
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ڤیتامین "C" گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌وه‌ستێنێت
تاقیکردنه‌وه‌کانی تاقیگه له‌سه‌ر مشك ده‌ریانخستووه، که ڤیتامین "C" گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان به‌ڕێژه‌ی له 50% ده‌وه‌ستێنێت. ڤیتامینی ناوبراو بۆ وه‌ستاندنی گه‌شه‌کردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان کاتێك کاریگه‌ری چالاکی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌خستییه‌کی زۆر و ڕاسته‌وخۆ بچێته خوێنه‌وه.
"Qi Chen" له "National Institute of Health" له "Bethesda" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ڤیتامین "C" له‌ئاکامی دروستبوونی هه‌ڵچوونی "Hydrogen peroxide" خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌کوژێت. هاوکات خانه ته‌ندروسته‌کان دووچاری هیچ زیانێك نابنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی بانگهێشت بۆ سوودمه‌ندییه‌کان ڤیتامین ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام باس ئاماژه به کاریگه‌ری ڤیتامینه‌کان وه‌ك "Antioxidant"ێك ده‌ده‌ن. "Antioxidant"یش کۆنترۆڵی ڕه‌گه سه‌ربه‌سته‌کان ده‌کات، به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێگا له‌وه ده‌گرن، که خانه‌کانی له‌ش زیانیان پێ بگات.
به‌ڵام وه‌رگرتنی بڕێکی زۆر له ڤیتامین "C" ده‌کرێت ببێته هۆکاری ده‌ستکه‌وتنی ئه‌نجامێکی پێچه‌وانه و دروستکردنی ئاوێته ئۆکسجینه‌کانی "Hydrogen peroxide".
ئه‌م ئه‌نجامه‌ش توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، کاتێك خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و ته‌ندروسته‌کانیان له تاقیگه له‌ناو ڤیتامین "C"دا دانا. ڤیتامینی ناوبراو بوویه هۆکاری دروستکردنی "Hydrogen peroxide"، که له خانه ته‌ندروسته‌کان به‌دوور ده‌بێت، هاوکات به‌شێکی یه‌کجار زۆر له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌کوژێت.
تاقیکردنه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کان له‌سه‌ر مشك سه‌رپشکی کاریگه‌ری ڤیتامین بۆ وه‌ستاندنی گه‌شه‌کردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌که‌نه‌وه: کاتێك توێژه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك ڤیتامین "C"یان به خه‌ستی 4 گرام بۆ هه‌ر کیلۆگرامێك کێش له‌ڕێگای ده‌رزییه‌وه خسته خوێنی مشکه‌کانه‌وه، گه‌شه‌کردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان هێواش ده‌بنه‌وه و "Metastasis" که‌متر دروست ده‌بوون.
ئه‌و خستییه زۆره‌ش له مرۆڤدا ده‌کرێت کاریگه‌ری هه‌بێت: توێژه‌ران له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌نیاندا له‌ڕێگای ده‌رزییه‌وه ڤیتامین "C"یان کرده خۆبه‌خشکه‌رانه‌وه و دواتر پلازمای خوێنیان شیکارکردن. له ڕوانگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران هیواده‌خوازن، که له‌داهاتوودا ڤیتامین "C" له‌ته‌ك چاره‌سه‌ری کیمیاوییدا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌کاربهێنرێت.
توێژه‌ران ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که له‌شی مرۆڤ ناتوانێت ڤیتامین "C" به خستییه‌کی زۆره وه‌ربگرێت: له‌له‌شی مرۆڤدا میکانیزمێك هه‌یه، که ته‌نها ڕێگا به بڕێكی دیاریکراو له ڤیتامین "C" ده‌دات، تا بچێته ناو خوێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb