نیگای کۆرپه مێشکی دایکان چالاك ده‌کات
ڕووخسارێکی گه‌شاوه‌ی کۆرپه‌یه‌ك شادی ده‌به‌خشێت - ئێستا توێژه‌ران هۆکاری ئه‌و کاردانه‌وه‌یه ده‌زانن: ڕووخساری گه‌شاوه‌ی منداڵ چه‌قی خه‌ڵات له مێشکی ژناندا چالاك ده‌کات.
توێژه‌ری ئه‌ڵمانی "Melanie Glocker" له زانکۆی "Münster" و توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی "Norbert Sachser" له زانکۆی "Pennsylvania" له‌ئاکامی زنجیره‌یه‌ك له تاقیکردنه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڕووخساری منداڵان ده‌بێته هۆکاری په‌یوه‌ستکردن ژنان به‌خۆیانه‌وه.
بۆ یه‌که‌مین جاره توێژه‌ران بتوانن ئه‌و شوێنه‌ی مێشك ده‌ستنیشان بکه‌ن، که به‌هۆی ڕووخساری منداڵه‌وه چالاك ده‌بێت، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings Of The National Academy Of Sciences"دا نووسیویانه.
له‌میانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران ڕووخساری مێشکی ژنانیان له‌و ساته‌دا پێوه‌رکرد، که چه‌ند وێنه‌یه‌کی ده‌ستکاریکراوی ڕووخساریان نیشانی کۆمه‌ڵێك ژن‌دا، که خاوه‌نی منداڵ نه‌بوون.
به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ڕووخساری منداڵان توێژه‌ران چالاکییه‌کی به‌رزیان له ناوچه‌ی چه‌قی خه‌ڵات (=Nucleus accumbens) به‌دیکرد.
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که هه‌مان پڕۆسه‌ی چالاک‌بوون له مێشکی پیاوانیشدا ڕوو‌ده‌دات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
University Pennsylvania
Proceedings Of The National Academy Of Sciences




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه