
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

پزیشکانی ئه‌ڵمانی دوو قۆڵ بۆ پیاوێك ده‌گوێزنه‌وه
پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ری پزیشکانی ئه‌ڵمانی له‌شاری "München" ڕایانگه‌یاند، که ئه‌وان له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌رکه‌وتوودا، دوو قؤڵیان بۆ پیاوێك گواستۆته‌وه، که پێشتر به‌هۆی ڕووداوێکه‌وه هه‌ردوو قؤڵی له‌ده‌ستداوه. ئه‌و پیاوه‌ش ئێستا و پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌دا ته‌ندروستی سه‌قامگیر و باشه. پزیشکانی ئه‌ڵمانی ڕۆژی هه‌ینی، 2008.08.01، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا وێنه‌کانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئاڵۆزه‌یان خسته به‌ردیدی ڕۆژنامه‌نووسان.
هه‌روه‌ك پزیشکان ئاشکرایانکرد، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئاڵۆزه ده‌گمه‌نه ماوه‌ی 15 کاژمێری پێچووه و تێیدا پێنج تیمی نه‌شته‌رگه‌ری به‌شداریان تێدا کردووه.
پێش شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه، پیشه‌ی جوتیاری بووه و له‌ئاکامی ڕووداوێكدا هه‌ردوو قۆڵی له‌ده‌ستداوه.
"Christoph Höhnke"، یه‌كێك له نه‌شته‌رگه‌ران، وتی: "ژنی ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 54 ساڵه، کاتێك دوای نه‌شته‌رگه‌ری و هاتنه‌وه‌ی هۆش به مێرده‌که‌یدا، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی پیاوه‌که‌ی گرت و پێی وت: 'هه‌ردووکیان له قؤڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ده‌چن'."
چاندنی په‌نجه، ده‌ست و باسك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ماوه‌یه‌کی زۆره به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری ئاڵۆزه‌وه ئه‌نجام ده‌د‌رێت - به‌ڵام تاکو ئێستا چاندنی دوو قۆڵی ته‌واو ئه‌نجامنه‌دراوه، هه‌ربۆیه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌یه‌که‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی قۆڵ داده‌نرێت.
"Christoph Höhnke" به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ "Edgar Biemer" ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنی ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بوون. پێشووتر خۆیان له‌سه‌ر چاندنی قاچی مشك و سه‌گ تاقیکردۆته‌وه و هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆزی وه‌كو ئه‌مه‌ی ئه‌نجامدرا، هه‌ردوو پزیشك له‌سه‌ر دوو لاشه‌ی مردوو تاقیکردنه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان ئه‌نجامداوه.
پاش ئه‌و هه‌موو خۆئاماده‌کردنه، پێویستبوو دوو قۆڵی پیاوێکی گونجاو بدۆزرێته‌وه. دوو قۆڵ، که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن، ڕه‌نگی پێست، قه‌باره و گروپی خوێن وه‌رگره‌که‌دا گونجاو بێت. له‌شه‌وی 25ی ته‌ممووزدا خانه‌واده‌ی پیاوێکی کۆچکردوو ئاماده‌یی خۆیان بۆ لێکردنه‌وه‌ی قۆڵی مردووه‌که‌یان نیشان ده‌ده‌ن. ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌کردن بۆ کرداری گواستنه‌وه له‌لایه‌ن پزیشکانه‌وه ده‌ستپێده‌کات. له‌کاتی وه‌رگرتنی هه‌ردوو قۆڵدا پزیشکان چه‌ند کێشه‌یه‌کیان بۆ دروستبوو: تا شانه‌کان دووچاری زیان نه‌بنه‌وه، پێویستبوو ته‌نها بۆ چه‌ند کاژمێرێکی که‌م له‌شوێنیکی سارددا هه‌ڵبگیرێن. بێجگه له‌وه‌ش، قه‌باره‌ی قۆڵی وه‌رگیراو له قه‌باره‌ی نه‌خۆشه‌که گه‌وره‌تر بوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ش پڕۆفیسۆر "Ulrich Stöckle" ده‌ڵێت: "بۆ ده‌ربازبوون له‌و کێشه‌یه، پێویستبوو ئێسکه‌کان له درێژییه‌کی ته‌واودا ببڕینه‌وه."
پزیشکان ئاشکرای ده‌که‌ن، که کێشه‌کانی جووتبوونی پێست و کڕۆکی ئێسقان له‌گه‌ڵ له‌شی وه‌رگردا، گرفتێکی گه‌وره‌یه و هێنده ساکار نییه. ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 54 ساڵه ده‌بێت دوو ساڵ چاوه‌ڕێ بکات، تا بۆی ده‌ربکه‌وێت، ئایا ده‌توانێت به ده‌سته‌کانی هیچ هه‌ستێك بکات. هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ هێواشی گه‌شه‌کردن خانه ده‌مارگیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ساڵی 1998دا بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستێك بۆ پیاوێك به‌ناوی "Clint Hallam" له‌لایه‌ن پزیشکانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه چێنرا. به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ له‌سه‌ر داوی خۆی ده‌سته‌که‌ی لێکرایه‌وه. چونکه "Clint Hallam" نه‌یتوانیوه له‌ناخییه‌وه ئه‌و ده‌ست وه‌ك ده‌ستی خۆی ته‌ماشای بکات.
هه‌ر له‌ساڵی 1998دا به‌سه‌روه‌ری "Jean-Michel Dubernard" له‌ماوه‌ی 17کاژمێردا دوو باسك بۆ "Denis Cha" ده‌چێنرێت و پاش تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌فته ناوبراو هه‌ست له په‌نجه‌کانیدا دروست ده‌بێت.
هه‌ر له فه‌ڕه‌نسا و له‌ساڵی 2005دا توانرا لووت، لێو و چه‌ناگه بۆ ژنێك بچێنرێت، پاش ئه‌وه‌ی سه‌گ ڕووخساری تێکدابوو.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb