ران توانیویانه بسه‌لمێنن، که گوێی ڕاست باشتر له گوێی چه‌پ ده‌بیستێت.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان هه‌ردوو ده‌روونناسی ئیتاڵی ناوبراو خۆیان گه‌یانده دیسکۆیه‌ك، که به ئاسته‌م مرۆڤه‌کان له‌ناو خۆیاندا گوێیان له یه‌کتر ده‌بێت.
سه‌ره‌تا تیمی لێکۆڵینه‌وه ڕاچاوی ئاخافتنی نزیکه‌ی 300 که‌سیان کرد، له جاری دووه‌مدا ئاخافتنیان له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 200 که‌س کردبوو و هاوکات شێوازی گوێگرتنیان بۆ گوێبیستان به‌جێهێشتبوو.
له چوار گوێگر سێیانیان گوێی ڕاستیان له‌کاتی گوێ‌گرتن‌دا هه‌ڵده‌خست بوو، هاوکات گوێی چه‌پیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ گوێبیستن به‌کارنه‌هێنابوو. له هه‌نگاوێکی تردا به گوێی ڕاستدا داوای جگه‌ره‌یان له چه‌ند که‌سێك کرد، ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ باشتر گوێبیستی داواکردنه‌که بوون.
"Luca Tommasi" له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که جیاوازی ئاستی بیستن په‌یوه‌ندی به‌کاری گوێچکه‌کانه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به وه‌رگرتن ئه‌و گۆڕانکاریانه‌وه هه‌یه، که له مێشک‌دا پاش وه‌رگرتنی په‌یڤ ڕوو ده‌ده‌ن: ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی له گوێی ڕاسته‌وه ده‌چنه ژوورێ، له‌لایه‌ن نیوه‌ی لای چه‌پی مێشكه‌وه کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت. له‌و به‌شه‌دا تێگه‌یشتنی په‌یڤ و وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندی سه‌قامگیره. نیوه‌ی لای ڕاستی مێشك کاری گوێی چه‌پ ده‌گرێته ئه‌ستۆ. گوێی چه‌پیش ده‌نگی نه‌یار و نه‌گه‌تیڤ زیاتر وه‌رده‌گرێت. گوێبیستن له ده‌نگی مه‌ترسیداریش هه‌ر به‌هه‌مان لای گوێچکه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه