نه‌شته‌رگه‌ری بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه که‌مده‌کاته‌وه
توێژه‌رانی زانکۆی فێرکاری "Sahlgrenska" له‌شاری یۆتۆبۆری سوێدی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ ڕزگاربوون له چه‌وری زۆر هانا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه که‌مده‌بێته‌وه. قه‌ڵه‌وی (=Adipositas) ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ند جۆرێك له شێرپه‌نجه به‌رز ده‌کاته‌وه.
تاکو ئێستا نه‌زانرا بوو، ئایا نه‌شته‌گه‌ری بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری ده‌بێته هۆکاری نزمبوونه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه. ڕاپۆرتی بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Lancet Oncology"دا نیشانی ده‌دات، که له‌ده‌ستدانی چه‌وری له ئافره‌تاندا ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ی له 42% که‌مده‌کاته‌وه. له‌م که‌مبوونه‌وه‌یه‌شدا ئاستی هۆرمۆن کاریگه‌رییه‌کی بڕیارده‌ر ده‌بێت. ئاماره‌کان ئاماژه به په‌یوه‌ندی له 20% باره‌کانی مردن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به هۆی شێرپه‌نجه‌وه ده‌ده‌ن، که ده‌رئه‌نجامی چه‌وری زۆر تووشی ئافره‌تان ده‌بێت. له‌کاتێکدا ئه‌م ڕێژه‌یه له پیاواندا ده‌گاته 14%.
له‌میانه‌ی پشکنینه‌کانیاندا توێژه‌ران ویستیان بۆیان ده‌ربکه‌وێت، ئایا له‌ده‌ستدانی کێش له‌ڕێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 10 ساڵ و نۆ مانگ چاودێری 2010 مرۆڤی زۆر قه‌ڵه‌ویان کرد، که نه‌شته‌گه‌ریان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری بۆ ئه‌نجامداربوو. هاوکات توێژه‌ران به‌راوردی داتاکانی ئه‌وانیان له‌گه‌ڵ داتای 2037 که‌سی قه‌ڵه‌وی دیکه‌دا کرد، که به‌هه‌مان شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجامدرابوو و به‌ڵام تا که‌مێك یان به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ریان وه‌رنه‌گرتبوو.
له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌دا به‌شداربووان نزیکه‌ی 19.9 کیلۆگرام له کێشی خۆیان له‌ده‌ستدا. له به‌شداربووانی گروپی دووه‌مدا مامناوه‌ندیانه ڕێژه‌ی له‌ده‌ستدانی کێش گه‌یشتبووه 1.3 کیلۆگرام. له گروپی یه‌که‌مدا ژماره‌ی تووشبووان له 79 که‌متربوو له‌چاو ئه‌و 130 که‌سه‌ی به‌شداربووانی گروپی دووه‌مدا. ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ریانخستبوو، که نه‌شته‌رگه‌ری بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری هیچ کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤی بۆ پیاوان نییه. 38 له گروپی یه‌که‌مدا نه‌خۆش که‌وتبوون و له 39 پیاو له گروپی دووه‌مدا.
هێشتا هۆکاری کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری له ئافره‌تاندا پرسیارێکی بێ وه‌ڵامه. توێژه‌ران نه‌یانتوانیوه ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌کی نێوان که‌مبوونه‌وه‌ی کێش یان دابه‌زاندنی یه‌کی سووتاندنی چه‌وری بده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه