
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

په‌ڕین ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شیزۆفرینیا به‌رز ده‌کاته‌وه
تا ئه‌مڕۆ نازانرێت، هۆکاری سه‌ره‌کی تووشبوونی مرۆڤ به شیزۆفرینیا چییه. ئێستا توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وان که‌مێك له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه نزیکبووبێتنه‌وه: له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که گۆڕانکاری جینی له‌تووشبووان به نه‌خۆشی شیزۆفرینیادا هه‌یه.
ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانرێت، که تووشبوون به شیزۆفرینیا هۆکاری جینی له‌دواوه‌یه. به‌ڵام بۆماوه‌یی ته‌نها هۆکاری ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه نییه - چونکه ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه، زۆرجار منداڵیان نابێت و بۆماوه‌ییان چیتر ناگوێزرێنه‌وه، جابۆیه ده‌بێت ئه‌م نه‌خۆشییه له‌مێژه‌وه بنبڕ بووایه. ده‌یان ساڵه ڕێژه‌ی تووشبووان به شیزۆفرینیا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له 1%دایه - بێگودان به‌و بارودۆخه‌ی مرۆڤه‌کان تێیدا ده‌ژین.
توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که ده‌کرێت گۆڕانکاری کتوپڕی بۆماوه‌یی هۆکاری تووشبوون به شیزۆفرینیا بێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و جینانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌کاری مێشکه‌وه هه‌یه، گۆڕانکاری کتوپڕیان به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وا ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه له هیچه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه تیمێکی نێونه‌ته‌وه‌یی توانی سێ شوێن له بۆماوه‌ییدا ده‌ستنیشان بکات، که کتوپوڕ په‌ڕینیان به‌سه‌ردا دێت. هه‌ڵگرانی ئه‌و په‌ڕینه‌ش 15 جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی شیزۆفرینیایان لێده‌کرێت، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature" و "Nature Genetics"دا نووسیویانه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران سه‌ره‌تا بۆماوه‌یی کچ و کوڕی گه‌نجیان له‌گه‌ڵ بۆماوه‌یی دایك و باوکیاندا به‌راوردکرد، تا گۆڕانکاری جینی کت‌وپڕ ده‌ستنیشانبکه‌ن. له‌ئاکامی به‌راوردکردنه‌کانیشدا توێژه‌ران 66 په‌ڕینی نوێیان له کچان و کوڕاندا دۆزییه‌وه. دواتر توێژه‌ران پشکنینی بۆماوه‌یییان بۆ 5000 تووشبوو به شیزۆفرینیا کرد، تا بزانن، ئه‌وانیش یه‌كێك یان زیاتر له‌و 66 په‌ڕینانه‌یان له‌سه‌ر جینیه‌کانیاندا هه‌یه. ده‌رئه‌نجام بۆ توێژه‌ران ئاشكرابوو، که سێ له‌و په‌ڕینانه له‌که‌سانی تووشبوو به شیزۆفرینیادا زۆر زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ له‌که‌سانی ته‌ندروستدا.
ئه‌و په‌ڕینانه‌ش به‌ناوی "Deletion" (=سڕینه‌وه‌ی جینی) ده‌ناسرێن: ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌و جۆره په‌ڕێنانه ده‌بنه‌وه، شوێنێکی ته‌واوی بۆماوه‌ییان له‌گه‌ڵ چه‌ند جینێکدا نییه. توێژه‌ران پێیانوایه، که جینه که‌مه‌کانیش یان له‌ناوچووه‌کان کار له‌گه‌ڵ مێشک‌دا ده‌که‌ن.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ونبوون یان که‌مبوونه‌ی جینه‌کان له‌ئاکامی په‌ڕین و کاریگه‌ری ئه‌وانه‌ش بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شیزۆفرینیا، توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن. هه‌رچه‌نده په‌ڕین ته‌نها به‌شێکی هۆکاری تووشبوونه به شیزۆفرینیا، به‌ڵام ده‌روازه‌یه‌کی گرنگه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له هۆکاره‌کانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه.
ده‌روونناسی ئه‌ڵمانی "Marcella Rietschel" ده‌ڵێت: "زۆر له دایك و باوکانی منداڵانی تووشبوو به شیزۆفرێنیا ده‌پرسن، تا چ ئاستێك ئه‌وان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی منداڵه‌کانیان لێپرسراون - هۆکاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه بۆ نادروستی په‌روه‌رده‌کردن ده‌گه‌ڕێته‌وه یان جینه‌کانی ئه‌وان هۆکاری نه‌خۆشی منداڵه‌کانیانه."
خاتوونی ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان زۆر به‌ڕوونی نیشانی ده‌دات، که ده‌کرێت په‌ڕینی کت‌وپڕ هۆکاری تووشبوون به شیزۆفرینیا بێت. تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌ش ده‌کرێت ڕێکه‌وت هۆکاری بێت."
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه