
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ڤیاگرا ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی لاو‌ه‌کی ده‌رمانه‌کانی دژه‌ی خه‌مۆکی که‌مبکاته‌وه
ساڵانێكه پزیشکان به‌دوای ده‌رمانێکی هاوشێوه‌ی ڤیاگرا بۆ ژنان ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان هیچ ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه: ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رکه‌وتووه، که ژنان به وه‌رگرتنی ڤیاگرا ده‌توانن خۆیان له کاردانه‌وه لاوه‌کییه‌کانی ده‌رمانه‌کانی دژه خه‌مۆکی بپارێزن.
ساڵانێکی دوورودرێژه "Pfizer"، کۆمپانیایی دروستکردنی ڤیاگرا، ده‌یه‌وێت ژنانیش وه‌ك پیاوان سوود له ڤیاگرا وه‌ربگرن، تا چالاکی سێکسی خۆیان به‌هێز بکه‌ن - به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری تێکچوونی سێکسی هاتوونه‌ته‌وه (FSD).
به‌بۆچوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له پسپۆران تێکچوونی ناوبراو له ئافره‌تاندا بوونی نییه. له‌ساڵی 2003دا گۆڤاری "British Medical Journal" کۆمپانیایی "Pfizer"ی به‌دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کی نوێ تاوانبارکرد، تا ژنانیش بۆ باشکردنی چالاکی سێکسیان هانا بۆ ڤیاگرا به‌رن. به‌ڵام کۆمپانیایی "Pfizer" ئه‌و تاوانبارکردنه‌ی گۆڤاری زانستی ناوبراوی به‌ناپه‌سه‌ند شڕۆڤه کرد.
لێكۆڵینه‌وه‌کانی پێشوو له‌سه‌ر توخمی کاریگه‌ری "Sildenafil"ی ناو ڤیاگرا هیچ ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤیان له‌سه‌ر ژنان تۆمار نه‌کردبوو. توێژه‌رانی که‌نه‌دی له‌ساڵی 2000دا ئاشكرایانکردبوو، که ڤیاگرا هه‌مان کاریگه‌ری پلاسیبۆی (ده‌رمانێك، که هیچ کاریگه‌ی بۆ زینده‌وه‌ر نه‌بێت) هه‌بووه. له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه نه‌گه‌تیڤه‌کاندا "Pfizer" له‌ساڵی 2004دا ناچاربوو ئاشکرای بکات، که ئه‌و به‌نیاز نییه، مۆڵه‌تی فرۆشتنی "Sildenafil" وه‌ك ده‌رمانێکی چاره‌سه‌رکردنی تێکچوونی سێکسی ژنان داوا بکات.
لێکۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانکۆی "New Mexiko" له "Alberquerque" ده‌ریده‌خات، که ژنان ده‌توانن به‌وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌کانی دژه خه‌مۆکی سوود له ڤیاگرا وه‌ربگرن. کێشه‌ی تێكچوونی سێکسی به‌هۆی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌کانی دژه خه‌مۆکییه‌وه ده‌توانرێت له‌ڕێگای "Sildenafil"ی ناو ڤیاگرا که‌مبکرێته‌وه، هه‌روه‌ك "Georg Nurnberg" و هاوه‌ڵه‌کانی له لاپه‌ڕه‌ی 395ی به‌رگی 300ی گۆڤاری "Jama"دا نووسیویانه.
72%ی به‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه باس له باشبوونی ژیانی سێکسی خۆیان ده‌که‌ن
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌دا 98 ژن به‌شداریان کرد و هه‌موو به‌شداربووان به "Selective serotonergic reuptake inhibitors" - به کورتکراوه‌یی به (SSRIs) ده‌ناسرێت - چاره‌سه‌رکرابوون. ئه‌و ده‌رمانه‌ش بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی "Serotonin"ی ناو مێشك به‌کارده‌هێنرێت، کاتێك ژنان دووچاری خه‌مۆکی ده‌بنه‌وه. کێشه‌ی ئۆگازم و که‌مبوونه‌وه‌ی حه‌ز بۆ جووتبوون به کاردانه‌وه لاوه‌کییه‌کان ئه‌م ڕێگاچاره‌سه‌ر داده‌نرێت. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران به‌شداربووانیان به‌سه‌ر دوو گروپ دابه‌شکرد: بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته گروپی یه‌كه‌م هه‌فتانه پێش یه‌ك بۆ دوو کاژمێری جوتبوون له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانیاندا "Sildenafil"یان وه‌رده‌گرت، له‌کاتێکدا به‌شداربووانی گروپی دووه‌م پلاسیبۆیان پێده‌درا.
له‌ڕاپرسییه‌که‌دا له 72%ی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی "Sildenafil"یان وه‌رگرتبوو، باسیان له باشبوونی ژیانی سێکسی خۆیان کردبوو. هاوکات به‌شداربووانی گروپی کۆنترۆڵ ته‌نها له 27%یان ژیانی سێکسییان به‌ره‌وو باشتر ڕۆیشتبوو. توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه ده‌ده‌ن، که به‌شداربوون له‌ئاکامی وه‌رگرتنی "Sildenafil" بێجگه له که‌مێك سه‌رئێشه، تا و کێشه‌ی هه‌رس، هیچ کێشه‌یه‌کی دیکه‌یان نه‌بووه.
ئافره‌تان دووئه‌وه‌نده زیاتر له پیاوان له‌ئاکامی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌کانی دژه خه‌مۆکی دووچاری تێکچوونی سێکسی ده‌بنه‌وه. "Sildenafil" تاکو ئێستا بۆ کێشه‌ی ڕه‌قبوونی به‌شی نێرینه وه‌رده‌گیرا. به‌ڵام هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌درێژی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا ده‌نووسن، له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌کرێت ڕێگاچاره‌سه‌رێکی باشی کێشه‌ی تێکچوونی سێکسی ژنانیش بێت.
هه‌نگاوه‌کانی کۆمپانیایی "Pfizer" بۆ سه‌لماندنی سوودێك یان نیو سوودی ڤیاگرا کۆتایی نایه‌ت، تا "Sildenafil" بخاته بازاڕه‌کانه‌وه و ژنانیش وه‌ك پیاوان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سێکسیان وه‌ریبگرن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که ڤیاگرا ته‌نها بۆ کێشه‌کانی ڕه‌قبوون به‌شی نێرینه پیاوان سوودی نییه؛ به‌ڵکو به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت گه‌وره‌بوونی دڵ له مشکدا چاره‌سه‌ر بکرێت و هه‌روه‌ها سترێسیش که‌مبکاته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌کانی تر نیشانیانداوه، که ڤیاگرا ده‌توانێت کێشه‌ی په‌ستانی خوێن له سییه‌کاندا چاره‌سه‌ر بکات، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌رێك مۆڵه‌ت به فرۆشتنی دراوه و شاخه‌وانه‌كان به‌زۆری سوودی لێوه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb