
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

دۆزینه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس
بۆ یه‌که‌مین جاره "Phoenix" سه‌هۆڵی له خاکی سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس هه‌ڵده‌گرێت و له‌ناو کوره‌کانیدا ده‌یکاته هه‌ڵاو. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ده‌ریده‌خات، که ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی هاوسێی زه‌وی هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ش مه‌رجه‌کانی ژیان بوونیان هه‌یه.
پڕۆفیسۆر "William Boynton" له زانکۆی "Arizona" به‌شانازییه‌وه ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌ی ئاوی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس ئاشکراکرد. پڕۆفیسۆری ناوبراو له‌درێژی په‌یڤه‌کانیدا ڕایگه‌یاند، که پێشتر زاناکان توانیویانه به‌هۆی نێندراو بۆ هه‌ساره‌ی مارس له هه‌بوونی ئاو دڵنیابن، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌کی بنبڕ سه‌لمێندراوه، که ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام هه‌یه و توانراوه هه‌ستی پێبکرێت و تامیش بکرێت.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکییه‌وه قۆڵی به‌ستراو له "Phoenix" توانای گواستنه‌وه‌ی نموونه وه‌رگیراوه‌کانی بۆ ناو کوره‌که نه‌بوو، تا وه‌ك پێویست شیکاربکرێن. هه‌موو جارێك نموونه‌کان به خاکه‌نازی هه‌ڵکه‌ندنه‌وه ده‌نووسان و جیانه‌ده‌بوونه‌وه و به‌ره‌وو کوره نه‌ده‌ڕۆیشتن. ئه‌م ڕووداوه‌ش بۆیه جێگای نیگه‌رانی سه‌رپه‌شتیارانی بواری ته‌کنیکی "Phoenix"، هه‌ربۆیه به‌به‌رده‌وام کاریان بۆ ده‌ربازبوون له‌م کێشه ده‌کرد.
به‌ڵام دواتر و پاش هه‌وڵێکی زۆر توانرا نموونه وه‌رگیراوه‌کانی خاکی به‌سته‌ڵه‌كه‌ی باکووری هه‌ساره‌ی مارس بۆ ناو کوره‌کان بگوێزرێنه‌وه و ئه‌وجا گه‌رمبکرێن، تا پله‌ی هه‌ڵهاتن. نموونه‌کانیش بریتیبوون له سه‌هۆڵ، که پاش تواندنه‌وه‌یان بوونه ئاو و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشكرایه، که ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس بوونی هه‌یه.
له‌ژێر تیشكی ئه‌م ئه‌نجامه ده‌ستکه‌وتووانه‌وه لێپرسراوانی نێندراو له "ناسا" بڕیاریاندا، که کاری "Phoenix" له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس تا مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو درێژبکه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Michael Meyer"، سه‌روه‌ری زاناکانی "ناسا"، ده‌ڵێت: "مارس خۆی وه‌ك ته‌نێکی گرنگ ده‌رخستووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی نێندراوه‌که‌مان بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس له‌لایه‌ن ته‌کنیکییه‌وه هیچ گرفتێکی نییه، بۆیه بڕیارماندا، تا کۆتایی هاوین له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس بیهێڵینه‌وه."
مێژووی سه‌هۆڵ
له‌ڕێگای چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تره‌وه زاناکانی "ناسا" ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس بکه‌ن و زانیاری زیاتر له‌سه‌ر مێژووی سه‌هۆڵی سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه کۆبکه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Peter Smith" ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت زیاتر له مێژووی سه‌هۆڵی سه‌ر هه‌ساره تێبگه‌ین. ده‌مانه‌ویت بزانین، هیچ جارێك تواندنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌گه‌ر هه‌ر تواندنه‌وه‌یه‌کی به‌سه‌ردا هاتبێت، ئایا چ گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ر تۆپۆگرافی چوارده‌ووریدا هێناوه."
له‌ڕێگای ئامێره به‌ستراوه‌کان له "Phoenix"ه‌وه هیواده‌خوازرێت، که به‌شێوه‌یه‌کی باشتر لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس بکرێت و زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پێکهاته‌کانی خاکی مارس کۆبکرێته‌وه. نێندراوی ناوبرا قورسایه‌کی ده‌گاته نزیکی 350 کیلۆگرام و هه‌ڵگری قوڵێکه، که درێژییکه‌ی 2.35 مه‌تر ده‌بێت. هه‌روه‌ها کونکه‌ر‌ه‌یه‌کی پێوه‌یه، که ده‌توانێت تا قوڵایی یه‌ك مه‌تر بڕوات. هه‌موو ئامێره‌کان ده‌توانن له پله‌ی گه‌رمایی 73 بۆ 33 پله‌ی ژێر سفری سه‌دیدا کاری خۆیان به‌سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن. "Phoenix" له‌ڕێگای خانه خۆرییه‌کانه‌وه (=Photovoltaics PV) وزه وه‌رده‌گرێت.
ماوه‌یه‌که توێژه‌ران له‌وه سه‌رپشکن، که "Phoenix" سه‌رقاڵی هه‌ڵکه‌ندنی سه‌هۆڵه: پێش ماوه‌یه‌ك له‌ومه‌به‌ر و له چاڵێکدا له‌ڕێگای وێنه‌گیراوه‌کانه‌وه چه‌ند په‌ڵه‌یه‌کی سپی ده‌رکه‌وتبوون. پاش چه‌ند ڕۆژێك توێژه‌ران دڵینابوون، که ئه‌و په‌ڵه سپیانه به‌فربن، چونکه دوای چه‌ند ڕۆژێك جێشوێنیان دیار نه‌مابوو، که ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تواندنه‌وه‌یان ده‌رده‌خات.
توێژه‌رانی "ناسا" به‌هۆی ئامێری "Tega" - کورتکراوه‌یه‌که بۆ "Thermal Evolved Gas Analyzer" - توانیویانه سه‌هۆڵی کۆکراوه‌ی سه‌ر خاکی مارس بتوێنه‌وه. ئامێری ناوبراویش نۆ کوره له خۆ ده‌گرێت و هه‌ر نموونه‌یه‌کی وه‌رگیراویش بۆ 1000 پله‌ی سه‌دی گه‌رم ده‌کات. دواتر گازه ده‌رچووه‌کان به‌پێی هاوکێشه‌ی کیمیاوییان شیکار ده‌کرێن.
له‌ڕێگای شیکارکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین نموونه‌وه توێژه‌ران نه‌یانتوانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بوونی ئاو ده‌ستنیشانبکه‌ن، که ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رسوورمان نییه. هۆکاری نه‌گه‌تیڤی ئه‌نجام بۆ سه‌رچاوه‌ی نموونه وه‌رگیراوه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه: ڕۆبۆرتی "Phoenix" له‌سه‌ره‌تادا نموونه‌کانی له چینی سه‌ره‌وه‌ی خاکی مارس وه‌رگرتبوو، که سه‌هۆڵ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و چینه نامێنێته‌وه و زۆر به‌خێرایی ده‌توێته‌وه.
بوونی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس
ساڵانێکه توێژه‌ران سه‌رپشکن، که له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس ئاو هه‌یه: له‌ئازاری 2004دا به‌هۆی "Opportunity" توێژه‌ران ئاشکرایانکرد، که جارێك له‌جاران ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس خوڕه‌یکردووه. له‌ئاکامی شیکارکردنه به‌ردییه‌کانی سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس توێژه‌ران گه‌یه‌نده‌ری سولفاتیان دۆزییه‌وه، که ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌کاتی نزیکبوون له ئاوه‌وه دروست ده‌بێت.
سه‌ره‌تای 2004 توێژه‌رانی ئه‌و‌روپی ڕایانگه‌یاند، که به‌سته‌ڵه‌کی باشووری مارس سه‌هۆڵ له‌سه‌ره و له ئه‌تمۆسفیری ئه‌و هه‌ساره سووره‌د‌ا هه‌ڵاو هه‌یه. له‌ساڵی 2005یشدا "Mars Express" به‌هۆی ڕاداره‌کانی توانی هه‌بوونی سه‌هۆڵ ئاشکرا بکات. له ئازاری 2007دا و دووباره به‌هۆی "Mars Express"ه‌وه توێژه‌ران له به‌سته‌ڵه‌کی باشووری مارسدا چینێکی ئه‌ستوری 3700 مه‌ترییان له سه‌هۆڵ دۆزییه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC + Spiegel + NewScientist
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb