توێژه‌ران هۆکارێکی گرنگی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌دۆزنه‌وه
توێژه‌رانی "King's College London" پێیانوایه، که ئه‌وان به‌شێکی بڕیارده‌ری گه‌شه‌کردنی هۆکاری تووشبوون به هه‌ناسه‌ته‌نگی درێژخایانیان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌شی دۆزراوه‌ش ده‌کرێت ڕێگایه‌ك بێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاوی نه‌خۆشی ناوبراو. ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ته‌نگی به‌ره‌وو قۆناغه‌کانی دیکه بڕوات، ئه‌وا بۆری هه‌ناسه‌دان شێوازی ماسولکه‌ی وه‌رده‌گرێت و هه‌ستیارانه کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا نووسیویانه، که "SERCA2" - خانه‌یه‌کی په‌مپی ناو ماسولکه‌کانه - به‌رانبه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه لێپرسراوه.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر "SERCA2" ده‌توانن زیانگه‌یاندن به سییه‌کان بووه‌ستێنن. "Tak Lee"، سه‌رپه‌شتیاری لێکۆڵینه‌وه، ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و گۆڕانکارییه شانانه‌ی به‌هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، به‌رانبه‌ر درێژخایانی نه‌خۆشی ناوبراو لێپرسراون.
تیمی "King's College London" به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "Imperial College London" بۆیان ده‌رکه‌وت، که له‌و که‌سانه‌ی که‌مێك قورس دووچاری هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بنه‌وه، ڕێژه‌ی "SERCA2" له خانه ماسولکییه‌کانی بۆری هه‌ناسه‌داندا که‌متره. ده‌رکردنی کالیسۆم له خانه ماسولکه‌ییه‌کانه‌وه له کاره‌کانی "SERCA2"، تا ماسولکه‌کان جوانتر کاری خۆیان بکه‌ن.
توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که نه‌بوونی "SERCA2" ڕۆڵێکی گرنگ له تووشبوون به نیشانه‌کانی هه‌ناسه‌ته‌نگیدا ده‌بینێت. لابردنی "SERCA2" له‌خانه ته‌ندروسته‌کانی مرۆڤدا ده‌بێته گۆڕانکاری، که ئه‌و خانانه ڕه‌فتاری خانه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی وه‌رده‌گرن.
"Tak Lee" پێیوایه، که دانانی "SERCA2" له خانه ماسولکه‌یه‌کانی بۆری هه‌ناسه‌دا ده‌بێته ڕێگایه‌كی گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه