
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

شۆربای مریشك بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن
شۆربای مریشك ته‌نها بۆ سه‌رمابوون سوودمه‌ندی ته‌ندروستی نییه، به‌ڵکو به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی پێ که‌مبکرێته‌وه. بێگومان سوودمه‌ندی شۆربای مریشك که‌وتۆته سه‌ر پێکهاته‌کانی شۆربای ئاماده‌کراو: توێژه‌رانی ژاپۆنی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که شۆربای ئاماده‌کراو به قاچی مریشك سوودمه‌ندی ته‌ندروستی زۆر له شۆربای ئاماده‌کراو به سنگی مریشك زیاتره. به‌شه‌کانی مریشك بڕێکی یه‌کجار زۆر له پڕۆتینیان تێدایه، که هه‌مان کاریگه‌ری ده‌رمانیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رزی زۆری په‌ستانی خوێن به‌کارده‌هێنرێن.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشوو نیشانیانداوه، که "Collagen" - جۆرێك له پڕۆتینی سنگی مریشك - هه‌مان کاریگه‌ری "ACE inhibitor" هه‌یه، که ئه‌وه‌ش بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن به‌کارده‌هێنرێت.
چونکه بڕی پڕۆتین له سنگی مریشکه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی مریشكدا که‌متره، هه‌ربۆیه توێژه‌رانی ژاپۆنی گیراوه‌ی "Collagen"یان له قاچی مریشکه‌وه له‌سه‌ر مشك تاقیکرده‌وه. مشکه‌کانیش دووچاری به‌رزی په‌ستانی خوێن هاتبوون.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران چوار جۆر له تێکه‌ڵه‌ی پڕۆتینیان بۆ ده‌رکه‌وت، که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نزیکه‌ی یه‌ك ملیارد مرۆڤ دووچاری به‌رزی په‌ستانی خوێن هاتوون. "Hypertension" مرۆڤ به‌ره‌وو هه‌ڵدێری نۆبه‌ی دڵ ده‌بات. ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نیشانی ده‌دات، که مرۆڤ ده‌توانێت له‌ڕێگای خواردنی هه‌ندێك له خۆراکه‌کانه‌وه په‌ستانی خوێنی له ئاستێکی ته‌ندروستدا ڕاگیر بکات. له ژاپۆن ماسی تونه و سادرین له بازاڕه‌کاندا بۆ نزمکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌فرۆشرێن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb