
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

بۆچی شیری دایك له شیری مانگا باشتره؟
توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که شیری دایك ده‌توانێت منداڵ له سکچوون و هه‌وکردنی گه‌ده - ڕیخۆڵه بپارێزێت، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی شیری مانگا‌وه. تنۆکه بچووکه‌کانی چه‌وری شیری دایك پێکهاته‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، که هۆکاره نه‌خۆشییه‌کان خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌واسن. به‌و شێوه‌یه‌ش تنۆکه چه‌ورییه‌کان میکرۆبه زیانبه‌خشه‌کان ده‌گرن و ڕێگا ناده‌ن، میکرۆبه‌کان خۆیان به‌ناوپۆشی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌ی شیره‌خۆره‌کانه‌وه بنووسێنن. له‌کاتێکدا شیری مانگا جۆرێکی دیکه‌ی تنۆکه‌ی چه‌وری تێدایه، که ناتوانێت گه‌ده و ڕیخۆڵه شیره‌خۆره‌کان له میکرۆبه زیانبه‌خشه‌کان ڕزگار بکات.
له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووه‌وه ده‌رکه‌وتن، که شیری دایك سووده‌مه‌ندی زۆری بۆ منداڵان هه‌یه و کاریگه‌ری زۆر پۆزه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر سیسته‌می هه‌رسکردن. ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایکی خۆیان پێده‌درێت، که‌متر دووچاری سکچوون و نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده - ڕیخۆڵه ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ناو ڕیخۆڵه‌یان ته‌ندروست ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی شیری مانگایان پێده‌درێت.
بۆ زانینی چۆنێتی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و جیاوازیانه "Nicole Wilson" و هاوه‌ڵه‌کانی پشکنینی پێهکاته‌ی چه‌وری شیری دایك و مانگایان کرد. له‌میانه‌ی پشکنینه‌کانیان توێژه‌ران تیریان خسته سه‌ر به‌رگی پڕۆتین، کاربۆهیدرات، کۆلیسترۆل و چه‌ورییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی دیکه، که چوارده‌ووری تنۆکه چه‌ورییه‌کانی ناو شیریانداوه.
ده‌رئه‌نجامه‌کانی جیاوازی ده‌ریده‌خه‌ن، که پڕۆتینی ناسراو به "Glycoprotein" و نووسراو به زنجیره شه‌کرییه‌کانه‌وه جیاوازی له‌نێوان شیری مانگا و دایکدا دروست ده‌کات. له مرۆڤدا ئه‌و جۆره پڕۆتینه بوونی هه‌یه و ناپۆشی گه‌ده و ڕیخۆڵه له به‌کتیریای وه‌ك "Helicobacter pylori" ده‌پارێزێت.
توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که به‌کتیریا و ڤایرۆسه زیانبه‌خشه‌کان به پاڕتیکله‌کانی شیره‌وه ده‌نووسێن، به‌و شێوه‌یه ناوپۆشی گه‌ده و ڕیخۆڵه له زیان ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها پڕۆتینی "Glycoprotein" ده‌بێته هۆکار هاندانی گه‌شه‌کردنی به‌کتیریا سوودمه‌نده‌کانی ناو ڕیخۆڵه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
ScienceDaily + wissenschaft.de
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb