
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ده‌رمانی ڕێگرتن له منداڵ دروستکردن کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ هه‌ڵبژاردنی پیاوی گونجاو هه‌یه
بۆ ڕێگرتن له منداڵ دروستکردن، ژنان پێش جووتبوون ده‌رمان ده‌خۆن. به‌ڵام وه‌ك ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خه‌ن، هانابردن بۆ ڕێگایه‌کی له‌و جۆره بۆ نه‌هێشتنی سکپڕبوون، کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی ده‌کاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پیاوی گونجاو وه‌ك هاوسه‌ر. هۆکاری ئه‌و‌ه‌ش بۆ گۆڕینی هه‌ستی بۆن‌کردن ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌رمان زۆر دوور نییه، کۆتایی به په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی بهێنێت.
توێژه‌رانی زانکۆی "Liverpool"ی به‌ریتانی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ژنان به وه‌رگرتنی ده‌رمانی ڕێگاگرتن له دروستکردنی منداڵ هه‌ستی بۆنکردنیان ئه‌وه‌نده نامێنێت. توێژه‌ران سه‌رپشکی ده‌که‌نه‌وه، که ژنان به‌هۆی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌وه پیاوانی بۆماوه‌یی جیاواز هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌مان بواری توێژینه‌وه‌دا "Craig Roberts" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Newcastle"ی ئوسترالی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the Royal Society B"دا ده‌نووسن، که ژنان به وه‌رگرتنی ده‌رمانی ڕێگرتن له سکپڕبوون ئه‌و پیاوانه هه‌ڵده‌بژێرێن، که بۆماوه‌یییان هاوشێوه‌یان خۆیانه.
تێکچوونی هه‌ستی بۆن‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری گونجاو داهاتووی وێرانکار ئاکامی ده‌بێت: له‌بارچوون، نه‌پیتاندنی هێلکه و درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌کانی نێوان سکپڕبوون به نموونه ئاشکراکان داده‌نرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایك و باوکێکی هاوشێوه بۆماوه‌یی دێنه ژیانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌کرێت، که منداڵی له‌دایکبوو سیسته‌مێکی به‌رگری خراپی هه‌بێت.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران نزیکه‌ی 100 ژنانیان به‌سه‌ر دوو گروپی تاقیکردنه‌وه‌دا دابه‌شکرد: گروپێك پێش ئه‌وه‌ی ده‌رمان وه‌ربگرن و گروپێکی دیکه‌ش پاش تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ له ده‌رمان وه‌رگرتن. ژنانی هه‌ردوو گروپ داوایان لێ‌کرا، بۆنی شه‌ش "T-Shirts" بکه‌ن. که پێشتر شه‌ش پیاو و بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و پۆشاکیان کردبوون. فاکته‌ری بڕیارده‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی پیاوان له گروپێکدا بۆ جینی ناسراو به "MHC" ده‌گه‌ڕایه‌وه. جینی ناوبراویش بۆ سیسته‌می به‌رگری و بۆنی له‌شی مرۆڤ ڕۆڵی گرنگی خۆی هه‌یه. سێ له پیاواکان هه‌ڵگری جینی "MHC" بوون و هاوشێوه‌ییه‌کی زۆریان له‌گه‌ڵ ژناندا هه‌بووه، له‌کاتێکدا سێیانه‌که‌ی تر هاوشێوه‌یه‌کی که‌متریان له‌گه‌ڵ ژنه به‌شداربووه‌کاندا هه‌بوو.
هه‌رچه‌نده له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتره‌وه ده‌رکه‌وتووه، که ژنان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی بۆنی ئه‌و پیاوانه‌یان لاپه‌سه‌نده، که جینه‌کانیان زۆر له خۆیان زیاتر جیاوازی هه‌یه، که‌چی توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نه‌یانتوانی ئه‌م دیارده‌یه له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا تێبینیبکه‌ن.
ئه‌و ژنانه‌ی دوای خواردنی ده‌رمان بۆنی پیاوانی خاوه‌ن جینی "MHC"یان به ئه‌تراکتیڤ داناوه، که پێش خواردنی ده‌رمان به‌لایانه‌وه هێنده ئه‌تراکتیڤ نه‌بووه. ئه‌و ژنانه‌ی ده‌رمانیان وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌تراکتیڤه‌یان نیشان نه‌دابوو. وه‌ك ئه‌م ئه‌نجامه ده‌ریده‌خات، ئه‌و ژنانه‌ی ده‌رمانی ڕێگرتن له دروستکردنی منداڵ وه‌رده‌گرن، سه‌رنجیان زیاتر بۆ ئه‌و پیاوانه ده‌چێت، که هه‌مان بۆماوه‌یی خۆیان هه‌یه.
توێژه‌ران ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌و ژنانه‌ی ده‌رمانی ڕێگرتن له سکپڕبوون وه‌رده‌گرن، یه‌كێك له پیاوی خزمه‌کانیان به‌لاوه په‌سه‌ندتره، له‌کاتێکدا ئه‌و پیاوانه هه‌ڵگری هه‌مان بۆماوه‌یی ژنه‌کانن.
وه‌رگرتنی ده‌رمان ته‌نها مه‌ترسی بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری هه‌ڵه نییه، به‌ڵکو پاش هه‌ڵبژاردن و واز‌هێنان له خواردنی ده‌رمان، ژنان بۆنی هاوسه‌ری هه‌ڵبژێردراو هێنده به ئه‌تراکتیڤ داده‌نێن، هه‌ربۆیه ژنان به‌دوای خۆشه‌ویستییان هێنده بۆ پیاوان هاوشێوه بۆماوه‌یی نامێنێت و ئه‌و ساته‌ش په‌یوه‌ندی ژیانی هاوسه‌رایه‌تی ده‌چێته دۆخێکی مه‌ترسیداره‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb