
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

دۆپامین هۆکاری خه‌وزڕاندنه
هه‌ندێك مرۆڤ پاش ڕۆژێکی ئه‌شکه‌نجه‌دار زۆر هیلاك ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شه‌و له‌چوونیان بۆ ناوجێگا خه‌و ناچێته چاوه‌کانیانه‌وه. توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که دۆپامین هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتوونه‌ته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که خه‌وزڕاندن سه‌ره‌ڕای هیلاکی جه‌سته بۆ ده‌رهاویشتنی بڕێکی یه‌کجار زۆر له دۆپامینی ناو مێشك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
"Nora Volkow" له "Institute of Drug Abuse" له "Bethesda" ئاشکرای ده‌کات، که به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی دۆپامین له‌ش هۆشیارییه پاشکه‌وتکراوه‌کانی چالاك ده‌کات، هه‌رچه‌نده مرۆڤ له‌به‌ر هیلاکی جه‌سته‌ی شه‌که‌تبووه و توانا بیرکردنه‌وه‌کانی ڕوویان له کزبوون کردووه.
"Amphetamine"، که به هاوشێوه‌ی دۆپامین ده‌ناسرێت، ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دۆپامین و به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌و له مرۆڤ ده‌زڕێت.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Neuroscience"دا ده‌نووسن، که له هه‌ردوو باری به‌ئاگابووندا توانا هزرییه‌کان به‌هێز نابن.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی 15 مرۆڤی ته‌ندروستیان پشکنی، تا بۆیان ده‌ربکه‌وێت خه‌وزڕاندن چ کاریگه‌رییه‌ك ده‌کاته سه‌ر توانا هزرییه‌کانیان. له‌سه‌ر نیوه‌ی به‌شداربووان پێویستبوو به‌درێژایی شه‌وێك نه‌خه‌ون، له‌کاتێکدا نیوه‌ی به‌شداربووانی دیکه ڕێگایان پێدرا بخه‌ون.
بۆ ڕۆژی داهاتوو توێژه‌ران مێشکی به‌شداربووانیان له‌ڕێگای "Positron emission tomography" سکانکرد. له‌ڕێگای "PET"یشه‌وه ده‌توانرێت میتابۆلیزمییه‌کانی ناو مێشك تێبینیبکرێت.
پاش شه‌وێك شه‌ونخونی ئاستی دۆپامین له دوو به‌شی مێشک‌دا زۆر بووه: "Striatum" و "Thalamus". ئه‌و دووبه‌شی مێشکیش به‌رامبه‌ر هاندان و خه‌ڵات و تیرکردن لێپرسراون. هه‌روه‌ها پاش شه‌وێك شه‌ونخونی هه‌ستی لاوازی ڕووی له زیادبوون کردبوو. توانا بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕوون به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دابه‌زیبوو.
له لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوودا توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت بزانن، ده‌رهاویژتنی دۆپامین چ کاریگه‌رییه‌ك ده‌کاته سه‌ر خه‌وزڕاندنی درێژخایاند و تێکچوونی خه‌و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb